کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و کەسایەتی شۆڕشگێر و ئازادیخوازی ناسراوی گەلی کورد قادری حاجی عەلی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لەدەستدانی ئەو شۆڕشگێرە خەسارەیەکی گەورەیە بۆ تێکۆشانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شۆڕشگێر و ئازادیخواز و پێشەنگی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو قادری حاجی عەلی-مان پێشگەیشت. لە دەستدانی کاک قادری حاجی عەلی خەسارەیەکی مەزنە بۆ تێکۆشانی سیاسی و دیمۆکراسی و ئازادیخوازی لە باشوری کوردستان.

کاک قادری حاجی عەلی لە هەموو وێستگەکانی ژیانی شۆڕشگێریدا داکۆکی لە ئازادی و یەکسانی و مافپەروەری کردووە و وەکو کەسایەتیەکی نەتەوەیی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا رۆڵی مەزنی هەبووە لە دەستکەوتە سیاسی و دیمۆکراسیەکانی گەلەکەماندا.

یاد و بیرەوەری کاک قادری حاجی عەلی لە تێکۆشانی ئازادیخوازی و عەدالەتخوازی گەلەکەماندا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنیتەوە.

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رای گشتی گەلی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی کاک قادری حاجی عەلی و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی لە یەکێتی نشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و خۆمان بە خاوبەشی خەم و پرسەی هەموو لایەک دەزانین. داوا لە یەزدانی مەزن دەکەین رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە هەموو لایەک بدات.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کۆما جڤاکێک کوردستان-کەجەکە"

ز.ش