خه‌ڵاته‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ مه‌راسیمێكدا دابه‌شكران

ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ر ناوی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دابه‌شده‌كرێن، له‌ سلێمانی به‌ رێوره‌سمێك دابه‌شكران.

بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ناوی نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دابه‌شده‌كرێن، له‌ سلێمانی مه‌راسیمێك سازكرا. هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) بافڵ تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی باشوری كوردستان قوباد تاڵه‌بانی و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ سه‌زایی ته‌مه‌للی و فه‌له‌كناس ئوجا، سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر و زۆر كه‌س به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ بوون. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌شت خه‌ڵات دابه‌شكران.

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كاڕگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وته‌ی سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌م جۆره‌ دووا: "له‌ دۆخێكی زۆر دژواردا به‌ هیواوه‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌. كه‌سایه‌تیه‌كی به‌و جۆره‌ بوو كه‌ به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری و سته‌م ده‌وه‌ستایه‌وه‌. ئه‌مڕۆ دیسان له‌ به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری و سته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشوری كوردستان هه‌مان هاوار و ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه‌".

دوای وته‌كان، له‌ به‌شی جیاجیادا ٨ خه‌ڵات پێشكه‌شی ئه‌وانه‌ كرا كه‌ به‌ شیاو بینران.

له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ شیاوی خه‌ڵاته‌كه‌ بینراون هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فه‌رمانده‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌ژه‌ نه‌سرین عه‌بدوڵا هه‌بوون.

له‌سه‌رناوی نه‌سرین عه‌بدوڵا نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌ڤین سوێ خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت. خه‌ڵاتی ده‌میرتاشیش شاناز ئیبراهیم پێشكه‌شی فه‌له‌كناس ئوجا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی كرد.

دوای مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌زایی ته‌مه‌للی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌ وتی، "به‌ بێ یه‌كگرتووییو یه‌كێتی نه‌ دیموكراسی بۆ ئه‌م خاكه‌ نه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت نه‌ له‌ توركیاش ئاشتی و دیموكراسی دروست ده‌بێت".

هـ . ب