خالیدە ئەنگیزەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەشداری لە بەرنامەی رادیۆی دەنگی وڵات کرد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەنگاوی ١ی حوزەیران، شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینای هەڵسەنگاند.
گۆشەگیریەکی گەورە لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمڕالی هەیە. ئەم شەڕەی لە ئیمڕالی دەستیپێکردووە لە هەموو کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبووەتەوە. ئەو بەرخۆدانەی لە ئیمڕالی دەکرێت، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بۆ رۆحێک گۆڕاوە. لەم چوارچێوەیەدا شەڕێکی چۆن بەڕێوەدەچێت. شەڕی گەریلا لەدژی داگیرکەری لە چ ئاستێکدایە؟
ئێستا ئێمە لە مانگی حوزەیرانداین. مانگی قوربانییە. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتیی پەکەکە دەستیپێکرد، لەسەر بنەمای ڕۆحی بەرخۆدان وەک چۆن ئێمە بزووتنەوەی خۆمان دروست کرد، لەم مانگەی بەرخۆداندا هەموو هەڤاڵان لەم مانگەدا شەڕیان کرد و لە کۆتاییدا گیانیان بەختکرد و هەنگاویان بۆ سەرکەوتن دانا. لە هەڤاڵ مەزڵوم دۆغانەوە تا چاران، حەقی کارەر، سەما یوجە، لە زیلان، لە بێریتانەوە تا دوایین شەهیدەکانمان، هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس، هەنگاوی جەنگی خابوور، یادی هەڤاڵانمان شەڤین، ڤیان، ئارین، مزگین، شارستان، سارینا، سمکۆ، چیا، شەڕڤان، سیابەند، تۆلهلدان، جومالی، هەزیل، سەرەن، شەرزان، دەڤڕان، ڕۆنی، بنەوش، بێریتان، ڕۆژبین، چیا ئامەد و هەموو شەهیدانی هەنگاوەکان یادیان دەکەینەوە. سەرمان لەبەرانبەر بیرەوەریەکانیان دادەنەوێنین.
ئەمڕۆ بەرخۆدان بەردەوامە، ناوەندەکەی ئیمراڵییە. سڵاو بۆ ئەو بەرخۆدانەی کە لە ئیمراڵی بەردەوامە، سڵاو بۆ ئەو بەرخۆدانەی کە لە چیاکانی کوردستان لە ناو سەنگەر و تونێلەکان بەڕێوە دەچێت و ئەو هەڤاڵانەی کە لە سەر زەوی بەرخۆدان دەکەن، گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دووبارە سڵاو لە بەرخۆدانی هەموو هەڤاڵان دەکەین. بێگومان ئەم بەرخۆدانە لەسەر بنەمای وشیاری مۆدێرنیتەی دیموکراتی لە سەدەی ٢١دا لەسەر بنەمای ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسی سیستەماتیک دەبێت. ئێمە پیرۆزبایی ئەم بەرخۆدانە لە ڕێبەرمان دەکەین. ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆ لە ئیمرالی پیشاندراوە، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە ئیمراڵی پیشاندراوە، بێگومان بووەتە سەرچاوەی هێز بۆ ئێمە. ڕۆح، جۆش و ورەمان پێدەبەخشێت. نەک هەر لە ڕووی ئەخلاقەوە بەڵکو لە ڕووی وشیارییەوە سەرۆکایەتیمان هۆکاری بوون و ژیان و جەنگمانە. سەرۆکایەتیمان هۆکاری هەنگاوەکەی ئێمەیە. لەم ڕووەوە ئەو بەرخۆدانەی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت بێگومان بەرخۆدانێکی مێژووییە، بەرخۆدانێک کە زۆر گرنگە، هیوا بنیاد دەنێت و بەو هیوایەش تێکۆشانمان بەرز دەکەینەوە. لەم بوارەدا، سوپاسگوزاری سەرۆکایەتییەکەمانین. جارێکی تر سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ سەرۆکمان دەنێرین.
دیسان بە تایبەتی لەم مانگەدا ئەگەر سەرنج بدەینە سەر ڕۆحی قوربانیدان. ڕاستی ئەو جەنگەی کە ئەمڕۆ دەیکەین دێتە ئاراوە. پەکەکە وەک پارتێک، سەرەتا لەسەر بنەمای بەرخۆدان دامەزرا. چونکە جیاوازی نێوان پەکەکە لێرەدا دیارە. ئێمە هەندێک لە هەڤاڵانمان کە بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد و گیانی خۆیان بەخت کرد و شەهید بوون و هەندێک لە هەڤاڵانمان وەک هەڵبژاردن بەم نیشانە چالاکی فیداکاریان لە مێژوودا کردووە و ئەمە ڕاستی تێکۆشانی ئێمەیە. بەڵام ڕۆحی پەکەکە و فکر و ئایدۆلۆژیای پەکەکە لەسەر بنەمای بەرخۆدان بنیاتنراوە. لەبەر ئەوەی پەکەکە هێڵی قوربانی هەڵبژارد، پەکەکە بۆ ئەم جیاوازییە دەرکەوت. ئەو فیداکارییەی ئێستای پەکەکە بە زانینییەوە، بنەما و پێوەر و مانا و جیاوازییەکانی خۆی خوڵقاندووە. پەکەکە لە خۆی خۆشبوو، لە رپحی خۆی خۆشبوو و فیدای کرد و بەم فیداکاریە مردنی لەناوبرد. بەشەڕی قوربانیدان و بڕیاری خەبات و تێکۆشان بەو ڕۆحی قوربانیدانە مردنی بێواتە کرد. مردنی لەناوبرد، ژیانی دروستکرد، بەرخۆدانی کرد بە ژیان. ژیان لەسەر بنەمای ئازادی دەپێورێت ژیان دەتوانێت بە ئازادی بژیت، پرەنسیپەکان، ماناکان. لە دەرەوەی ئەوەش خۆی ژیان مردنە. بەو مانایەی پەکەکە خۆی فیداکارییە، خۆی بەخشیوە. پەکەکە لە هەموو شتە مادییەکان خۆی دابڕاندووە و تەواو ڕۆحییە. لە ڕووی ڕۆحییەوە ژیانێکی نوێشی پێناسە کرد و بەرەو مردن ڕۆیشت و مردنەکەی لەناوبرد. لەو بارەیه وه ئەو قوربانییەی کە پەکەکە داویەتی ، ژیانی لەسەر بنەمای ژیان جێگیرکردووە. ئەگەر ئێمە ژیانێک بگوزەرێنین، ئێمە بە ماناداری دەژین. لە دەرەوەی ژیانی مانادار، و ژیانی ئازاد هیچ شتێکی دیکە قبوڵ ناکرێت. ڕۆحی پەکەکە بەم شێوەیەیە و ئەمڕۆ لە ئیمڕالیە، لە ئاڤاشینە بەرخۆدان دەکات، لە هەموو زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورکە و بەرخۆدان دەکات و لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان دەکات. لە ئیمراڵی سیستمی گۆشەگیریی تووند لەسەر سەرۆکایەتی ئێمە بەڕێوەدەبرێت. ئەم سیستەمە لە هیچ شوێنێکی تر نموونە نییە. هیچ یاسایەک لە جیهاندا نییە و خودی دەوڵەتی تورکیش یاسایان بۆ سەرۆک داناوە. داواکاری گشتی دەوڵەتی تورک خۆی بە ڕوونی وتی، "من یاسای تایبەتم داناوە کە ئاپۆ بە هیچ شێوەیەک سوود لە دۆخی باشی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتی تورک وەرناگرێت. لەو کاتەوەی سەرۆک دەستگیرکراوە، پلانیان داڕشتووە کە لەناوی ببەن. لەناوبردن لە ئیمراڵی قڕکردنی گەلی کورد و کوردستان، قڕکردنی بیرۆکەی سەرۆکایەتیە. قڕکردنی هزر و بۆچوون و کوردی ئازادە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەو گۆشەگیرییەی ئەمڕۆ لە ئیمرالی ئەنجام دەدرێت، لە هەموو زیندانەکانی تورکیاش ئەنجام دەدرێت. گۆشەگیری لە ئیمرالی و لەسەر هەموو زیندانیانی ئازادی و سیستمی ئەشکەنجە و خۆبەدەستەوەدان و شکاندن ئەنجامدەدرێت. ئەم سیستمە لە ئیمراڵی و هەموو زیندانەکانەوە بڵاوبووەتەوە بۆ کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وەک جەنگێک لە دژی شۆڕش بڵاودەبێتەوە.
لە زیندانەکاندا دەیان تەرم لە ژێر سیستەمی گۆشەگیریی ئەشکەنجەدا هێنرانە دەرەوە. بە شێوەیەکی نادیار زیندانیانی ئازادی ژیانیان لەدەستدا. ئەشکەنجە دەدرێن و گۆشەگیریان دەکەن و هەموو ماف و یاسایەکیان پێشێل دەکەن و ناهێڵن کۆمەڵگا لەکاتی شەهیدبووندا گرنگیان پێبدات. بەو سیستمە بارمتانەی کە دەنگی خۆی لە نێو کۆمەڵگای کوردستان و تورکیادا بەرز دەکاتەوە، یاسا مافی بێدەنگیان پێدەدات سیستەمێکی وەها ئەشکەنجەدان کە لەسەر زیندانەکان ئەنجام دەدرێت دەیەوێت بەم شێوەیە ئیرادەی زیندانیان و کۆمەڵگا تەسلیم بکات. دەیانەوێت کۆمەڵگا لەناوبەرن. ئەمە لە بواری سیاسیدا ئەنجام دەدرێت. لە سیاسەتدا هەموو نوێنەرانی سیاسی کۆمەڵگاکان بە هەڕەشەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری لە کۆمەڵگا و گەل بێدەنگ دەکەن.رێگە نادەن دەنگیان بچێتە دەرەوە.
شەڕی ئێستا لە زاپ شەڕێکە کە لە دژی کۆمەڵگایە، وەک شەڕی ئیمڕاڵیە لەدژی زیندانیانی ئازاد. شەڕێکی نادادپەروەرانەیە، هیچ یەکسانییەکی هێز نییە. هەروەک چۆن لە زاپ و ئاڤاشین یاساکانی شەڕ پێشێل دەکرێن،لە ئیمراڵیش یااساکان پێشێل دەکات. بەپێی بارودۆخی ئاسایی سەرۆکایەتی دەتوانێت سوود لە یاسای نێودەوڵەتی وەربگرێت، دەتوانرێت لە ماڵدا دەستبەسەر بێت. بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی سوودی لێ وەرنەگرێ، دەوڵەتی تورک یاسای تایبەتی داناوە.
سیستمی ئیمراڵی تەنیا لە لایەن تورکیاوە دروست نەکرا. ئەمە سیستەمی گوانتانامۆیە. ئەو سیستەمەی کە لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بنیاتنراوە و دەوڵەتی تورکیش پارێزگاری لەو سیستەمە دەکات. وەک چۆن دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی پاسەوانی ئەم سیستەمەیە، لە زاپ دەوڵەتی تورک بە ناوی ناتۆوە شەڕ دەکات. لەو شەڕەی کە بەرپا دەکرێت فڕۆکە و چەک و تەقەمەنی ناتۆ و قێزەونی ناتۆ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ناتۆ لە زاپ دەیەوێت هیوای گەلی کورد و گەلانی کوردستان و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کەسایەتی گەریلا و ئیمراڵیدا بشکێنێت. ئەگەر بتوانێت ئەو ئیرادەیەی کە لە ئیمرالی و زیندان و زاپدا هاتووە سەرکوت بکات، ئەوا هەموو دەستکەوتەکانی کورد کە لە چوار پارچەدا بەدەستهێنراون لەناودەبات. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک دەتوانێت خەونە عوسمانییەکانی خۆی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبێنێت. بۆ ئەم مەبەستەش هەموو چەکە قەدەغەکراوەکان بەکاردێنێت و هەموو پێوانەکانی جەنگ پێشێل دەکات. دەیەوێت بەم شێوەیە سەربکەوێت، دەوڵەتی تورک ٥٠ ساڵە شەڕی پەکەکە دەکات، بەڵام هێشتا وانە فێر نەبووە. لە زاپ دوایین وانە فێر دەبێت. چونکە ڕۆحی بەرخۆدان لە ئیمراڵی ڕۆحێکی مەزنە، ڕۆحی بەرخۆدانە، ڕۆحی کوردایەتییەکی نوێ، ڕۆحێکە کە لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی بەرخۆدان دەکات.
لە ١٨مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا شەڕێکی گەورە هەیە. هەنگاوەکە لە بەرانبەر چی دەستیپێکرد؟ بەر لە هەنگاوەکە دۆخەکە چۆن بوو؟ هەنگاوێکی چۆنە، پێویستە چۆن هەڵیبسەنگێنین؟ کاریگەر هەنگاوەکە لەسەر ئێستا چۆنە؟
ئێمە هەنگاوی ١ی حوزەیران وەک هەنگاوی ١٥ی تەباغ پێناسەی دەکەین. ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ شەڕێکی بێوێنە بەڕێوەبرا. لەو قۆناغەدا تاوەکو ئێستا ١٨ ساڵ شەڕ بەڕێوەچوو، چەند جار ئاگربەست راگەیەنرا، شەهیدبوونی گەورو دروست بوو. شەهیدەکان هەنگاوەکەیان واتادار کرد. بەم شێوەیە هەنگاوەکە تاوەکو ئەمڕۆمان هات.
کاتێک ١ی حوزەیران دەستی پێکرد، وەک بزووتنەوەئێمە لە بارودۆخێکی سەختدا بووین. ئەو پیلانگێڕییەی ئێستا لە دژی بزووتنەوەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام بوو. لەگەڵ ڕفاندنی سەرۆکماندا، هێزە نێودەوڵەتییەکانی هەژموونخواز پیلانیان دانابوو لە ناو بزووتنەوەکەمانەوە قەڵاکە داگیر بکەن. لە ناوەوە بیڕزێنن، لە ناوەوە تەسفیە بکەن. بەم شێوەیە گەریلا لە چیاکان بێننە خوارەوە، بە گشتی پەکەکە بێ چەک بکەن. لە ڕێگەی پرۆژەی 'چاکسازی کۆمەڵایەتی' دوور لە پرەنسیپ و ستاندارد و ئازادی. لەسەر ئەم بنەمایە لەناوخۆدا پەکەکە لە هێڵی ڕاستی خۆی دوور بخەنەوە. لە هێڵە ئایدیۆلۆژییە ڕاستەقینەکەی دووربکەنەوە. لە دەرەوەش گەریلاکان لە چیاکان دوور دەخرێنەوە و بێ چەک دەبن و گەلی کورد جارێکی تر بەبێ تێکۆشان دەمێنێتەوە. بێ چەک دەمێێنەوە. وەک بەرخێک کە ملی بنێتە بەر چەقۆی هێزی نۆکەر درێژ بکات. ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ساڵی ١٩٩٨ لەسەر سەرۆکایەتی ئێمە دەستی پێکرد و لە شوباتی ساڵی ١٩٩٩دا سەرۆکایەتیەکەمانی دەستگیرکرد و بردە ئیمڕالی. ئەم پیلانگێڕییە لە ڕێگەی گوایە پرۆسەی چارەسەری و دیالۆگەوە بەردەوام بوو. لەم پرۆسەی دیالۆگەدا لەژێر ناوی چارەسەری، بەڵام سیاسەتی فێڵ و هەڵخەڵەتاندندا هیوای چارەسەریان دروست کرد. بۆ ئەوەی لەژێر ناوی ئەم سیاسەتەدا جارێکی تر کورد بێ چەک بکەن و لەشاخ دایبەزێنن و نەتوانێت شەڕ بکات. بۆ ئەوە بوو کە لەناوەوەدا رزاندن دروست بکەن و تەسفیە بکەن، . بەو مانایە دۆخەکە پیلانگێڕی و سڕین و بێکاریگەرکردن و سڕینەوەی پەکەکە بوو. ئامانج ئەوە بوو سەرۆک و پەکەکە لەیەکتری دابڕن. ویستیان دەستوەردان لە هێڵی ئازادی ژن بکەن، ویستیان ریفۆرمی سۆسیالکردنی ژن بەرەوپێشەوە ببەن. ویستیان پێوانەی بۆرژوازی بچووکی لیبرالیزم لەسەر هێڵی ئاپۆیی زاڵ بکەن. بەم مانایەش ١ی حوزەیران هەنگاوێکی فیکری بوو. بڕیاری هەنگاوێ سەرقاڵکردن بوو لەژێر ناوی چارەسەرێکی سیاسیدا. ئەوەندەی هەنگاوێکی سەربازی بوو هەنگاوێکی ئایدۆلۆژی بوو. بەم مانایە دەڵێین ١ی حوزەیران، دووەم هەنگاوی ١٥ی تەباغە. دواتر گۆڕانێکی ستراتیژی بوو. ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای ستراتیژی پاراستنی ڕەوا بوو. لەچوارچێوەی پارێزنامەی سەرۆکایەتیدا. پارادایمی گۆڕانکاری و گۆڕانکاری لەستراتیژی جەنگی درێژخایەنەوە لەم پرۆسەیەوە بەرەو پرۆسەی پاراستنی ڕەوا ڕۆیشت. سەرلەنوێ خۆڕێکخستنکردن، لەسەر بنەمای سیستەمی کەجەکە بوو. یان دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بەرەو ئازادی و چوونی سیستەمی کەجەکە و لە شەڕی درێژخایەنەوە بۆ ستراتیژی پاراستنی رەوا بوو. شەڕی بوون و ئازادی گەیشتووەتە ستراتیژی شەڕی گەل. زەمینەی ئەوەی دروست کرد.
شەڕی ئێمە شەڕی هەبوونە، شەڕی ژیانە. لەسەر راستی گەیشتنە بە راستیەکان. شەڕی هەبوون بەڕێوە دەبەین. لە دژی مردن ئەم شەڕە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدەین. ١٥ی تەباخ کە لە دژی ترس و دواکەوتوویی و مردن دەستیپێکرد، ١ی حوزەیرانیش دژی پیلانگێڕی و سیاسەتی فێڵ و هەڵخەڵەتاندن بوو. هەروەها ستراتیژی پاراستنی ڕەوا لە هەموو بوارەکاندا دژی ئەو هێڵەی کە هەوڵی لەناوبردنی پارتەکەمان بوو ئەنجامدرا. شەڕی پەکەکە شەڕێکی نووژەنە. ئەم شەڕە لە ١٥ی تەباخ و ١ی حوزەیراندا ئاشکرا بوو، بەڵام شەڕی بوون و ئازادی پەکەکە لە ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی پێکرد. سەرۆک وتی؛ "کوردستان داگیرکراوە" و چارەنووسی کۆمەڵگای کوردستان بەم شێوەیە گۆڕاوە. ڕێگای نوێی ژیان دەستی پێکرد. شەڕێکی نوێ دەستی پێکرد، جەنگێک کە لەگەڵ بیرۆکەی راپەرین و سەرهەڵداندابوو. جەنگێک لەسەر بنەمای گۆڕان و گۆڕانکاری دەستی پێکرد. ئەستەم بوو لەو قسەیە پاشگەزببنەوە. مادام کوردستان داگیر بێت، دەبێت ئازاد بکرێت، ژیان نەمابوو، دەبێت ئازاد بکرێت. ئەگەر مردن هەبێت، ژیان لە دژی مردن پێویستیەکە. بۆیە دەتوانین ئەم شەڕە تا ئەمڕۆش درێژە پێ بدەین. ئەم شەڕە لە ساڵی ١٩٧٣ەوە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە. لە هەموو شوێنێک سوورین لەسەر شەڕەکەمان، بە دڵنیاییەوە شەڕی ئێمە سەردەکەوێت.
لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ بە هاوکاری پەدەکە هێرشی قڕکردنی دەستپێکرد. لە بەرانبەردا لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ بەرخۆدانی تونێلەکان دەستیپێکرد. لەسەر ئەمەش دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١دا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا جارێکی دیکە دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد. لە بەرانبەریدا بەرخۆدانێکی گەورەی گەریلا دەستیپێکرد. ئێستا شەڕێکی مێژوویی لە زاپ هەیە. ئەم شەڕە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
شەڕی تونێلەکان کە بەرپابوو دەوڵەتی تورکیای سەرسام کرد. ئامانجەکە چی بوو؟ لە ساڵی ٢٠٢١دا ویستیان هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە تایبەتی بەهدینان کۆنترۆڵ بکەن. لە لووتکەی چیاکانی کوردستانن و ئەویش سیلسیلەی زاگرۆسە. ئەگەر چیاکانی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن، دەڵێن: ئێمە باکورمان پاکمان کردۆتەوە.’ ئەوان لە ساڵی ٢٠٢١دا هاتن بۆ باشوور و گوایە لە باکوور نین. لە باشوور دەیانەوێت لەناوی بەرن. بۆ چ مەبەستێک هاتن بۆ باشوور؟ دەوڵەتی تورک لە نیسانی ٢٠٢١دا نەهاتووەتە باشور. دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٣ەوە ئۆپەراسیۆن و بۆمباران و هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان دەستپێکرد. دەڵێت " بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە پەکەکە ئەنجامی دەدەم" دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەک کۆتایی بە پەکەکە بهێنن. ئامانجەکە داگیرکردنی هەر چوار پارچەی کوردستانە. ساڵی ٢٠٢١ هەڤاڵانمان لە تونێلەکاندا بەو بەرخۆدانەی کە ئەنجامیان دا گورزی قورسیان لە سوپای تورک دا. ئامانجەکە ئەوەیە کە گەریلاکان وەک هێزێکی فیداکاری و پرۆفیشناڵ وەک هێزێکی بەرگری نەتەوەیی بتوانن بشکێنن و ئەو کاتە دەتوانن کوردستان داگیر بکەن. ئەگەر بشکێنن بە ئاسوودەیی دەتوانن تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تێکبشکێنن. دەتوانن بە ئاسوودەیی جینۆسایدی کوردان ئەنجام دەدەن. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو دەرفەتەکانی خۆیان کۆکردۆتەوە و دەیانەوێت ئەم شەڕە ببەنەوە. ئێمە لەم شەڕەدا باجێکی زۆرمان داوە. باجی ئازادی و جەنگ قورسە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١دا نەمانهێشت دەوڵەتی تورک ئامانجی خۆی بەدەست بهێنێت. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئەو هەرێمەی کە دەوڵەتی تورک هێرشی کرد مام ڕەشۆ و زەندورا و وەرخەلێ بوو. هێشتا لە هێڵی ئاڤاشیندا شەڕ دەکەن. لەو کاتەدا دەوڵەتی تورک نەیتوانی بەرەو پێشەوە بڕوات. لە ساڵی ٢٠٢١دا گەریلای ئازادی کوردستان گورزی کوشندەی لە دەوڵەتی تورک دا. ئەو تەکنیکەی دەوڵەتی تورک پشتی پێدەبەستێت، لەناوبرا. فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەلمان (هەپەگە)، بریارگەی پاراستی گەل (نەپەگە) هەموو ڕۆژێک هەواڵی شەڕ بڵاو دەککاتەوە.هەروەها جەنگەکە هەڵدەسەنگێنێت. باسی بئەو باجەی کە دەدرێت و شەهیدانیش دەکات. ئەم شەڕە لە ساڵی ٢٠٢١دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵگیرسا. ئەو نەیتوانی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێت. لە ١٧ نیسانی ٢٠٢٢دا جارێکی تر هێرشی ئەنجامدا.
پێشتر لە دەوروبەرەوە هێرشی کردبووە. ئەم جارەی ئەمساڵ دەستبەجێ هێرشی کردە سەر شوێنە ناوەندی و ستراتیژییەکان. ئامانجی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە، دەستبەجێ گرتنی ناوچە ستراتیژییەکان بوو لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین و فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی. بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکرد بەبەکارهێنانی پەکەکە. بۆ ئەوەی لە هیچ ناوچەیەک یارمەتی گەریلاکان نەدەن، پەدەکە هەموو ڕێگاکانی داخست و چووە پاڵ سوپای تورکەوە و بۆ ئەوەی گەریلاکان نەتوانن چالاکی ئەنجام بدەن، پەدەکە سەربازی تورکی هێنا و جلی سەربازانی خۆی لەبەرکردن و بردیان بۆ مەیدانی جەنگ.
ئێستا شەڕ بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوامە. گەریلا بەرهەڵستی دەکات. نەک تەنها بەرهەڵستی، گەریلاکان لە شەڕی ساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدانیان کرد و ڕێگریان کرد لە چوونە ناوەوەی دوژمن بۆ ناو ناوچەی گەریلا، بەڵام لە شەڕی ساڵی ٢٠٢٢دا گەریلاکان نەک تەنها بەرخۆدانیان کرد، گەریلاکان لە رێگەی تونێل شەڕیان کرد، بە شەڕکردنی تیمە گەڕۆکەکان، بە تاکتیک و تەکنیکەکانی گەریلاکانی سەردەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، گەریلاکان هەرێمەکەیان پاراست، گورزی گەورەی لە دەوڵەتی تورکدا و دەوڵەتی تورکی گێژ کرد. دەوڵەتی تورک کە بە ناوی ئۆپەراسیۆنی پەنچە - کلیل هاتووەتە زاپ، ئێستا خۆی لە زاپ گیریخواردووە. نە دەتوانێت پێشڕەوی بکات و نە دەتوانێت پاشەکشێ بکات. فەرمانداریەکەمان وتبووی، " لە زاپ داگیرکەران بەخاکدەسپێرین." لە زاپ ژێرخاک دەکرێن. لە شەڕی زاپدا پۆرتی دەوڵەتی تورک دەشکێنرێت.
لە زاپ. ئاڤاشین و مەتینا ' شەڕی هەبوون و ئازادی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژەئاستار' بەڕێوە دەچێت. لەم شەڕەدا لەگەڵ قۆناغی ١ی حوزەیران، ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژن پێویستە چۆن بێت؟
یەژەئاستار لەم پڕۆسەیەی ڕابردوودا بەفەرماندەیی هەڤاڵ زنارین و ڕوکەن و ساریا و میزگین ماکو و شارستان شەڕێکی زۆر بە زانستی و وەستایی و جوان و بە بەرزترین ڕۆحی قوربانیدانی بەڕێوەبردووە. یەژەئاستار لە ناو هێزەکانی هەپەگەدا، وەک سوپایەکی ژنان لە ڕووی ئایدۆلۆژی و فکریەوە، بە پاراستنی هێڵەکە، بە دامەزراندنی پارتی ژنان، ئێستا لە شەڕی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە شێوەیەکی بەرچاو شەڕ دەکات. پارتی ژنان، بنەماکانی پارتی ژنان، لە کەسایەتیی یەژەئاستاردا، سوپای ژنانیان پێکهێناوە و ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر سوپای داگیرکەری تورکی. چونکە یەژەئاستار خۆی بە بنەماکانی ژیانی ئازادەوە ڕێکخستووە،، لە رووی هزریەوە خۆی یەکلایی کردووەتەوە. لەسەر ئازادی مسۆگەرە و سوورە. بۆ ئەو مەبەستەش لەو شەڕەی کە لە زاپ و ئاڤاشین بەڕێوە دەچێت، حساب لە سیستەمی نێرینەی دەوڵەت دەپرسێت. ئەم سیستەمە دەوڵەتییە نێرینە لە هەر چوار پارچەی کوردستان ژن دەچەوسێنێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر و زیندانی دەکات، ئەشکەنجەی دەدات و دەیکوژێت. . یەژەئاستار حساب لەو دەسەڵاتە دەپرسێت. سیستمە دەسەڵاتدارەکانی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین لە هەموو جیهاندا سیستەمی دەوڵەتی نەتەوە سیستەمی نێرینەیە. یەژەئاستار خەبات دەکات بۆ نەهێشتنی ئەم سیستەمە. یەژەئاستار گەرەنتی ئەم شەڕەیە. گەرەنتی بنیاتنانی ژیانێکی دیموکراسی و ئازاد و یەکسانە. بەم هۆیەوە، یەژەئاستار نمایشێکی سەرکەوتووی زۆر بەرز لە شەڕەکەدا پیشان دەدات. بە ئازایەتییەوە دەجەنگێت. بە وردی لە شەڕ و تاکتیک و زاڵبوونی تەکنیکی بیر دەکاتەوە. دوژمن لەم شەڕەدا بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار زۆر دەترسیت. لەبەرئەوەش زۆر هەوڵ دەدات. دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەبەرانبەر یەژەئاستاردا شەڕ بکات، بۆیە تووڕەیی خۆی لە ژنانی کۆمەڵگا دەردەبڕێت. بۆیەش بەر لە هەنگاوی ١ی حوزەیران دەیانەوێت بە پرۆژەی ژیانی کۆمەڵایەتی، تەڤگەری ژنان لە یەژەئاسیار و هەپەگە داببڕن. لە دژی ئەمە یەژەئاستار بڕیاریدا شەڕ بکات و تێبکۆشێت. ئەمڕۆش لەدژی قڕکردنی ژن، گەلی کورد، یەژەئاستار جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی پیشان دەدات.
پرسەکە تەنیا کوشتنی چەند سەربازێک نییە. لە تاکتیکدا هەموو شێوازەکانی تاکتیکی گەریلا یەژەئاستار زیاتر تایبەتمەندی هەیە. هەستیارترن، وشیارن، خوێنساردن. ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی تەواو ئەنجام دەدەن. لەجەنگدا تەنیا هێرش کردنە سەر و کوشتنی سەرباز نییە. گرنگە، بەڵام گرنگە هەڵوێستی سەرەکی ڕوون بێت. پێوەرەکان بەرزن. ستانداردەکانی ئازادی بەرزن. یەژەئاستار ئێستا ئەمە دەکات لەسەر هێڵی ١ی حوزەیران تا ئەمڕۆش بە پێشەنگایەتیی شەهیدانی قارەمان بەردەوامە، یەژەئاستار ئەم میراتەی خستووەتە شانی خۆی و بەردەوامە. ئەمە شەرەفی ئێمەیە. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لێدەکەین.
لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا زیلان (زەینەب کناجی) لە دەرسیم چالاکیەکی فیدایی ئەنجامدا. ئەو چالاکیە لە تێکۆشانی شۆڕشەکانی جیهاندا لوتکە بوو. لە کوردستان و لە تەڤگەری ئازادی کوردستاندا چالاکیەکی یەکەم بوو بەو شێوەیە و هێڵێکی دروست کرد. هێڵی چالاکی و فیدایی زیلان و چالاکیەکانی ژێر کاریگەری چالاکی زیلان، پێویستە چۆن ببینرێن؟
پارتەکەمان، پەکەکە و پەژاک، ئایدۆلۆژیا و بیرۆکەکانیان لەسەر بنەمای بەرخۆدان بنیات دەنێن. بێگومان چالاکی هەڤاڵ زیلان ناتوانرێت وەک یەکەمین چالاکی لە جیهاندا پێناسە بکرێت. هەندێک ژنی دیکەش هەن کە بەم شێوەیە چالاکاین کردووە، بەڵام چالاکی هەڤاڵ زیلان لە ڕووی کات و شوێنەوە، جیاوازی خۆی هەیە. پێشتریش هەڤاڵانمان چالاکی فیداییان ئەنجامدابوو لە زینداندا هەڤاڵان چالاکی فیداییان ئەنجامدا لەشەڕەکاندا. چالاکی سووتاندنیان ئەنجامدا، بەڵام چالاکی هەڤاڵ زیلان لە ڕووی سروشتییەوە، لە ڕووی شێوازەوە جیاوازی هەیە، بڕیاری چالاکیەکەی خۆی دیاری کرد. دۆزینەوەی خۆی دروست دەکات. بە تەنها سوپایەک لەناودەبات. لە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان زیاتر، چالاکیەکە دەنگدەداتەوە. دەڵێن کەسێک بە ئەندازەی سوپایەکە. ئەو کارەی هەڤاڵ زیلان کردی، بە تەنها سوپایەک دەتوانێت بیکات.
لە ئامانج و شێواز و تاکتیکەکانیدا ڕوونە، بڕیارەکە ڕوونە. ئەمە ئاستی کوالێتییە. زۆر بە زانستی هەڵدەبژێرێت. بەمە دەڵێن شێوازی شەڕ. لە بەرانبەر دەسەڵات نەبێت، ئەوە مەحاڵە. ئەو کاتە تەسفیەگەری شەمۆ هەبوو. شەمۆ وتی: لە کوردستان شەڕ نابێت." دووبارەبوونەوەیەک لە تاکتیکدا دروست بوو. لە فەرماندەییبوونی تاکتیکدا، دووبارە بوونەوەیەک دروست بوو. هێشتا ئامادەکاری پیلانگێڕی لەدژی سەرۆکایەتیەکەمان هەبوو. دەیانویست بە شێوەیەکی جەستەیی پیلانگێڕی بکەن بۆ لەناوبردنی سەرۆکایەتی. بۆیەش هێرشەکەی شام لەدژی سەرۆکایەتیمان ئەنجامدرا. کوالێتی چالاکی هەڤاڵ زیلان لێرە دەردەکەوێت. ئەو بە دروستی لە پرۆسەکە تێدەگات و بە دروستی لە سەرۆک تێدەگات و ئەو مەترسیانەی کە هەیە دەبینێت و بە دروستی ئامانجی خۆی دیاری دەکات و وەک فەرماندەیەک کە سوپای خۆی هەیە دژی دوژمن چالاکی ئەنجام دەدات.
چۆن دەژین؟ ئێمە وەک ژن و گەل و نەتەوە چۆن دەژین؟ تەنها بە ڕۆحی قوربانیدان دەتوانین بژین. چونکە دوژمنەکەمان شانسی ژیانمان بۆ نەهێشتووەتەوە. ئەگەر بژین، ئێمە وەک زیلان دەژین. ئێمە دەبێت قوربانی بدەین ئەگەر بژین، دەبێت هەموو قەڵاکانی دوژمن لەناو خۆماندا لەناوبەرین، هەستەکان لەناوخۆماندا لەناوببەین. پێویستە قەڵاکانی دوژمن لەناوبەرین لە دژی هەموو ئەو دامودەزگا دەوڵەتانەی کە لە شارەکەمان و وڵاتەکەمان دروستراون چالاکی بکەین. لە دژی هەموو سیناریۆکانی جینۆساید و ئاسیمیلکردن و جینۆسایدی کلتورەکەمان و ئەو سیناریۆیانەی دوژمن دایناوە و هەڤاڵ زیلان ببینین و خۆی بەو سیستم و عەقڵیەت و دەزگایانەدا دەتەقێنێتەوە کە لەوڵاتی ئێمەدا بنیاتنراون. بۆیە هەڤاڵ زیلان بە چالاکیی فیداکارییەوە بووەتە شێوازی ژیانمان، بووە هێڵی ئایدیۆلۆژیی ئێمە، نوێنەری ژیان. بۆ ئەو مەبەستەش ئەو ڕۆحەی هەڤاڵ زیلان بنیاتیناوە، ئەو هێڵەی هەڤاڵ زیلان کێشاویەتی، ئەو تاکتیکەی هەڤاڵ زیلان، لە شەڕی زاپ و ئاڤاشین و ڕۆژاڤا و شەنگال و هەموو کوردستان و زیندانەکان، هەیە و بەردەوام دەبێت.
ئێمە وەک ژنانی کورد، هەم وەک گەلی کورد و هەرێمەکە، ئەگەر بمانەوێت، لە داگیرکەری مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی دەوڵەتی نەتەوەی پیاو رزگارمان بێت، پێویستە هێڵی زیلان بە بناغە وەربگرین کە ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەڕێوەدەبرێت. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ زیلان دەکەمەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلاندا بەڕێز و خۆشەویستیەوە، یادی هەموو شەهیدان مانگی حوزەیران و شەهیدانی ئازادی دەکەمەوە."
ف.ق