کەجەکە داوای کرد خاوەنداری لە بەرخودانی زیندانەکان بکرێت

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە داوای لە گەلی کورد، گەلانی تورکیا و لایەنگرانی دیموکراسی کرد کە خاوەنداری لە داواکاری زیندانیانی سیاسی بکەن و لە دژی سیستمی گۆشەگیری-ئەشکەنجە هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن و پەرە بە تێکۆشانی یەکگرتوو بدەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا سڵاوی لە چالاکی زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا کرد، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە دژی گوشاری فاشیستی، گۆشەگیری و کردەوە پاکتاوکارانە خۆڕاگری دەکەن. کەجەکە رایگەیاند: "هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی و ئەو پەیامەی بە کۆمەڵگەی دەدەن زۆر گرنگە. هەربۆیە پێویستە راوەستەی لەسەر بکرێت و لێی تێبگەن. زیندان ئەو گۆڕەپانەیە کە دۆخی کۆمەڵگە بە روونی دەخاتەڕوو. خراپەکان، ستەمکاران، دوژمنانی گەل و بەهاکانی مرۆڤایەتی مێشکی خۆیان بە شێوەیەکی بەرچاو لە زیندانەکان نیشان دەدەن، وادەکەن هەستی پێبکرێت. ئەوانەی زیاتر ئەو راستیە دەبینن و سات بە سات تێدەکۆشن، زیندانیانی سیاسین. لەبەر ئەوەش وتە، هەڵوێست و چالاکی زیندانیانی سیاسی دەبێت لە راستی کۆمەڵایەتی بە جیا دانەنرێت. وتە، هەڵوێست و چالاکی زیندانیانی سیاسی روانگە، بڕوا و تامەزرۆیی بۆ ئازادی کۆمەڵگە نیشان دەدات. لە هەمان کاتدا ئەو بەرخودانەی زیندانیانی سیاسی لەناو هەلومەرجی زینداندا دەیکەن، واتادارترین وەڵامە لە دژی ستەم، فاشیزم و قڕکردن".

کەجەکە لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە گەلی کورد، گەلانی تورکیا و لایەنگرانی دیموکراسی کردووە کە خاوەنداری لە داواکاریەکانی زیندانیانی سیاسی بکەن و لە دژی سیستمی گۆشەگیری- ئەشکەنجە هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن و پەرە بە تێکۆشانی یەکگرتوو بدەن.

راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە:

"زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە لە دژی گوشار، گۆشەگیری و کردەوە پاکتاوکاری خۆڕاگری دەکەن. لە سەرەتادا بنەماڵەی زیندانیان، هێز و لایەنە خاوەن هەستی بەرپرسیارێتیەکان بەمبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بە چالاکی جیاجیا هەوڵ دەدەن دەنگی زیندانیان ببیسترێت و بیکەن بە رۆژەڤی رای گشتی. ئێمە بە رێزەوە سڵاو و پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو بەرخودانە واتادارە دەکەین. بەو بۆنەوە بەرخودانەکە و بەرخودانی گەورەی ١٤ی تەموز بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە، کە لە بەرەوپێشچوونی ئازادی کوردستان و سەرخستنی رۆڵی گورەی گێڕا. لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەی دیموکراسی و شۆڕشدا جارێکی دیکە بە بیری دەهێنینەوە، ئێمە جارێکی دیکە دەستنیشانی دەکەین، کە تێکۆشانی ئازادیمان لەسەر هێڵی بەرخودانی شەهیدان بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی و ئەو پەیامەی کە بە کۆمەڵگەی دەگەیەنن زۆر گرنگە. هەربۆیە پێویستە راوەستەی لەسەر بکرێت و لێی تێبگەن. زیندان ئەو گۆڕەپانەیە کە دۆخی کۆمەڵگا بە روونی دەخاتە بەرچاو. کەسانی خراپ، ستەمکار، دوژمنی گەل و بەها مرۆڤایەتیەکان، مێشکی خۆیان روونترین شێوە لە زیندانەکان نیشان دەدەن و وادەکەن هەستی پێبکرێت. ئەوانەی زیاتر لە هەمووان ئەو راستیە دەبینن و سات بە سات لە دژی تێدەکۆشن، زیندانیانی سیاسین. لەبەر ئەوەش وتە، هەڵوێست و چالاکی زیندانیانی سیاسی روانگە، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی کۆمەڵگە بۆ ئازادی نیشان دەدات. لە هەمان کاتدا ئەو بەرخودانەی زیندانیانی سیاسی لە ناو هەلومەرجی زینداندا دەیکەن، وەڵامی هەرە واتادارە لە دژی ستەم، فاشیزم و قڕکردن. زیندانیانی سیاسی بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆیان هەموو جۆرە گوشار، ستەم و ئەشکەنجەیەکیان تێکشکاندووە، دیوارەکانی قڕکردنیان رووخاندووە، ئیرادە، خۆڕاگری کۆمەڵگەیان پتەو کردووە. لە دژی هەموو جۆرە خۆبەدەستەوەدانێک پێداگرییان لە هەڵوێستی ئازادیدا کردووە، قورسترین گورزیان لە دوژمن وەشاندووە و وایانکردووە کە دوژمن بە شێوەیەکی گەورە تێکبشکێت. لەبەر ئەوەی سەرکەوتن بەر لە هەموو شوێت بە بڕوا و وشیاری بەرزی ئازادی و بە ئیرادەیەکی پتەو دەستەبەر دەبێت. ئەو سەرکەوتنەی پشتی بە ئیرادە نەبەستبێت، ئیرادە نییە. هەروەها ئەو گەلەی سەرکەوتنی ئیرادەی بەدەستهێناوە، کەس ناتوناێت ئەو لە رێپێوانی ئازادی دووربخاتەوە. لە تێکۆشانی ئازادیمان لە کوردستان ئەو راستیە بە روونی دەبینرێت. گەلی وڵاتپارێزی کوردستان زۆر باش ئەو راستیە دەزانێت. خۆڕاگرانی زیندانەکان بە بڕوای بەهێزی خۆیان بە ئازاد و گەل، قەڵاکانی ستەمیان رووخاند. ئەوەی لە کوردستان دوژمنی تێکشکاند و رێگەی سەرکەوتنی دیاری کرد، بەرخودان لە زیندانەکانە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردی سەرلەنوێ هێنایەوە هۆش خۆی، پشتی بەو میراتە بەست و بەرەوپێشچوو. بێگومان نەک هەر لە شۆڕشی کوردستاندا، هەروەها لە ناو بزوتنەوەی دیموکراتیک شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستی تورکیا، لە هەموو شوێنێک زیندانیانی سیاسی رۆڵێکی مێژوویی بەو جۆرەیان گێڕاوە و رەوتی مێژوویان گۆڕیوە.

بەرخۆدانی ئیمرالی

ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە توندترین شێوە خۆی لە زیندانەکاندا دەسەپێنێت. ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە عەقڵیەتی خۆی لە ڕژێمی فاشیستی ١٢ی ئەیلول وەرگرتووە، سیاسەتی چەوسانەوە، گۆشەگیری و ئەشکەنجەدانی زیندانیان وەک ڕژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول جێبەجێ دەکات. بەڵام زیندانییەکان هیچ سەپاندان و تەسلیمیەتێک قبوڵ ناکەن و بەرخۆدانێکی گەورە لە بەرامبەر گوشارە قورسەکانی سیستەم نیشان دەدەن. ئەو بەرخۆدانەی کە زیاتر لە شەش مانگە لەلایەن زیندانیانەوە دەستیپێکردووە، بۆ کۆتاییهێنانە بە گۆشەگیریی ڕەها کە بەسەر سەرۆک ئاپۆدا سەپێنراوە و بۆ وەرگرتنی دڵنیاییە لە دۆخی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادیی بەڕێزیانە، چونکە ئیمرالی ناوەندی چڕبوونەوەی ستەم، گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە و هاوکات بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین پێگەی بەرخۆدان لەوێ دروست بووە. سیاسەتی حکومەتە فاشیستیەکەی ئاکەپە-مەهەپە کە کۆمەڵگای ڕووبەڕووی کاولکاریی کردووتەوە، ناوەندەکەی ئیمرالییە. دیارە حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بە گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەی ئیمرالی لە پیلانەکانیدا ئەنجام بەدەست بهێنێت و بەم شێوەیەش نەزمێکی فاشیستی بکاتە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا. هەر بۆیە زۆر پێداگری لەسەر سیاسەتی گۆشەگیری ڕەها دەکاتەوە. زیندانیانی سیاسی بە تێگەیشتن لەم ئامانجە چالاکییەکانیان بۆ لابردنی  گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکردووە.

هەڵوێستی زیندانیانی سیاسی و ئەو پەیامەی کە بە بەرخۆدانی خۆیانەوە ڕایدەگەیەنن، پێویستە کۆمەڵگا بە باشی لێ تێبگات. لە کاتێکدا کە گۆشەگیریی ڕەها لە دژی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی بەردەوامە و دەیان هەزار زیندانی سیاسی بۆ لابردنی ئەو گۆشەگیرییە بەرخۆدان دەکەن، ناکرێت کە وا بیر بکرێتەوە کە کۆمەڵگا لەمەڕ ئەو تێکۆشانەدا بێباکە و بە پێی ڕۆتینی ئاسایی بژیت. چونکە زیندانەکان بە تایبەت سیستەمی ئیمرالی بۆ لەناوبردنی هیوای کۆمەڵگا، ئازادیی و داهاتوو دامەزراون. بۆیە ئەو سیاسەتانەی کە لە دژی زیندانیان و بە تایبەت گۆشەگیریی  کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆ د دەسەپێندرێت، لە بنەڕەتدا کۆمەڵکوژی کۆمەڵگایە. داهاتووی کۆمەڵگا تەنیا بە لابردنی ئەم سیستەمە کۆمەڵکوژییە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەکار دەهێنرێت، بەدی دێت. بۆیە کۆمەڵگا نابێت بە بێباکانە بەرامبەر بە واقیعی زیندانەکان و بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی نزیک ببێتەوە.

پێویستە گەل خاوەنداری لە داواکارییەکانی زیندانیانی سیاسی بکات

بێگومان لە سەرووی هەموو شتێکەوە پێویستە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان خاوەنداری لە زیندانیانی سیاسی و بەرخۆدانیان بکەن. پێویستە گەلی کورد بۆ پاراستنی زیندانیانی سیاسی هەڵوێستی جددیی نیشان بدەن و بە ئامانجی خۆیان بزانن و بە چالاکییەکانیان بەرخۆدانی زیندانیان فراوانتر بکەن. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیان هەزار شۆڕشگێڕ، وڵاتپارێز و کەسایەتی دیموکراتی لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژیدا، زیندانی کردووە. مەبەست لەمەش ئەوەیە گەلی کورد بە بێ ڕێبەر، بێ پێشەنگ، ڕێکخستن و بێ چالاک بمێنێتەوە. بۆیە مەبەستی ئەوەیە گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی بە دیل بگرێت. هەروەک چۆن لە ڕابردوودا ئەوەیان کردووە، ئەمڕۆش حکوومەتەکەی ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت لە ڕێگەی زیندانەوە هیوای گەلی کورد بۆ ئازادیی لە ناو ببەن و زاڵ بن بەسەر عەقڵیەت و سیاسەتی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی لە کوردستاندا. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە، ئیمرالی کردووتە ناوەندی ئەم سیاسەتەی. ئەوان دەیانەوێت بە درێژەدان بە سیستەمی کۆمەڵکوژیی ئیمرالی و سەپاندنی گۆشەگیریی ڕەها بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا  بەرامبەر گەلی کورد کۆمەڵکوژیی ئەنجام بدەن. زیندانییە سیاسییەکان بە زانینی ئەم ڕاستییە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ڕەها کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە چالاکی بەرخۆدانیان گرتەبەر. ئەمەش بەو مانایەیە کە زیندانیانی سیاسی بە ناوی گەلەوە دەستپێشخەری دەکەن و لە پێشەنگایەتی تێکۆشاندان. پێویستە گەلەکەمان بە تێگەیشتنێکی قووڵەوە لە پێگەی بەڕوومەتی زیندانیان تێبگات و هەستی پێبکات. ناکرێت پاراستنی زیندانیانی سیاسی تەنیا بە کەسوکاری زیندانیان بسپێردرێت. پێویستە گەل خاوەنداری لە داواکاریی زیندانیانی سیاسی بکات و بۆ بەدیهێنانی هەنگاو بنێت.

هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان دەبێ لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە ڕەهایەی کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە، دەست بەکار بن و بەو پێیەش خاوەنداری لە داواکاری و بەخودانی زیندانیانی سیاسی بکەن. لەسەر بنەمای پەرەپێدانی زیاتری تێکۆشانی یەکگرتووانە لە دەوری بەرخۆدانی زیندانیان کۆ ببنەوە. پێویستە بە تێکەڵکردنی تێکۆشان بۆ دیموکراسی لەگەڵ هەڵمەتی ئازادیی جیهانی دەستپێشخەری زیاتر بۆ دیموکراسیکردنی تورکیا بکرێت. پێویستە گەل بەڕێکخستن و ئامادەی کار و چالاکییەکان بکرێت لەو پێناوەدا.

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی چوار ساڵە بە شێوەی ڕەها گۆشەگیرکراوە، بەهیچ شێوەیەک زانیاری لە بارەوە بەدەستناهێنرێت. بە هەزاران زیندانی سیاسی لە زیندانەکاندا ماوەی زیاتر لە شەش مانگە لە دژی ئەم گۆشەگیرییە ڕەهایە لە چالاکیدان. لە چوارچێوەی چالاکیەکانیدا بەشداری چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان و داداگاکان نابن، لە ڕەوشێکی لەم شێوەدا کە گۆشەگیر ڕەها هەیە، بە هەزاران زیندانی سیاسی بەشداری چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان و دانیشتنی دادگاکان نابن، ئەرکی بنەڕەتی سیاسەتی دیموکرایک و جڤاکی ئەوەیە ئەم ڕاستییە ببینێت، بە بێ دوودڵی خاوەنداری لێبکات و تێکۆشانی مەزن بکات. سیستەمی ئیمراڵی کە ماوەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە و چوار ساڵە گۆشەگیری ڕەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش هیچ ڕەهەندێکی یاسای، مرۆی، ئەخلاقی و ویژدانی نیە. ئێمراڵی پێش هەموو شتێک لە ماف دابڕێنراوە. یاساناسان، پارێزەران، بەرگریکارانی مافی مرۆڤ پێویستە پێش هەموو شتێتک لە دژی ئەم نایاساییە بوەستنەوە، هەنگاوی پێویست بگرنەبەر. ئەمە مەرجێکی بنەڕەتی یاساییە. گەر ئیمراڵی بەتەواوی لە یاسا دابڕێنراوە، ئەوە هەڵوێستی نادروستە لە دەڤەرێکی ترەوە هیوا لە یاسا، دادپەرەوەری و دیموکراسی بخوازرێت. زۆر بە ڕەهای ئەوە ئیسپات بووە کە ئەم شتە لە تورکیادا پێکناهێنرێت. لە تورکیادا سەرچاوەی هەموو نایاساییەکان بریتییە لە نایاساییەکانی ئیمراڵی. بە دابراندی ماف لە ئیمراڵی، بێ یاسایی بەسەر هەموو وڵاتدا بڵاوبووەتەوە. یاساناسان و ڕێکخراوە یاسایاییەکان پێویستە ئەم ڕاستییە بزانن و وەک مەرجێکی یاسایی لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بوەستنەوە، لە دژی هەڵوێستەییان هەبێ و لە ناڕازیبوونە مافدارەکانی دیموکراتیکی جڤاکیدا جێگە بگرن.

پێویستە هەمووان لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە

لە لایەکی ترەوە هەرکەسێک کە خۆی بە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە، بە ویژدان، ئازادیخواز و دیموکراتیک دەزانێت، پێوستە لە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر رێبەر ئاپۆ بوەستێتەوە و خاوەنداری لە داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی بکات. ئەو سیستەمە گۆشەگیرییە ڕەهایەیی لەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە نەک بە تەنها سیاسەتێکی دژ بە گەلی کوردە، لە هەمانکاتدا سیاسەتێکە دژ بە کۆمەڵگەی تورکیا و دیموکراتیکی لە تورکیا. سیاسەت و عەقڵێتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەسەر بنەمای دوژمنداریکردنی کوردان و قڕکردنی کوردانە. ئەم سیاسەتە نەک بە تەنها زیان دەگەیەنێت بە گەلی کورد، پێش هەموو شتێک زیانگەیاندنە بە کۆمەڵگەی تورکیا. بە ئاشکرا دەرەکەوێت ئەم سیاسەتەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە تورکیا و کۆمەڵگەی تورکیای خستۆتە چ دۆخێکەوە. ئاشکرایە گەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت ئەوە زیان دەگەیەنێت بە هەموو کەسێک. شتی بنەڕەتی کە لە تورکیادا پێویستە دیموکراتیکی بوونە. ئەمەش بە دیموکراتیکردنی پرسی کورد دێتە ئاراوە. بۆیە پاشەڕۆژی تورکیا لە چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورددایە. هەر کەسێک کە هاوکاری دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە نیە، ئەوکەسانەی لایەنگری دیموکراسی و ئازادین پێویستە ئەم ڕاستییە ببینین، لە دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد بوەستنەوە و لەسەر ئەم بنەمایە خاوەنداری لە داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی بکەن.

لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە گەلی کورد، گەلانی تورکیا و هێزەکانی دیموکراسی دەکەین کە هاوکاری دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە نەبن و لە دژی فاشیزم بوەستنەوە، پشتیوانی لەدیموکراسی، ئازادی و یاسایی بکەن و خاوەنداری لە داخوازییەکانی زیندانیانی سیاسی بکەن، لە دژی گۆشەگیری-ئەشکەنجە هەڵوێستێکی هاوبەش پیشان بدەن و تێکۆشانی یەکگرتووی گەورە بکەن.