خانەوادەی شەنیاشار: پێویستە کۆتایی بەم زوڵمە بهێنرێت

خانەوادەی شەنیاشار کە لە روحا ئەندامانی ئاکەپە ٣ کەسیان لە خێزانەکەیان کۆمەڵکوژ کرد، ٣٤٧ رۆژە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە. خانەوادەکە داوای کۆتاییهێنان بە زوڵم کرد.

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای روحا ٣٤٧ رۆژە بەردەوامە. بەهۆی ئەوەی تەندروستی ئەمینە شەنیاشار باش نەبوو، فەرید شەنیاشاری کوڕێ ئەمڕۆ بەردەوامی بە چالاکیەکەدا.

 فەرید شەنیاشار پانکارتێکی لەپشت خۆی دانابوو و وتی، " ئێمە تێکۆشانی خۆمان لەنێو سنورەکانی یاسادا بەڕێوەدەبەین. لەدژی ئەوەش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لەبارەی دایکم ١٣ جار و لەبارەی من ٤ جار سکاڵای ئامادە کردووە."

شەنیاشار باسی ئەوەی کرد کە بوو وتە وەرگرتن چووە و بۆ دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیس باسی نادادپەروەری و نایاساییبوونی کردووە و وتی، " ئەوانیش پێیان ووتووە کە 'ئێوە مافدارن بەڵام ئێمە بەپێی فەرماندەکان دەجووڵێینەوە، ئەمە کاری ئێمەیە'. لە هەموو تورکیا چاودێری دۆزی ئێمە دەکرێت. ئەمە شەرمی تورکیا و نایاساییە. پێویستە ئێدی دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، ئەم زوڵمە کۆتایی بێت."

ف.ق