خانەوادەی شەنیاشار: لەناو ئەو فرمێسکانەدا دەخنکێن کە بەهۆی ئێوەوە ڕژاون
خانەوادەی شەنیاشار رایگەیاند، دادگای تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، لەناو ئەو فرمێسکانەدا دەخنکێن کە بەهۆی ئەوانەوە ڕژاون.
خانەوادەی شەنیاشار رایگەیاند، دادگای تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، لەناو ئەو فرمێسکانەدا دەخنکێن کە بەهۆی ئەوانەوە ڕژاون.
بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە کە ٣ کەس لە خانەوادەکەیان لەلایەن خزم و پاسەوانانی ئیبراهیم خەەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژ کران.
دایە ئەمینە شەنیاشار و فەریدی کوڕی ١٧٦ رۆژە لەدژی کۆمەڵکوژی ئاکەپە لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش خانەوادەی شەنیاشار لە جێگەی هەمیشەیی خۆیان لەبەردەم دادگا دەستیان بە چالاکیەکە کردوە.
خانەوادەی شەنیاشار لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی: ١٧٦ رۆژە ئێمە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین. ئێمە سکاڵا بکەین و نەیکەین، هەر نابێت. دادوەرەکان لەناو ئەو فرمێسکانەدا دەخنکێن کە لەبەردەم دادگای روحا رژێنراون."
ف.ق