خه‌ڵكی مه‌خمور یادی ڤیان جافیان كرده‌وه
فه‌رمانده‌ی یه‌ژاستار ڤیان جاف له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به بیرهێنرایه‌وه.
فه‌رمانده‌ی یه‌ژاستار ڤیان جاف له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به بیرهێنرایه‌وه.
له ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) فه‌رمانده‌ی یه‌ژاستار شه‌هید ڤیان جاف به بیرهێنرایه‌وه. مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به خوله‌كێك رێزلێنان ده‌ستیپێكرد.
دوای رێزلێنانه‌كه، له سه‌رناوی به‌شداربووان ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئیشتار خانتور كارا قسه‌ی كرد.
خانتور له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا له كه‌سایه‌تی شه‌هید ڤیان جاف‌دا سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستانی به رێزه‌وه به بیرهێنایه‌وه و وتی، "له مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌موو كات هێڵی به‌رخودان و تێكۆشان سه‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها هه‌موو كات هێڵی ناپاكی و خیانه‌ت شكستی هێناوه. كاتێك مرۆڤ لێیده‌ڕوانێت، ده‌بینێت كه كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌ك شه‌هید ڤیان و مه‌حمود تونچ له سه‌ر بنه‌مای پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان ناسیوه و بوونه پێشه‌نگی ئێمه. گه‌لی مه‌خمور، گه‌لی بۆتانه و هه‌موو كات خاوه‌نداریان له شه‌هیدانی خۆیان كردووه. له ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هید ڤیاندا، ئێمه به پێزانینه‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ری داده‌نه‌وێنین. هه‌ر رۆژ كه تێده‌په‌ڕێت، ئێمه زیاتر له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بینه‌وه و ئێمه له سایه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا، سه‌رده‌كه‌وین. شه‌هید ڤیان به چالاكییه گیانبازییه‌كه‌ی، وه‌ڵامێكی گه‌وره‌ی به دوژمن دایه و سه‌لماندی كه گه‌لی ئازادیخواز له پێناو سه‌رۆك ئاپۆدا هه‌موو كات ئاماده‌یه گیانی خۆی ببه‌خشێت. شه‌هید ڤیان نیشانی‌دا كه به بێ سه‌رۆك ژیان نابێت. بۆیه‌ش ئێمه ده‌ڵێین، بێ سه‌رۆك ژیان نابێت. ئێمه پیلانگێڕی 15ی شوبات به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، كه ساڵی 2022 ده‌بێته‌ساڵی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ. ئێمه به‌ڵێن به سه‌رۆكایه‌تی و شه‌هیدان ده‌ده‌ین، ئێمه له سه‌ر رێبازه‌كه‌یان ده‌بین و ئاوات و خولیاكانیان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه به دروشمه‌كانی شه‌هید نامرن‘،بێ سه‌رۆك ژیان نابێت‘ و بمرێ خیانه‌ت‘ كۆتایی پێهات.
جێی ئاماژه‌یه كه فه‌رمانده‌ی یه‌ژاستار شه‌هید ڤیان سۆران له 2ی شوباتی 2006 له هه‌فتانین له دژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌وڵه‌كانی پاكتاوكردنی په‌كه‌كه له ناوه‌وه، چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا و شه‌هید بوو.
هـ . ب