خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال سوپاسنامەیەکی ئاڕاستەی ژمارەیەک لایەن و رێکخستن و کەسایەتی کرد

خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، سوپاسنامەیەکی بۆ بەشداربووانی مەراسیمی بیرهێنانەوەی شەهیدانی فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ خۆبەڕێوبەری شەنگال ڕوو لە بەشداربوان و ئەو لایەنانەی هاوخەمیی خۆیان لە مەراسیمی ساڵیادی بیرهێنانەوەی شەهیدانی فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤ دەربڕێبوو، سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە سوپاسنامەکەدا هاتووە: بۆ چالاکییەکان لە سەرتاسەری جیهان و کوردستان، کە بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی فەرمانی سەر ئێزدیان بەڕێوەچوو، سوپاسی کۆمەڵگای خۆمان و دۆستانی ئێزدی دەکەین کە ئێمەیان بە تانیا نەهێشت.

ناوی ئەو ڕێکخراوانەی کە سوپاسنامەکەیان پێشکەشکراوە بەمشێوەیەیە:

خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

DTK, HDP, TJA, DBP

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای موسل لە سوپای عێراق

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژئاوای موسل

پۆلیسی شەنگال بە هەموو بەشەکانییەوە

مەڵبەندی یەنەکەی شەنگال

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی- موسل

ڕژاک

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و خەڵکی سلێمانی

ف.ق