خۆی کردە دیاری بۆ ئازادیی کوردستان

ڤەژین ئاگری بووە ئاگری بەرخودان، مەشخەڵێکە هەرگیز ناکوژێتەوە، وەک هەزاران فیدایی لە چیا ئازادەکاندا بووە نەمر، خۆی کردە دیاری بۆ ئازادی کوردستان.

بەسنا تومان (ڤەژین ئاگری) وەک هەموو گەنجێک دەیخواست بگەڕێت، یاری بکات و بکەنێت، بەڵام ئەو تەنها ئەوەى بۆ خۆی نەدەخواست، بەڵکو ئەوەى بۆ هەموو منداڵان و گەنجانی کورد دەخواست. وەک منداڵێکی چیایی، کە منداڵیی لە دەستچووبێت، ئازادیی لێ زەوتکرابێت، دەبێت چۆن کوردبوون بپارێزرێت، لە ساڵی ١٩٩٣ چاوی بە دونیاهەڵهێنا.

لە سایەى بنەماڵەکەی، کە بووەتە بەشێک لە وڵاتپارێزی وان، ئەگەر کەمیش بوو بێت لەبارەی کوردبوونەوە هەندێک تێگەیشتنی بۆ دروست بوو، گەورە بوو، هەستی پڕبوو لە کوردبوون. بەسنا تومان، کە ژیانی رووبەڕووی هێرشی گەورە بوویەوە، لە دژی ئەو ژیانە بە ژانە وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەى ئەو ئێش و ژانە لە کەسایەتیی هەندێک کەسی تردا دووبارە نەبێتەوە، بڕیاریدا ببێتە فیداییەکی ئازادی.

بەسنا بووە یەکێک لەو کەسانە گوێی لە بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گرت، کە وتبوی 'ئەوەى منی خۆشدەوێت با روو لە بۆتان بکات' و بۆ ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. بەسنای ژنی گەنجی کورد، کە لە تێکۆشانی فیدایی گەریلایەتیدا گەورە و پەروەردە بوو، لە ژیانی گەریلایی، هاوڕێیەتیی شۆڕشگێڕی و بە تایبەتی بە ژنانی گەریلا سەرسام و کاریگەر بوو، بە قوڵبوونەوە لەسەر رامانی رێبەرایەتی دەستی بە ژیان کرد. لە ئەنجامی ئەو لێوردبوونەوەیەدا، بە وتنی 'رێبەرایەتی بە فەلسەفەى خۆی هەموو شتێکی ئەوەندە بە روونی نیشانداوە، کە هیچ شتێک نەماوە پێی زیاد بکرێت'.

 بەسنا لەگەڵ رێبەرایەتى بووە ڤەژین، بە ئاگری ئازادی، بە ئاگری گەورە بوو؛ دەبێتە ڤەژین ئاگری، شەڕ دەکات، بەرەو چیاکان هەڵدێت، لە چیا ئازادەکان لەگەڵ گەریلاکاندا یاری دەکات و گۆڤەند دەگێڕێت، بۆ ژیانی نوێ دەکەنێت.

ڤەژین بۆ پەروەردەی ئەکادیمیک و بۆ ئەوەی خۆی بۆ ژیانی نوێ ئامادە بکات دەڕوات، بەو هێزەی لەوێ وەریگرتووە و بەو ئیلهامەى وەریگرتووە خۆی پەروەردە و گەورە دەکات، خۆی بۆ دۆخی سەخت و دژار ئامادە دەکات. بە هەڵوێستی تێکۆشەرانە و ژیان پارێزی، تێر و پڕ خۆی لە جوانی و ژیری لێوانلێو دەکات و بە وتەى، ئەوان رێبەرمانن، لەسەر رێگاکەى ئەوان لە بەستا شەڕ دەکات.

ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ سەریا بەستا و ئاڤارەش هەهەل، کە لە یەکتر دابڕاندنیان ئەستەم بوو، تاوەکو دوا دۆڵۆپی خوێنیان، بە دەم هاواری ئازادییەوە چاوی خۆیان لێکنا. شەڕی ئەو شەڕی گەریلایە، سەرلەنوێ بونیاتنانەوەیە، دەبێتە سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى گەریلا، هەستی ئەو بووە هەستی گەریلاکان. ڤەژین ئاگری بووە ئاگری بەرخودان، وەک مەشخەڵێک هەرگیز ناکوژێتەوە، وەک هەزاران فیدایی لە چیاکانی ئازادی بووە نەمر، خۆی کردە دیاری بۆ ئازادیی کوردستان.

ژ.ت