خانەوادەی شەنیاشار ١٢٧ رۆژە بەدوای دادپەروریدا دەگەڕێت

خانەوادەی شەنیاشار بە مەبەستی سزادانی بکوژانی ئەندامانی خانەوادەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە رۆحا کوژران، چەندین مانگە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری لەبەردەم دادگای روحا کردووە.

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن پاسەوان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ کوڕەکەی فەرید شەنیاشار کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو، چالاکی ئیشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات.

لە ١٢٧مین رۆژدا خانەوادەی شەنیاشار جارێکی دیکە، چوونە بەردەوام باڵەخانەی دادگای روحا و دەستیان بە چالاکیەکەدا کرد.

لەسەر تویتەر لەسەر ناوی خانەوادەی شەنیاشار باسی ئەوەکرا، "ئەو زوڵمەی ٣ ساڵ لەمەوبەر بەسەرماندا هێنرا، تاوەکو کەسێک نەیبینی ناتوانێت لێی تێبگات. هیوادارین بەسەر هیچ کەسێک نەیەت... ٣ ئەندامی خێزانمان کوژران. ٣ ساڵە کەس دەستگیرنەکراوە. مرۆڤ واقیوڕدەمێنێت؟ کێ دەیەوێت ئێمە ببینێت، ئێمە لەبەردەم دادگای روحاین."

ف.ق