کەجەکە: مانگی کانونی دووەم، بووەتە 'مانگی ژنە شەهیدەکان'

کەجەکە: ژنان لە سالی ٢٠٢٠دا، بە بای ئازادی ساریاکان، جیهانیان هەژاند. لە ساڵی ٢٠٢١دا بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ لەبارەی ژناندا، تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، بۆ جیهان پێشەنگ و نمونە دەبێت و پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ژنانی جیهان تێکۆشانی خۆیان لەدژی دواکەوتوویی سەروەری پیاو، فاشیزم، سیستمەی داگیرکەری دەوڵەتپارێز و دەسەڵاتپارێز، لە ساڵی ٢٠٢١دا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەهێزتر دەکەن. ژنان بە ڕوحی ئازادی خۆیان و لەسەر داوای خۆیان، مرۆڤایەتی لە هەموو جێگایەک دەگەیەننە ژیانێکی ئازاد و دیموکرات. ساڵی ٢٠٢١ لە هێڵی ئازادی ژناندا، دەبێتە ساڵی ئازادی و دیموکراسی بۆ هەموو مرۆڤایەتی."

راگەیەنراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە یادی هاوڕێیان سارا، رۆژبین و رۆناهی بە ڕێزەوە دەکەینەوە کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکران. بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکرات و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد دووبارە دەکەینەوە. هەروەها یادی هاوڕێیان سێڤێ دەمیر، پاکیزە ناییر و فاتما ئویاریش دەکەینەوە کە لە مانگی کانونی دووەمدا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکەر لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهیدکران. بەم شەهیدانە، مانگی کانوونی دووەم بووەتە مانگی ژنە شەهیدەکان. ئێمەش بەڵێن دەدەین کوردستانی ئازاد و خۆسەری کە حەسرەتی ئەوان بوو بەدی بهێنین.

لە کەسایەتی هاوڕێ سارادا، هەموو ژنانی جیهانیان گولەباران کرد

کۆمەڵکوژی ناوەندی پاریس، لەلایەن میتی سەر بە تەیب ئەردۆغانەوە پلانی بۆداڕێژرا و ئەنجامدرا. ئەوەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەیدا، تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیری ئەو کاتە بوو. دەوڵەتی تورک لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئاشکرا تاوانی ئەنجامدا. سێ شۆرشگێری کورد شەهیدکران کە لە پاریس بە شێوەیەکی یاسایی کاری سیاسیان دەکرد. فیدان دۆغان (رۆژبین) لە نووسینگەی ئینفۆرماسیۆنی کورد کە لەوێ کاری دەکرد شەهید کرا. هاوڕێ ڕۆژبین لە رێگای ئەو نووسینگەیەوە زۆر جار لەگەڵ وەزیر، پارلەمەنتەر، سیاسەتمەدار و رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی فەڕەنسا چاوپێکەوتنی ئەنجام دەدا. بۆیەش سێ ژنە شۆرشگێرەکەی کورد لە پاریس کە حکومەتی فەڕەنسا بەرپرسیاری پاراستنی گیانیان بوو، شەهید کران. بۆیەش پێویستە فەڕەنسا لەمبارەیەوە دەوڵەتی تورک دادگایی بکات. ئەگەر فەڕەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەوڵەتێکی یاساییە، ناچار کە ئەو هەنگاو بنێت. لەبەرئەوەی حکومەتی فەڕەنساش، سیستەمی دادوەریەکەشی، رای گشتی فەڕەنساش دەزانن کە کۆمەڵکوژیەکە، لەلایەن دوڵەتی کۆماری تورکەوە ئەنجامدراوە. تا دادگایینەکرێن و راستیەکان ئاشکرا نەکرێن، گەلی کورد دەست لە حکومەتی فەڕەنسا هەڵناگرێت.

هاوڕێ ساکینە جانسز (سارا) کە لە پاریس شەهیدکرا، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بوو. بۆ ئەوەی پەکەکە ببێتە پارتی ژنان، هەوڵێکی زۆریدا. لەبەرئەوەش ڕێبەری گەلی کورد وتی، "ئەو گولەیەی کە لە ساکینەیاندا، لە منیاندا". لە هەمانکاتدا لە کەسایەتی هاوڕێ سارادا، گولەیان لە هەموو ژنانی جیهاندا. لەبەرئەوەی هاوڕێ سارا نە تەنها پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژن بوو، لە هەمانکاتدا پێشەنگی ژنانی جیهان بوو. لەبەرئەوەی بەرپرسیاری پاریسە، واتە بەرپرسیاری حکومەتی فەڕەنسایە کە ئەم کۆمەڵکوژیە ئاشکرا بکات. بە پێچەوانەوە، سەرەتا ژنانی لە پاریس و لە هەموو جیهان بە بەردەوامی حەساب لە حکومەتی فەرەنسا دەخوازن.

مردنی ئەندامی میت کە کۆمەڵکوژیەکەی ئەنجامدا، گۆماناوەیە. یان دەستی هەواڵگێڕی فەڕەنسا یان دەستی میت لە کوشتنی بکوژەکەدا هەیە. قسەیەکی زۆر بێمانایە ئەگەر بگوترێت، مردنێکی ئاساییە. لەبەرئەوەی کوشتنی ٣ ژنی شۆرشگێری کورد، وایدەکرد فەڕەنسا و تورکیا لەبەرانبەر یەکتری بوەستنەوە. فەڕەنساش ئەو ئیرادەیەی نەبوو کە هەنگاوێکی بەو شێوەیە بنێت، بۆیەش لەبەرانبەر کوشتنی بکوژەکەش بێدەنگ بوو. بۆیەش شاردنەوەی راستیەکانی کۆمەڵکوژیەکە، فەڕەنسا دەکاتە هاوکاری تاوانەکە. تا کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکرێت، تا دەوڵەتی تورک بەهۆی کۆمەڵکوژیەکەوە دادگایینەکرێت، دەوڵەتی فەڕەنسا هەموو کاتێک تاوانبار دەکرێت.

حسابپرسین لە کۆمەڵکوژی پاریس کە سێ ژنی کورد شەهیدکران، لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا و هەموو جیهان، بە بەهیزکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان دەبێت. بە روحی ژنانی ئازادی وەک سارام رۆژبین و رۆناهی، شۆڕشی ئازادی ژن بەرەوپیشەوە دەچێت، حساب لە دواکەوتوویی سەروەری پیاو دەپرسێێت. کۆتایی بە دەسەڵاتی فاشیستی دواکەوتووی وەک دەوڵەتی تورک دەهیةرێت. بۆیەش پێویستە ٩ی تشرینی دووەم ببێتە رۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی ژنانی جیهان. نە تەنها ژنانی کورد، ژنان لە پاریس، فەڕەنسا، ئەوروپا و هەموو جیهان، پێویستە بە ئەم بەرپرسیاریە جێبەجێ بکەن. لە هەموو ٩ی تشرینی دووەمەکاندا، پێویستە لە پاریس راپەرین بە روحی ئازادی ژن ئەنجام بدریت.

ئەگەر سارا شەهیدکرابێت، رۆحی ئازادیی بووەتە، ڕوحی راپەرینی ژنانی جیهان. رۆحی ئازادی سارا، رۆحی ئەو ژنانەیە کە کۆمەڵگای نیۆلۆتیکیان لەم سەردەمەدا خوڵقاندووە. هەر وەک چۆن لە سەرەتای بنیاتنانی کۆمەڵگادا ڕۆڵی ژنان دیارکەر بوو، لەم سەردەمەشدا ژنان بە داواکاری و رۆحی ئازادی ساریاکان، مرۆڤایەتی دەگەیەننە شارستانی کۆمەڵگاپارێزی دیموکرات.

ژنان لە سالی ٢٠٢٠دا، بە بای ئازادی ساریاکان، جیهانیان هەژاند. لە ساڵی ٢٠٢١دا بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ لەبارەی ژناندا، تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، بۆ جیهان پێشەنگ و نمونە دەبێت و پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ. ژنانی جیهان تێکۆشانی خۆیان لەدژی دواکەوتوویی سەروەری پیاو، فاشیزم، سیستمەی داگیرکەری دەوڵەتپارێز و دەسەڵاتپارێز، لە ساڵی ٢٠٢١دا بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەهێزتر دەکەن. ژنان بە ڕوحی ئازادی خۆیان و لەسەر داوای خۆیان، مرۆڤایەتی لە هەموو جێگایەک دەگەیەننە ژیانێکی ئازاد و دیموکرات. ساڵی ٢٠٢١ لە هێڵی ئازادی ژناندا، دەبێتە ساڵی ئازادی و دیموکراسی بۆ هەموو مرۆڤایەتی."

ف.ق