لە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٠٣ ڕژێمی سەدام حوسێن ڕووخا، لە ئێراق دۆخێکی نوێی سیاسی و ئیداری دروست بوو، کۆمەڵگەی ئێزدیش چاوەڕوانی وەرگرتنی مافە بنەڕەتییەکانی خۆیبوو، بەڵام لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا بە تایبەت
ی دۆخی شەنگال لە لایەنی ئیدارییەوە ڕوون نەبووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئێستای سنونی شەنگال خوداد چوکی دەربارەی دۆخی ئیدارەی شەنگال بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
خوداد چوکی گوتی: "سیستەمێکی دیموکراتیک لە ئێراق دانەمەزراوە. لە سیستەمی ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوین دا، بە تایبەتی ئێزدی و کەمە نەتەوەییەکان خاوەنی هیچ مافێک نین. سیستەمی ئێراقیش سیستەمێکی کوتلەییە، سیستەمێکی زۆرینەیە. لە لایەنی سیاسییەوە کۆتایان داوە بە ئێزدییەکان و دەنگی هەموو ئێزدییان بەو کۆتایە دەفەوتێت، ئەگەر کۆتا نەبوایە ڕەنگە بۆ ئێزدییەکان باشتر بوایە."
بەڕێوەبەری ئێستای سنونی خوداد چوکی ئاماژەی بەمەشدا: "خزمەتی گەلەکەمان دەکەین بەڵام حکومەتی ئێراق ئیدارەی شەنگالی دانەمەزراندوە. بەرپرسان دامەزراوەی سەربازی و هەواڵگیری شەنگال دەگۆڕن بەڵام تاوەکو ئێستا ئیدارەی سنونی دانەمەزراندوە. خەڵکەمان بۆ کاروبارە فەرمییەکانی دەچێتە باشووری کوردستان، هەم تێچووی زۆرە و هەم ئاستەنگییان بۆ دروست دەکرێت."