کەجەکە: دەبێت هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستان و تورکیا بکرێن بە گۆڕەپانی ١ی ئایار

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەى ١ی ئایارەوە رایگەیاند، "دەبێت هەموو زەحمەتکێشان، گەل، ژنان، گەنجان و هێزە دیموکراتیکەکان لە پشتی گەلی کورد بن و لە دژی ئەو دەسەڵاتە تێکۆشان گەش بکەن و کۆتایی بەو دەسەڵاتە فاشیستییە بهێنن".

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ١ی ئایارەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "١ی ئایار، کە رۆژی پشتیوانی و تێکۆشانی یەکگرتووانە و هاوپشتیی زەحمەتکێشانە، لە هەموو زەحمەتکێشانی جیهان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان پیرۆز بێت. ١ی ئایار هەروەها لە دژی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستە، کە دوژمنی رەنج و کۆمەڵگەیە، رۆژی هەڵدان و شەکانەوەى ئاڵای سۆسیالیزمە. رەنگ، دین، زمان، زایەند چی دەبێت با ببێت، ئەو رۆژە کە هەموو مرۆڤایەتی یادی دەکاتەوە و خۆی لە جیهانی ئازاد و دیموکراتیک دەگەشێنێتەوە. ئێمە بە منەت و رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ١ی ئایار و تێکۆشانی رەنج دەکەینەوە، کە ١ی ئایاریان بۆ هەموو مرۆڤایەتی کرد بە رۆژی دیموکراسی، ئازادی و کۆمەڵگەپارێزی.

١ی ئایار چەسپاندنی دۆزێکی گەورەیە

١ی ئایار رۆژی یەکێتی، پشتیوانی و تێکۆشانە، کە لە سەرەتاوە بە قوربانیی زۆر گەورە ئافرێنراوە. لەسێدارەدانی ٤ رێبەری کرێکاران لە ساڵی ١٨٨٧ نیشاندەری ئەوەیە، کە ١ی ئایار چ دۆز و بابەتێکی گەورەیە. لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا زۆرێک کەس شەهید بوون، فەرمان و داوایان ١ی ئایار لە ماوەیەکی زۆر دووریش دا نا، کردووە بە هێزی بەدیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزم.

١ی ئایار کە دەربڕینی هۆشمەندی و ژیانی کۆمەڵگەیە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، کە جوگرافیای بە کۆمەڵگەبوونە، بە شێوەیەکی زۆر بەهێز دەژی. لە تورکیا ١ی ئایار شەهیدی زۆر دراوە و وەک رۆژێک، کە تێکۆشانی گەورەی تیادا کراوە هەموو کات بە شێوەیەکی بەهێز پیرۆز کراوە. لە ١ی ئایاری ١٩٧٧دا کۆمەڵکوژکردنی ٣٤ زەحمەتێکش و دیموکرات ١ی ئایاری کردووە بە رۆژێکی زۆر گەورەی تێکۆشان.

کوردیش وەک گەلێکی زەحمەتێکش و کۆمەڵگەپارێزی سەرەکیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو مێژوو بە بەرفراوانی ژیاوە. لە ساڵی ١٩٧٠ بە دواوە کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانی دیموکراسی، ئازادی و سۆسیالیزم بەرەو پێش دەبات و شانازی بەوەوە دەکات، کە یەکێک لە پارێزەرانی گەورەی بەهاکانی ١ی ئایارە. کورد ئەمڕۆ بە پارادیگمای ئازادیخوازیی ژن، ئیکۆلۆژیک و دیموکراتیک لە دۆخێکی وەهادایە، کە سۆسیالیزم بە باشترین شێوەی دیموکراتیک دەپارێزێت و تیایدا دەژی. هەر بەهۆی ئەو هۆکارەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێنەری سەرەکیی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستە و دوژمنی دیموکراسییە، هێرش دەکاتە سەر هێزە ئازادییەکانی گەلی کورد.

ژنان، کە کۆمەڵگەپارێزن، واتە کۆمەڵگەی مرۆییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئافراندووە، ئەمڕۆ لە کەسایەتیی ژنانی کورددا، ژنانی دیموکراتیکی کۆمەڵگەپارێز بوونەتە پێشەنگی ژیانی ئازاد. ٨ی ئادار و ١ی ئایار ئەو رۆژانەن، کە یەکتر تەواو دەکەن، چونکە هۆشمەندیی نوێی سۆسیالیزم لە هەموو جیهان باڵادەست دەبێت و بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەڵدەستن. ١ی ئایار نەک تەنها لە کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ ئەو ژنانە، کە ٨ی ئادار لە سەرتاسەری جیهان هەستانە سەر پێ، دەبێتە رۆژێک کە بە شێوەیەکی کۆمەڵگەیی هەڵدەستنەوە سەر خۆ. ئیدی ١ی ئایار وەک رۆژی ژنان بۆ ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیۆزم پیرۆز دەکرێت. ١ی ئایار لەسەر هێڵی ئازادیخوازیی ژنان دەبێتە رۆژی یەکێتی و پشتیوانی، کە کۆتایهێنان بە مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست نزیک دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیا بووەتە پێشەنگی دوژمنایەتیکردنی دیموکراسی و ئازادی. بەو شێوەیە و سەرباری ئەوانەش بەردەوامیی ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە و هێزە مۆدێڕنیتەکانی کاپیتالیستیش، بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاریی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە باشی روون دەکاتەوە. هەم بەو دەسەڵاتە دەڵێن، دیکتاتۆر و فاشیزم و هەم هاوکاری و یارمەتیی دەدەن.

"دەسەڵات دەیەوێت کۆرۆنا بکات بە قەڵغان، دەبێت ئەوە قبوڵ نەکرێت"

دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە یەکێک لەو دەسەڵاتانەیە، کە بەهۆی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە هۆشمەندیی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی و ژیانی کاپیتالیزمی خوڵقاندووە و لە دژی زەحمەتکێشان و گەلانی بەکارهێناوە. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە سەرەتا وتی، لە ناویاندا زۆر نییە، ئێستا دەڵێت، لە ناویاندا زۆر بووە. کۆرۆنا لە دژی تێکۆشانی هێزە دیموکراسییەکان و زەحمەتکێشان و ئەوانەى لە دژی دەسەڵاتی فاشیستین، بەکار دەهێنێت. لە دوایین حاڵەتدا بە پاساوی رێگریکردن لە نەخۆشی و وتەى، تەواو داخستن و مانەوە لە ماڵەوە، دەیانەوێت رێگری لە هەموو جموجوڵێک بکەن، تاوەکو گەل لە دژی شەڕەکەیان بەرامبەر بە بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان نەوەستنەوە و نەڕژێنە سەر شەقامەکان و هەم دەیانەوێت تێکۆشانی هێزە دیموکراسییەکان لە ١ی ئایار لە دەوری یەکتر بەڕێوەنەچێت و کۆنەبنەوە و لە دژیان تێنەکۆشن. دەبێت ئەوە قبوڵ نەکرێت، کە ئەو دەسەڵاتە بەرپرسە لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، بۆ ئەوەى دەسەڵاتی خۆی لەسەر پێ رابگرێت کۆرۆنای بۆ خۆی کردووە بە قەڵغان. هەموو زەحمەتکێشانی تورکیا لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و تورکیا دەبێت تەدبیر و رێوشوێنی خۆیان بگرن و بچنە لای یەکتر و تێکۆشانی دیموکراسیی یەکگرتووانەى گەلان بخەنەڕوو و بیچەسپێنن. دەبێت لە ١ی ئایاردا بە یەکێتی، هاوپشتی و تێکۆشانی گەلان و زەحمەتکێشان دەسەڵات لە کۆتایی نزیک بکرێتەوە. هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستان و تورکیا بکرێن بە گۆڕەپانی ١ی ئایار.

بەبێ ئەوەى باسی کۆرۆنا بکرێت، وەک داعشییەکان بەبێ ئەوەى باسی مانگی رەمەزان بکرێت، گەشکردنی تێکۆشانی هەموو گەلان لە دژی ئەو دەسەڵاتە، کە هەموو دەرفەتەکان و گەنجانی خستووەتە خزمەت شەڕ، ئەرکێکی مێژوویی و پیرۆزە. لە دژی ئەو دەسەڵاتە، کە دەیەوێت کوردان بسڕێتەوە و پاکتاویان بکات و تاوەکو ئێستا لە بەربڵاوبوونی نەخۆشی بەرپرسیارە، بە ناوی مانەوە لە ماڵەوە لە دژی ئەوەیە، کە رێگری تێکۆشانی زەحمەتکێشان، گەلان و گەلی کورد بکات، هەڵوێستی تێکۆشان پێویستە و دەبێت نیشان بدرێت.   

گەلی کوردیش دەبێت ببینن، کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە شەڕی پاکتاوکردنی کوردانی دەستپێکردووە، تێکۆشانی هەبوونی گەلی و جەماوەری بکات و لە دژی ئەو دەسەڵاتە لە پاڵ و پشت گەریلادا بوەستنەوە.

هەموو زەحمەتکێشان، گەل، ژنان، گەنجان و هێزە دیموکراسییەکان دەبێت پشتیوانی لە گەلی کورد بکەن، لە دژی ئەو دەسەڵاتە تێکۆشان گەش بکەن و کۆتایی بەو دەسەڵاتە فاشیستییە بهێنن".

ئێمە ١ی ئایار لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەین، داوا دەکەین تێکۆشان بۆ ئافراندنی وڵات و جیهانێکی وەها بکرێت، کە هەموو رۆژێکی ببێتە ١ی ئایار".

ژ.ت