كۆدار لەئانالیز و شرۆڤەی حەفتانەی خۆی لەسەر رەوشی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندوە؛ ئەم ناڕەزایەتیانەی ئێستاكە بەردەوامی سەرهەڵدان و راپەریووە نەپچڕاوەكانە بۆ خۆشكردنی راپەڕینێكی سەرتاسەری بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی لەچوارچێوەیەكی دیموكراسیدا.
كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كۆدار"، پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتیە جەماوەریەكانی گەلانی ئێران دەربڕی و لەهەڵسەنگاندنیان بۆ شەپۆلی ناڕەزایەتیەكانی ئێستاكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش رایگەیاندوە؛ كاتی حیساب خواستنی كۆمەڵگە لەژێمی گەندەڵی ئێران هاتووە و بەردەوامی ناڕەزایەتیە ئامانجدارەكان دەتوانێت ببێتە هۆی كردنەوەی رێڕەوێكی دیموكراتیك و ئازادیخوازانە.
كۆدار لەهەمانكاتدا، بانگەوازی لە هەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانی كۆمەڵگە دەكات و رایدەگەیەنێت؛ پێویستە لەسەر دەسكەوتی ناڕەزایەتیەكانیان لەم ساڵانەی دواییدا كە ئێستاكەش بەردەوامە، گوێ خۆیان نەخەوێنن. ناڕەزایەتیە مەدەنیەكانی ئێستاكە چانسێكی گەورەیە بۆ كۆمەڵگە و دەتوانێت ببێتە هۆی بەدەستهێنانی ئامانجگەلێكی مەزنتر.
كۆدار لەهەڵسەنگاندنەكانی خۆیدا لەسەر رەوشی بارودۆخی ئێستاكەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێت:"دەسەڵاتداریەتی گەندەڵی ئێران كە درزی نێوانی چین و توێژەكانی كۆمەڵانی گەلی ئێرانی خستووەتە ژێر گۆشارەوە، زۆر قوڵتر كردۆتەوە و ئەمڕۆكە لەحاڵی لەناوچوون و بێچارەیی دایە. راستیەكەی ئەوەیە كە هەموو گۆڕەپانەكانی سیاسەت، ئابوری و كۆمەڵایەتی گیرۆدەی قورسترین گەندەڵی بەسیستەماتیك كراو، كردوە بە دیاردەیەك گەندەڵی و بەقۆرخكردنی دەسەڵاتیش هێزی دامەزراوە حكۆمییەكانی كردوە ئامرازێك بۆ سەركۆتكردنی ناڕەزایەتیەكان. ئەم ناكۆكییەی حكومەت لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی ئازادیخواز لەكۆتاییدا دەگاتە خاڵێكی نەگەڕاوە بۆ حیساب خواستن لەرێگەی سەرهەڵدانی دیموكراتیكەوە.
كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كۆدار"، لەبەشێكی تری هەڵسەنگاندنەكەیدا رایگەیاندوە؛ كۆدار وەكو بەدیل و مۆدیلێكی گۆنجا بۆ خۆبەرێوەبەری كۆمەڵگەی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەزانین و پشتیوانی تەواو لەناڕەزایەتی ئامانجداری كۆمەڵگە بەتایبەتی و كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كوردستان واتا كرماشان، شاری كورد و جونقان و هاوكات ناڕەزایەتی مامۆستایان لە ١٢ی گۆڵاندا كە شێوەیەك لەراپەڕینی دیموكراتیك بوو دەكەین و رایدەگەیەنین كە ئێدی كاتی حیساب خواستنی كۆمەڵگە لە رژێمی گەندەڵ ئێران هاتووە.
هـ . ب