خەباتی هەڵبژاردن لە جورنەڕەش بەردەوامە

لە جورنەڕەش کە ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ هەڵبژاردن، خەباتی دەم پارتی بێ وەستان بەردەوامە.

لە ناوچەی جورنەڕەشی ڕحا ٢ ی حوزەیرانی هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە، لەم چوارچێوەیەدا خەباتی هەڵبژاردنی دەم پارتی بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی شار و ناوچەکان لەگەڵ هاوڵاتیان کۆبوونەوە، پەرلەمانتاری وان سینان جیفتورک و پەرلەمانتاری ڕحا دیلان کونت ئایان بەم بۆنەیەوە سەردانی گوند و ناوچەکانیان کرد.

شاندەکە لەلایەن گەلەوە پێشوازی گەرمیان لێ کرا و گوێبیستی داواکاری گەل بوون، تا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام بوون لە سەردانی ماڵان.