كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه له باره‌ی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و كۆمه‌ڵكوژی مه‌ده‌نییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، له ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی ئامێدی منداڵ و مه‌ده‌نی كوژران و سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه راكێشا كه بكوژ سوپای تورك و په‌ده‌كه‌ن. كه‌جه‌كه داوای له گه‌ل و هێزه سیاسیه‌كان كرد كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا باس له‌م بابه‌تانه كراوه:
" ده‌وڵه‌تی تورك له ٢٦ ی گوڵاندا له ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی ئامێدی جارێكی تر كوردانی كه له سه‌ر خاكی خۆیان چووبوونه سه‌یران بۆردومان كرد و سێ مرۆڤی ئێمه‌ی كوشت كه دووانیان منداڵ بوون. ئێمه جارێكی تر رایده‌گه‌یه‌نین كه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كوژراون ئێمه كوردستانی ئازاد كه له خیانه‌ت و داگیركاری رزگاركراوه بونیات ده‌نێین. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و گه‌لی كورد ده‌كه‌ین. ئێمه نه‌فره‌ت له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كه‌ین و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له به‌رده‌م كامێرا و له په‌خشی راسته‌وخۆدا ئه‌نجام درا و جگه له گه‌لی بامه‌ڕنێ تائێستا هیچ لایه‌نێك شه‌رمه‌زاری نه‌كردووه و هه‌ڵوێستی به‌هێزی نیشان نه‌داوه. به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی باشوری كوردستان و په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تی سیاسیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون هاوڵاتیان ئه‌وان نه‌بن، بێده‌نگن. ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی عێراق، دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانیشی تائێستا لێدوانی شایسته‌یان نه‌داوه. ته‌نیا په‌ده‌كه ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت تاوانی توركیا په‌رده‌پۆش بكات و ئه‌و تاوانه بخاته ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. وه‌ك هێمایه‌كی سایكۆلۆژی نۆكه‌ری و تاوانكاری، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كه له به‌رده‌م كامێرا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجام دراوه، په‌رده‌پۆش بكات. هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه كه سوپای تورك كۆمه‌ڵكوژی كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه. سوپای تورك و هاوبه‌شه‌كه‌ی په‌ده‌كه ئه‌و كۆمهڵكوژییهیان كردووه".
به پشتگیری ده‌وڵه‌ت و ناتۆ ده‌كوژرێن
دوژمنایه‌تی مێژوویی كه ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌یكات، نكۆڵی، پاكتاو، تواندنه‌وه، دوورخستنه‌وه، قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژییه و ئه‌و سیاسه‌ته هه‌موو كات ئه‌نجامدراوه. ده‌وڵه‌تی تورك له كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاودا پشتیوانی له هێزه سیاسیه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له ناوچه‌كه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌رده‌گرێت. له كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا هه‌موو كات فه‌رمان، بێده‌نگی و هاوكاری ته‌كنه‌لۆژیایی له دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه دروست بووه. له سه‌رووی ئه‌و دامه‌زراوانه‌شه‌وه ناتۆ هه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورك له‌و ساته‌وه‌ی بووه‌ته ئه‌ندام، ناتۆی بۆ داپڵۆسین و سه‌ركوتی توندوتیژانه و بۆ له‌ناوبردنی تێكۆشانی به‌رخودان و ئازادی گه‌لی كورد به‌كارهێناوه. ناتۆ نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا به‌كارهێنراوه، له هه‌مان كاتدا ناتۆ به شێوه‌یه‌كی چالاكیش پشتیوانی له توركیا كردووه. ئه‌و پشتیوانیه زۆر جار وه‌ك مه‌شق و راهێنان، ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌واڵگری و چه‌ك بووه و جارجاریش له بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا مۆڵه‌تی به داگیركاری و كۆمه‌ڵكوژی داوه. له رشتنی خوێنی گه‌لی كورد و كوشتنی ئه‌و و له رووی پاكتاوی گه‌لی كورد، ناتۆش به‌رپرسیاره. ئه‌و دۆخه ئه‌مڕۆش وه‌ك پشتگیری بۆ فاشیزمی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی به‌رده‌وامه. كاتێك له بامه‌ڕنێ منداڵ و مرۆڤه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران، ئه‌وانیش به‌رپرسیارێتییان هه‌یه.
ئەو بەشە تر، کە بەکار دەهێنرێت خیانەتکارن
بەشێکی تر، کە دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی جینۆساید و کوشتاری کورد کەڵکی لێوەرگرتوە و بەکاری هێناوە کوردانی خیانەتکار و هاوکاری بوون. ئەمڕۆ چالاکترین ئەکتەری سیاسیی ئەم خیانەتە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە. لەسەر بنەمای درۆسازی و درۆکردن هەموو بوار و لایەنەکانی کوشتن، پروپاگەندەی سەربازی، سیاسی دیپلۆماسی و جەنگی تایبەتی خستووەتە سەر شانی خۆی و بە شێوەیەکی چالاک و کارا ئەو ڕۆڵەى خۆی جێبەجێ دەکات. جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنى کورد و نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزان بە گەرەنتیی پاراستنی بنەماڵەکەى خۆی دەزانێت.
هەستێکیان هەیە، کە سەرکەوتنی کوردانی ئازاد و وڵاتپارێز بە دۆڕانی خۆیانی دەزانن، بۆیە جینۆساید و پاکتاوکردنی کورد و لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد بە ئەرکی خۆیان دەزانن، بەو ڕۆڵەی لە ئەستۆیان گرتووە، هەوڵی شەرعیەتدان و ڕەوایی بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عێراق و باشووری کوردستان دەدات. دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی و هێرشی پاکتاوکاریی کردووەتە سیاسەتی هەبوونی خۆی.
"دەبێت ئێمە لە دژی بۆسەکانی پارتی (پەدەکە) هۆشیار بین"
پارتی (پەدەکە) لە هەموو بوارێک‌دا گیریخواردووە و دابڕاوە و تەریکبووە، بۆ شاردنەوەی تاوانی هاوکاریەکانی بۆ دەوڵەتی تورک و داگیرکەری هەمیشە بەدوای هاوبەشدا دەگەڕێت. پارتی (پەدەکە) لە باشووری کوردستان خیانەتی وەرگەڕاندووە بۆ شێوازێکی کاری سیاسی، پلانی نوێ دادەنێت بۆ ئەوەی لایەنەکانی تری کورد بخاتە ناو ئەو تاوان و خیانەتەی خۆیەوە. کاتێک دەوڵەتی تورک بە شەودا و لە منداڵانی دەدا، دەیانویست ئەو تاوانە بخە سەر هەپەگە، ئەمجارە لە ناوچەی کانی ماسی خواستیان بە هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای تورک هێرش بکەنە سەر ناوچەکانی گەریلا، داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەتی وەزیری پێشمەرگە و هەندێک لەبەرپرسانی دەکەین، کە ئاگاداری ئەم ڕووداوەن، نەبنە بەشێک لەو یارییە و بەرامبەر بە پیلان و تەڵەکەکانی پارتی (پەدەکە) هەستیار بن. ئەگەرنا ئەوانیش دەبنە شەریکی خیانەت.
بانگەوازمان ئەوەیە لە دژی داگیرکەری و هێرشەکان ڕاپەڕن
هەزاران کەس لە گەلەکەمان لە سلێمانی، مەخمور، شەنگال، بادینان و ڕۆژئاوا بە بۆردومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و بە چەکی جۆراوجۆر و چەکی نیشانەشکێن بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن. دەوڵەتی تورک تیرۆر لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات، پاکتاوکاریی سیاسی ئەنجام دەدات و منداڵان دەکوژێت. جارێکی تر داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی عێراق و هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزەکانی باشووری کوردستان و گەلەکەمان دەکەین، کە دژی ئەو پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییانە هەڵوێست وەربگرن. داوا لە ڕۆشنبیرانی باشووری کوردستان و گەلی باشووری کوردستان و بە تایبەتی خەڵکی بادینان دەکەین، کە لە دژی کۆمەڵکوژی و داگیرکەران بەرخۆدان و چالاکییان هەبێت و هەڵوێست وەربگرن و دەست بە جموجوڵ بکەن. داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستانمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر و چالاکانەتر بەرگری و بەرەنگاری بکەن. کوردستان لە ژێر فەرمانی شەهیدان دا ئازاد دەکرێت، پاکتاوکارا، بکوژ و هاوکارەکانیان دەدۆڕێن و شکست دەهێنن".
ژ.ت / هـ.ب