هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) زیلان ڤه‌ژین رایگه‌یاند، ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی له كه‌سایه‌تی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا كرا، هێرشێك بوو بۆ سه‌ر ژنانی كورد كه له‌سه‌ر هێڵی ئازادین و هه‌روه‌ها هێرشه بۆ سه‌ر گه‌لی كورد.
هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و به بیریهێنایه‌وه كه گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕییه‌كه وه‌ستایه‌وه و به به‌هێزی خاوه‌نداری له رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد.
زیلان ڤه‌ژین باسی له‌وه‌شكرد، كه گه‌ل له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵوێستێكی توندی نیشاندا و وتی، "خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی كرد. رێبه‌رایه‌تی به هه‌وڵ، تێكۆشان و به‌رخودانی خۆی له ته‌واوی كوردستان ناسرا و قبوڵكرا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاته‌ی به دیل گیرا ملیۆنان مرۆڤ خاوه‌ندارییان له رێبه‌رایه‌تی كرد. پلانی ئه‌وه داڕ‌ێژرابوو كه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت. سێ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی پیلانگێڕییه‌كه بوونه به‌ربه‌ست.
*رێبه‌رایه‌تی به هه‌ڵوێست و به‌رخودانی خۆی، به پڕۆژه‌كانی خۆی بۆ ئاشتی و دیموكراسی رێگری له پیلانگێڕییه‌كه كرد.
*گه‌له‌كه‌مان به به هه‌ڵوێستێكی پته‌و و به‌هێز خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی، هزر و فه‌له‌سه‌فه‌كه‌ی كرد و پیلانگێڕییه‌كه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
* گه‌ریلاكانی كوردستان به تێكۆشانی تائێستایان و به به‌رخودانی خۆیان نه‌یانهێشتووه گه‌له‌كۆمه و پیلانگێڕییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.
خاوه‌ندارێتییه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی
زیلان ڤه‌ژین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان 23 ساڵه له ناو هه‌لومه‌رجێكی زۆر دژواردایه و وتی، "رێبه‌رایه‌تی 23 ساڵه له گۆشه‌گیرییدایه. ئه‌و بۆ ئێمه مایه‌ی ئه‌وه‌یه ره‌خنه له خۆمان بگرین. پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی دوژمن و كۆتاییهێنان به گۆشه‌گیری په‌یوه‌سته به تێكۆشانی ئێمه‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ك گه‌ل و بزوتنه‌وه په‌ره به تێكۆشانی خۆمان بده‌ین و فراوانتری بكه‌ین و بتوانین فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌رایه‌تی بكه‌ین به كردار، ئه‌و كاته هه‌رگیز دوژمن ناگاته ئامانجه‌كانی. گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتیش خاوه‌نداری له هه‌ڵمه‌تی ئازادی بۆ رێبه‌رایه‌تی كرد. پێویسته ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌هێزتر بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی خاوه‌ندارییه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو گۆڕه‌پان و بوارێكدا به به‌هێزیه‌وه خاوه‌نداری له هه‌ڵمه‌تی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری ئاپۆ ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵات هه‌روه‌ك چۆن له ساڵی 1999 له دژی پیلانگێڕی هه‌ڵوێستێكی رادیكاڵی گرته‌به‌ر، پێویسته له‌ئێستاشدا هه‌مان هه‌ڵوێست نیشان بدات".
پێویسته ئێمه به رۆحی سه‌فه‌ربه‌رییه‌وه تێ‌بكۆشین
هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین رایگه‌یاند، "خاوه‌ندی له رێبه‌رایه‌تی خاوه‌ندارییه له ئیراده، ئازادی و مافه‌كانمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی 23 ساڵه له هه‌لومه‌رجی قورسی گۆشه‌گیریدا له پێناو تێكۆشان، ئازادی و مافه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك خۆڕاگری ده‌كات" و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "هێرش له دژی رێبه‌رایه‌تی به واتای هێرشه له دژی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای كورد. گه‌له‌كه‌مان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان ده‌توانێت شكست به‌و هێرشانه بهێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له هه‌موو شارێك، له هه‌موو گه‌ڕه‌كێكدا ژنان و گه‌نجان ده‌توانن خۆیان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی رێبه‌رایه‌تی رێكبخه‌ن و تێكه‌ڵ به‌و هه‌ڵمه‌ته ببنن. له 24 هه‌مین ساڵه‌ی به دیل گیرانی رێبه‌رایه‌تیدا پێویسته ئێمه بتوانین ئازادی جه‌سته‌یی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تیش پێویسته ئێمه به رۆحی سه‌فه‌ربه‌ریی و هه‌ره‌وه‌زییه‌وه خه‌بات بكه‌ین و تێ‌بكۆشین".
هـ . ب