خەڵکی باشوری کوردستان ناڕازیە: ئێمە شەڕمان ناوێت
خەڵکی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان لە دژی کردەوەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاردانەوە پیشان دەدەن کە هێزی سەربازی رەوانەی هەرێمەکانی پاراستنی میدای کردووە و دەپرسن، "بۆچی شەڕ!".
خەڵکی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان لە دژی کردەوەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاردانەوە پیشان دەدەن کە هێزی سەربازی رەوانەی هەرێمەکانی پاراستنی میدای کردووە و دەپرسن، "بۆچی شەڕ!".
دانیشتوانی گوندی زباری سەر بە قەزای ئاکرێ جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان شەڕیان ناوێت.
گوندنشینانی زبار دەڵێن:"چەندین ساڵە ئێمە لێرە دەژین، بە کاری مەڕداریەوە خەریکین، ئێمە شەڕمان ناوێت."
دانیشتوانی ئەو گوندە دەڵێن، جگە لەو ناوچەیە ئەوان شوێنێکی تریان نیە بۆ ژیانکردن، بۆیە هیواخوازن ئارامی ناوچەکە تێک نەچن.
ز.ش