كه‌جه‌كه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی شه‌رمه‌زار كرد، سڵاوی له به‌رخودانی گه‌لی وڵاتپارێزی كورد و دۆستانی كورد له باره‌ی پیلانگێڕی و ئاستی خاوه‌نداری له عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه په‌یوه‌ست به ٢٤هه‌مین ساڵه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه حكومه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان له سه‌ر بناغه‌ی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد پیلانگێڕیه‌كه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ره‌ها له سه‌ر كورد، بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری نوێ و مه‌ترسیه‌كانی هێزه پیلانگێڕه‌كان و له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه، بۆ له‌ناوبردنی پیلانگێڕی له ٢٤ هه‌مین ساڵه‌یدا، ئێمه تێكۆشان بۆ به‌رزترین ئاستی هه‌ڵده‌كشێنین".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی گشتیی كه‌جه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه به شێوه‌ی چه‌ته‌یی رێبه‌رایه‌تی ئێمه‌یان رفاند و راده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان كرده‌وه، له ٢٤ هه‌مین ساڵیادیدا به توڕه‌یی و رقی گه‌وره‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه سڵاو له رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین كه له دژی پیلانگێڕی و هه‌لومه‌رجی به‌دیلگیران به به‌رخودانێكی مه‌زن و تێكۆشان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌مان كه به دروشمی "ئێوه ناتوانن رۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن" كه له دژی پیلانگێڕی به ده‌وری رێبه‌ری خۆیانه‌وه وه‌ستان و بوونه ئاڵقه، له كه‌سایه‌تی هاوڕێیانمان خالید ئۆراڵ و ڤیان جاف‌دا جارێكی تر سڵاویان بۆ ده‌نێرین، ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه پابه‌ندی یاد و بیره‌وه‌ریان بین. ئێمه سڵاو له به‌رخودانی به‌رده‌وامی ٢٣ ساڵه‌ی گه‌له قاره‌مان و وڵاتپارێزه‌كه‌مان و دۆستانمان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به پیلانگێڕیه‌كه و ئاستی خاوه‌ندارێتیان له رێبه‌ر ئاپۆ.
ئامانجیان ئه‌وه بوو كه كورد به شێوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد پێنه‌نێته سه‌ده‌ی ٢١ه‌وه
هێزه‌كانی پیلانگێڕ به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و كاته‌ی خۆیان ئاماده‌ده‌كرد كه به پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌وه بچنه سه‌ده‌ی ٢١ه‌وه، تێكۆشانی ئازادی كوردستان كه به پێشه‌نگایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له به‌رده‌م لێكدانه‌وه و حیساباتی سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیستی خۆیان وه‌ك مه‌ترسیه‌كی هه‌ر گه‌وره ده‌بینی. 'كوردی ئازاد'، 'مرۆڤی ئازاد'، 'كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازاد'، كه رێبه‌ر ئاپۆ هه‌وڵی ده‌دا به ره‌نج و هه‌وڵدانێكی زۆر بیخوڵقێنێت، له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌یانبینی. پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه به ده‌ركردنی رێبه‌ر ئاپۆ له سوریا خرایه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌و رێگه‌یه ویستیان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره له به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌رمایه‌داریی و ئیمپریاڵیه‌كانی خۆیان، ئاسته‌نگی هه‌ره گه‌وره نه‌هێڵن و بێكاریگه‌ری بكه‌ن. گه‌وره‌ترین ئامانجی پیلانگێڕیه‌كه ئه‌وه‌بوو كه نه‌هێڵن كورد به شێوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، خاوه‌ن ئیراده، خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێبنێنه سه‌ده‌ی ٢١ و به‌و جۆره ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داگیركارییه‌كانی خۆیان سه‌رله‌نوێ دابڕێژنه‌وه و دیزاینی بكه‌نه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا، گه‌لی كورد، بزوتنه‌وه و ئه‌و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئافرێنرابوون، له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به دیلیان گرت.
گه‌له‌كه‌مان به‌دیلگیرانی رێبه‌رایه‌تی وه‌ك به‌دیلگیرانی خۆی بینی
رێبه‌رایه‌تیمان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی پلان و پرۆژه‌ی هێزه پیلانگێڕه‌كان له‌سه‌ر كورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پوچه‌ڵ بكاته‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پیلانگێڕییه گه‌وره‌یه‌ی دایه‌وه. هه‌م رێبه‌رایه‌تیمان و هه‌م گه‌لی كورد و بزوتنه‌وه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕاگرانه‌ی گه‌وره به خۆنوێكردنه‌وه به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی دایه‌وه. ئه‌و بازنه‌یه‌ی به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان كه به‌ده‌وری رێبه‌رایه‌تیه‌وه سازیان كرد، بووه بازنه و ئاڵقه‌ی سه‌ره‌كی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیه‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رایتیمانی بۆخۆی وه‌ك پێكگه‌یشتنی گشتیی ئه‌و نرخانه بینی كه ئافرێنراون. بینی ئه‌وه‌ی كه له كه‌سایه‌تی رێبه‌رایه‌تیدا ده‌كرێت، ده‌خوازرێت كه له گرتوخانه‌ی دوورگه یه‌ككه‌سیه‌كه‌دا سزا بدرێت، له بنه‌ڕه‌تدا 'كوردایه‌تی ئازاد'ه، یانیش خودی خۆیه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌دیلگیرانی رێبه‌رایه‌تی وه‌ك به‌دیلگیرانی خۆی بینی. گه‌له‌كه‌مان په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه به‌ستراوبوونی ئه‌و دۆسیه‌ی له‌گه‌ڵ تراژیدیای مێژوویی خۆی به‌دی كرد و به زانینی ئه‌وه‌ی كه رزگاری به تێكدان و له‌ناوبردنی ئه‌و تراژیدیایه‌یه، خاوه‌نداری له به‌رخودانی مێژوویی ئیمراڵی كرد.
به شۆڕشی هزری گه‌وره وه‌ڵامی پیلانگێڕیه‌كه‌ی دایه‌وه
هه‌ڵوێستی رێبه‌رایه‌تیمان له باره‌ی ئه‌و پیلانگێڕیه گه‌وره‌یه و ئه‌و گه‌مه ئیمپڕیالیستیه، له سه‌ر بناغه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و چاره‌نووسه تراژیكه‌ی بۆ كوردان دیاریكراوه، به‌رخودانێكی گه‌وره‌بوو. له سه‌ر بابه‌تی چاره‌نوسی پاكتاو كه وه‌ك چاره‌نوسی سه‌ده‌ی دوایی كورد دیاریكرابوو، هه‌موو پێداگری خۆی هێنایه ئاراوه. له بن هه‌موو مه‌رجه پڕوكێنه‌ره‌كانی به‌دیلگیران، به شۆڕشێكی گه‌وره‌ی هزری وه‌ڵامی پیلانگێڕیه‌كه‌ی دایه‌وه. به شێوه‌ی رێبه‌ری گه‌لی شۆڕشگێڕ، هه‌ركات پێویست بوایه وه‌ك فه‌یله‌سوفێك، هه‌ندێك جار وه‌ك زانایه‌كی سیاسه‌ت، وه‌ك مێژووناس، هه‌وڵه‌كانی جێبه‌جێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌ی كه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت بگۆڕێت، له رووی رامان و هزره‌وه و هه‌م له رووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌رخودانی كرد. هزر و رامانی هه‌ره پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه‌ی له كه‌سایه‌تی گه‌لی كورددا، خسته به‌رده‌م هه‌موو گه‌لان، ژنان و لایه‌نه چه‌وساوه‌كان. به‌و تیۆری و بیردۆزیانه‌ی كه گه‌شه‌ی پێدان، پاڕادایمی ژیانی نوێی ئازاد و دیموكراتیكی هێنایه ئاراوه. به تێز و بیردۆزیه‌كانی ژیانی ئازاد و كۆمه‌ڵگای ئازادی كوردی ئاماده‌كرد، به گه‌وره‌ترین به‌رگری وه‌ڵام گه‌وره‌ترین پیلانگێڕی هاوچه‌رخی دایه‌وه. پاراستنی شارستانی دیموكراتیك، له پێشه‌وه له‌سه‌ر ناوی كورد و ژنان، به ناوی هه‌موو چه‌وساوه‌كانه‌وه بووه وه‌ڵامی هه‌ره به‌هێز. به‌م جۆره به ناوی مرۆڤی ئازاد، بووه به‌رگریی و پاراستنێك كه به پێناسه‌یه‌ك به ناوی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك ئه‌نجامدرا. رێبه‌ر ئاپۆ له ژێر هه‌لومه‌رجی به‌دیلگیران له ئیمراڵیدا، پاڕادایمی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك، ئیكۆلۆژیك و ئازادیخوازی ژن، به شێوه‌یه‌ك كه له سه‌ده‌ی ٢١دا به‌شی گۆڕینی چاره‌نووسی هه‌موو چه‌وساوه‌كان بكات، وه‌ك پاڕادایم و به‌رنامه‌ی ژیان و تێكۆشانێكی نوێ هێنایه ئاراوه. ئه‌وه‌ی وه‌ك مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك ناودێر كرد.
رامانی ئه‌و ده‌گۆڕدرێن بۆ بزوتنه‌وه‌ی هیوا
له‌و هه‌موو لایه‌نانه‌وه قۆناغی ٢٣ ساڵه‌ی به‌دیلگیرانی ئیمراڵی، وه‌ك هێزه پیلانگێڕه‌كان ئامانجیان بوو به‌ڕێوه‌نه‌چوو، به پێچه‌وانه‌وه بووه قۆناغێكی به‌و جۆره كه بۆ مرۆڤایه‌تی، رامانی كۆمه‌ڵگای ئازاد له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ند و پێگه‌یشت. ئه‌و هزر و رامانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ هێنایه ئاراوه، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تێدا ده‌ژین، ده‌بێته سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. ده‌گۆڕدرێت بۆ بیركردنه‌وه‌ی ژیان و به‌رخودانی نوێ. له كه‌سایه‌تی كوردان و ژناندا هه‌موو چه‌وساوه‌كان له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئیلهامی گه‌وره وه‌رده‌گرن. ده‌گۆڕدرێت بۆ جۆش و خرۆش، بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هیوا.
حكومه‌تی فاشیست پیلانگێڕیه‌كه‌ی نوێكرده‌وه و فراوانی كرد
هێزه پیلانگێڕه‌كان به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا، له رێگه‌ی پیلانگێڕیه‌وه ویستیان توركیا و كوردستان بكه‌ن به شوێنی ئاگر و سوتان. ویستیان كه شه‌ڕ تورك و كورد كه له سه‌ده‌ی ٢١دا به به‌ر بڵاوی بخوڵقێنن. ویستیان كه كورد و تورك كه له ته‌واوی مێژوودا له سه‌ر بناغه‌ی خوشك و برایه‌تی له پاڵ یه‌كدا ژیاون به‌رببنه گیانی یه‌كتر و به شه‌ڕ بێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیلانگێڕیه‌كه نه‌ك هه‌ر دژی كورد، له دژی توركیا ئه‌نجامدرا. به‌ڵام رێبه‌رایه‌تیمان به دووربینیه‌كی قوڵ و هه‌ڵوێستێكی پشوودرێژانه، ئه‌و پلانه تاریكه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی تێكبه‌ردان و شه‌ڕی خۆبه‌خۆی گه‌لان داڕ‌ێژرابوو پوچه‌ڵ كرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له بنبه‌ستی زاڵ و باڵاده‌ستی 'مه‌رگ- كوشتن' رزگار بكات چی له‌ده‌ستهات درێغی نه‌كرد. بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و ئاشتیانه‌ی پرسی كورد، هه‌وڵی دا ده‌رفه‌ته زۆر بچوكه‌كانیش به‌كاربهێنێت. وتی، ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و ئاشتیانه هێنده‌ی سه‌ره‌ده‌رزیه‌كیش ده‌رفه‌ت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌قۆزرێته‌وه و به‌كارنه‌هێنرێت ئه‌وه به واتای رشتنی خوێن و "كوشتن"ه. بۆ ئه‌وه‌ی به دیالۆگ و دانوستان چاره‌یه‌ك بۆ پرسه‌كانی ئێستا بدۆزێته‌وه زۆر پێداگری كرد. به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و حكومه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیك و بۆ لایه‌نگیری له ئاشتی كه رێبه‌رایه‌تی ئێمه هه‌ڵیگرتن پوچه‌ڵیان كرده‌وه. هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان كه دیداره‌كانی ساڵی ٢٠١٥ی له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی ئێمه و قۆناغی چاره‌سه‌ری تێكدا، وه‌ك گه‌وره‌ترین پیلانگێڕی له دژی گه‌لانی توركیا هاته ئاراوه و له ئه‌نجامدا هێرشه پاكتاوكارییه‌كان له ناو سنوور و ده‌ره‌وه‌ی سنوور، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی نوێكرده‌وه و فراوانتری كرد.
دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی بەشێک لە هێزەکانی بەشدار لە پیلانگێڕییەکە دەیەوێت ئەوەی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەدەستینەهێناوە، بە هەڵمەتی نوێی پاکتاوکردن سەری بخات. ئەوانەی دیسانەوە پیلانگێڕییەکە زیندوو دەکەنەوە و دەیخەنە بەرنامە و رۆژەڤەوە، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە و هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانیانن، کە پشتیان پێ دەبەستێت. ئەو سیاسەتە، کە ڕۆژانە لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێی دەکرێت، سیاسەتی تایبەتن بەرامبەر بە کەسێک و بە سیستماتیک بەڕێوەی دەبەن، ئەو سیاسەتە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە، کە مرۆڤ ئەوە وەک سیاسەتێکی ئاسایی بەرامبەر بە کەسێکی زیندانیکراو لێکبداتەوە. سیاسەتی گۆشەگیریی رەها لە ئیمراڵی بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت، لە پرد و شەقامی کورددا، هۆکاری سەرەکیی چارەسەرکردن و شەڕە. چونکە نە گەلی کورد و نە بزووتنەوەکەی، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی و سیاسەتی گۆشەگیریی رەها قبوڵ ناکەن. بە هەموو جۆرە بەرخودانێک وەڵامدەدرێتەوە و درێژەشی دەبێت.
سیستمی سەرمایەداریی سەدەی ٢٠ هەرگیز کوردی وەک گەل، نەتەوەیەکی خاوەن زمان، کو‌لتوور و ناسنامە و کەرامەت و شکۆ قبوڵ ناکات، هەمیشە نکۆڵی لە بوونی نەتەوەیی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە. دەوڵەتە سەرمایەدارەکان هەژموونییەکانی هەمان سەدە جوگرافیای کوردستانیان بە گوێرەی بەرژەوەندیی ئیمپریاڵیانەى خۆیان داگیرکردووە و بە تەماحێکی زۆرەوە سامانی ژێرزەوی و سەرزەویی لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە. سەرباری ئەوەش ئەو گەلەی لەسەری دەژی دابەشیان کردووە. بۆ ئەوەی نەتەوە دەوڵەتی تورک ڕۆڵ و ئەرکی خۆی وەک پاسەوان لە دژی یەکێتیی کۆمارە سۆسیالیستەکانی سۆڤیەت پێکبهێنێت، لە ناوچەکەدا سەروەریی و باڵادەستیی بچەسپێت، گەورەترین بەشی کوردستانیان پێداوە. ستراتیژیی دژ بە کورد، نەتەوە دەوڵەتی تورک خۆی بە گەورەترین خاوەن پشک دەبینێت تیادا، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە بەڕێوەی دەبات، سیاسەتێکی سیستماتیک و پلان دانراوە بۆ نکۆڵیکردن و سڕینەوەیە، کە ماوەی سەدەیەکە درێژەى هەیە و بەڕێوەدەبرێت.
هەر حکومەتێک بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک بەڕێوەببات هاتوەتە سەر کار و هەوڵی داوە ئەو سیاسەتی پاکتاوکاری و جینۆساید و داگیرکەری قووڵتر لەوانەى پێش خۆی بەڕێوەببات. زۆرێک لە حکومەتەکان لە پێشبڕکێدا بۆ پاکتاوکردن و داگیرکەری و جینۆساید دەرکەوتوون، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی خۆیان لە شکست لە بەرامبەر سەرهەڵدان و راپەرین و بەرخۆدانی کورد ڕزگار بکەن. حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات، لەو پێشبڕکێیەدا بووە بە تووندترین و هارترین حکومەت. لە مێژووی کۆمار‌دا هیچ حکومەتێک هێندەی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە دوژمنایەتیی کوردی نەکردووە. حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ئەو حکومەتە بوو، کە زۆرترین دوژمنایەتیی بەرامبەر بە کورد پێشخست، بەڵام نابێت ئەوەش لە بیر بکرێت، کە دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دوژمنایەتیکردنیشە بەرامبەر بە تورکی. دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد خزمەتی بە بەرژەوەندییە هەرێمییەکانی تورکیا ناکات.
پێویستە ئێستا هەمووان ئەوە ببینن و بزانن، کە تورکیا دیموکراتی نابێت هەتا دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد هەبێت. ناتوانێت هێزی چارەسەری بۆ پرسەکانی تر بدۆزێتەوە. حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە تەنها لەسەر کورد نییە، گەورەترین گێژاوە کە بۆ تەواوی تورکیا هاتووە. لە ئێستاش بە دوای ناوی وەک ئەشکەنجەکار، بکوژ و پاکتاوکار، ستەمکار و زاڵم، هەق - مافەکان و داد ناناسێت، دەستدرێژیکار، درۆزن و دز لە مێژوودا تۆمار کردووە.
ڕژێمی فاشیست حوکمی خۆی پڕکردووەتەوە
دوژمنایەتیی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بەرامبەر بە کورد هیچ سنوور لە کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردندا ناناسێتەوە، تەنها بە ناو سنوورەکانی تورکیاوە سنووردار نییە، بەڵکو ئەو دوژمنایەتیە بە هەموو ئەو ناوچانەدا، کە کورد تێیدا دەژین بڵاوبووەتەوە. بە درۆی شەڕی دژی تیرۆر، هەموو ڕۆژێک شاخ و دەشتەکانی باشوری کوردستان بۆردوومان دەکرێن، گوندی هاووڵاتییە مەدەنییەکانی کورد بۆردوومان دەکرێت، لە ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان بۆردومان دەکەن، بە هاوەن و تۆپ منداڵان لە کاتی یاریکردندا دەکوژن. گەلی ئێزدیمان کە لە شەنگال لە دڕندایەتیی داعش ڕزگارکراون، تۆڵەی تێکشکاندنی داعشیان لێدەکاتەوە، ڕۆژانە بە شێوەیەکی دڕندانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەریان. گەلی وڵاتپارێزمان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومان دەکات، بە چاوسورکردنەوە و ترساندن و خۆبەدەستەوەدان دەیانەوێت هێڵی ورە و ئیرادەیان لاواز بکەن.
لە دوایین هێرشدا لە شەوی ١ی شوباتدا هێرشێکی خوێناوی و هاوکات بۆ سەر مەخمور و شەنگال و دێرک ئەنجامدا، کە بەردەوامیدانە بە هێرشە پاکتاوکارییەکانی لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردن کوردان. ئامانجی ئەوەیە لەو رێگەیەوە کورد بترسێنێت و لە تێکۆشان دای ببڕێت. بەڵام ئاشکرایە کورد بە سووربوون و پێداگریی زۆرەوە لە دژی ئەو سیستمە پاکتاوکارە و هێرشانە تێدەکۆشن و تێکۆشان گەش و گەورە دەکەن. گەلەکەمان هەر لە ئێستاوە لە دژی ئەو هێرشە فاشیستی و پاکتاوکاریانە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان راپەڕیونەتە سەرپێ و جارێکی‌تر بە بڕیاربوون و پێداگرییان بۆ ئیرادەی تێکۆشانی خۆیان خستەوەڕوو و سەلماندیانەوە.
ئەو هێرشە خوێناوییانە نیشانی دەدەن، کە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە قۆناغی گێژاو و لەبەر یەکهەڵوەشانەوەدایە. لە قۆناغی ئێستادا ڕژێمی فاشیستیی داگیرکەر چووەتە قۆناغی پەرتەوازەیی و گێژاوێکی گەورەوە. لە کوردستان و تورکیا سیاسەتی داگیرکاری و پاکتاوکاری کۆتایی بە حوکمی هێناوە و ناتوانێت خۆی لەو گێژا و پەرتەوازییە ڕزگار بکات. لەقۆناغی ئێستادا هیچ بژاردەیەک نییە بۆ تورکیا جگە لەچارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیزەکردن. ئەو فاشیزمە، کە بەڕێوەدەبرێت و سیاسەتی پاکتاوکردن تەنیا پرۆسەکە و قۆناغەکە درێژ دەکاتەوە و گێژاو و پشێوی زیاتر دەکات و تێچووەکان و قوربانییەکانی هەر دوو لاو زیاد دەکات، چونکە جگە لەو شەڕە دوژمنکارییەی دژ بە کورد هیچ شتێکی تر نەماوە، کە پێی خۆی لەسەر رابگرێت. ئێستا گەلانی تورکیا دەیانەوێت ئەم دەسەڵاتە فاشیستیە لە کۆڵی خۆیان بکەنەوە. ئیدی هیچ درۆیەک حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ڕزگار ناکات و لەسەر پێ نایهێڵێتەوە. داگیرکەری ناتوانێت خۆی لە زبڵدانی مێژوو ڕزگار بکات.
ئازادی ڕێبەرایەتیمان ئازادی ئێمەیە
کۆمەڵگایەک، کە ڕێبەرایەتییەکەى زیندانیکرابێت ئەو کۆمەڵگەیەش زیندان کراوە، بۆیە زیندانیکردنی ڕێبەرایەتیمان زیندانیکردنی ئێمەیە، ئازادیشی ئازادیی ئێمەیە. هەتا ڕێبەرایەتیمان زیندانی بێت، هەر گفتوگۆیەک بەناوی چارەسەریەوە بەتاڵ و پووچە و بێ مانایە. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە ئێمە بڕوا بەگفتوگۆکانی گوایە چارەسەری ناکەین، تەنانەت چاوی خۆیان لە زیندانیبوونی بەردەوامی ڕێبەرایەتی، دیلکردن و گۆشەگیریی رەهای سەر ئیمراڵی دادەخەن. گەلێک خاوەنداری لە ناسنامە و کولتور و کەرامەتی خۆی دەکات و دەیەوێت چارەنووسی خۆیان بخەنە دەستی خۆیانەوە، بەها نادەنە ئەو جۆرە گفتوگۆ بێ بنەمایانە. بۆیە ڕۆژ ڕۆژی خەبات و تێکۆشانە. ڕۆژی بەرخۆدانە لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەمێک. لەو ڕووەشەوە لە ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا لەگەڵ گەلەکەمان پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێنین.
بانگەواز بۆ گەلی کورد و دۆستانی کورد
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتیمان و پوچەڵکردنەوەی پلانە نوێ و مەترسیدارەکانی هێزە پیلانگێڕەکانی شەڕ و لەسەر ئەم بنەمایەش لە ٢٤هەمین ساڵدا بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕییەکە داوا لە گەلی کوردستان لە چوار پارچە و دەرەوە دەکەین، کە تێکۆشان بەرز و گەش بکەنەوە و بیگەیەننە بەرزرترین ئاست. پێش هەموو شتێک گەنجانی کورد و ژنانی کورد بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیە و لەسەر ئەم بنەمایە داوا لەگەنجانی کورد و ژنانی کورد دەکەین، کە بۆ ئەوەی هەلومەرجی تەندروست و ئازادیی ڕێبەرایەتیمان پێک بێت، پەرە و برەو بە ڕێکخستن بدەن و گەشی بکەن و چالاکیی بەهێز ئەنجام بدەن.
دۆستانی گەلی کورد لەم ٢٣ ساڵەی ڕابردوودا زیادیان کردووە. هەم لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە ئەوروپا و هەم لە زۆر شوێنی جیهان دا لەگەڵ گەلانی جیاوازدا دۆستایەتییەکی زۆر بەنرخ و هێژا و مانادار و خوشک و برایانە چەسپاوە. بەهۆی پەیوەندیی نێوان ئاشتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتییەوە، ئەو یەکێتیی دیموکراتیکە، کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لەنێو گەل و باوەڕ و کلتوردا پەرەی پێبدات، بۆ مرۆڤایەتی، بۆ دیموکراسی و ئازادی بەهای نوێ بەرهەم هێناوە. داوا لە هەموو دۆستانمان دەکەین، شانبەشانی گەلی کورد، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، کە ڕێگا بۆ خوشک و برایەتیی گەلان و یەکێتی دیموکراتیک کردووەتەوە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ساڵی بیست و چوارەمدا بەردەوامە و گۆشەگیریی رەهای سەر ئیمراڵی شەرمەزار بکەن، لە پێش هەموویانەوە لێپرسینەوە لە رژێمی داگیرکەر و پاکتاوکاری کۆماری تورکیا و بەڕێوەبەری فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەی دوژمنی کوردان و هەموو هێزە پیلانگێڕەکان بکەن".
هـ.ب / ژ.ت