'خوێندنەوەی ئازادی' لە زۆر شار بەڕێوەچوو
لە زۆر شاری باکوری کوردستان پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە.
لە زۆر شاری باکوری کوردستان پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد' بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چەندین شاری باکوری کوردستان 'خوێندنەوەی ئازادی' سازکرا.
لە زۆر شاری باکوری کوردستان هەموو رۆژێک جەماوەر کۆدەبنەوە و پارێزنامەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.
لەو چوارچێوەدا لە شارەکانی ئامەد، ئێلیح و وان و ناوچە و گەڕەکە جیاجیاکانی ئەو شارانە چەند بەشێکی پارێزنامە و هەڵسەنگاندنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە، بەتیابەتی راوەستە لەسەر تیۆری گوڵ و بابەتی خۆپاراستن کرایەوە.
هەروەها دوای خوێندنەوەی پارێزنامە، گفتوگۆ لەبارەی پرسی شەڕی تابەت و رەهەندەکانی ئەنجامدرا و راوەستە لەسەر پرسی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، کە ماوەی چارەکە سەدەیەکە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوە و ٤١ مانگیشە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت ولە گۆشەگیری رەهادایە و ئەو گۆشەگیرییە شۆڕبووەتەوە بۆ زیندانەکان و بۆ ناو کۆمەڵگاش.