کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ میچالیس چارالامپیدیس بڵاوکردەوە

هاوسەرۆکانی مەجلیسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ میچالیس چارەلامپیدیس دۆستی کورد کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "بیرەوەرییەکانی میچالیس چارەلامپیدیس لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بە زیندووی بەرز ڕادەگرین و یادی دەکەینەوە

پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ میچالیس

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی پانهێلینیک (PASOK) و یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەنجامنامەی ڕێکخراوی بزووتنەوەی میچالیس چارالامپیدیس، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئادار، لەناکاودا کۆچی دوایی کرد.

هاوسەرۆکانی مەجلیسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات و جەمیل بایک پەیامێکی سەرەخۆشییان بەم بۆنەیەوە بڵاوکردەوە. دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکە بەم شێوەیە:

"هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی بەڕێز میچالیس چارالامپیدیسمان پێگەیشت، بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ بووین، بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس پارێزوانی تێکۆشانی ئازادیخوازیخوازی گەلی پۆندۆس و دۆستێکی گەورەی گەلی کورد بوو. بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس ماوەی دە ساڵە، لە یۆنان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ کورد و پێشەنگەکانی دانیشتووە و بۆ چارەسەری پرسی کورد تێکۆشاوە. هەروەها هاوڕێی و دۆستی بزووتنەوەکەمان بوو. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە وڵاتی سوریا، چەندین جار سەردانی ڕێبەرایەتیمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانی کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام داوە. تەنانه ت له دوای دیل گرتنی سەرۆک ئاپۆ، له هەموو بوارەکاندا بەشداری بانگەشەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و داکۆکی له مافەکانی کردووە.

بنەماڵەی چارالامپیدیس خەڵکی شاری ترابزۆنن، بەهۆی دڕندەیی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕوویان لە یۆنان کردووە. بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس یەکێکە لەو کەسانەیە کە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی لە هەموو بوارەکانی جیهاندا خستە ڕۆژەڤەوە. بەرێز میچالیس چارالامپیدیس وەک تێکۆشەرێکی گەلی پۆنتۆس دەرکەوتووە پێشەوە و تێکۆشانی گەلی پۆنتۆسی بە جیهان ناساند. لە هەمان کاتدا گەلی پۆنتۆسی بە کورد ناساند و بووە پردی دۆستایەتی نێوان گەلانی کورد و یۆنان و پۆنتۆس. نەک هەر وەک دۆستێک، بەڵکوو وەک هەڤاڵێک لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا کاری کردووە. دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە بەرگریکاری شۆڕشی ڕۆژئاوا. لە هەمان کاتدا چەندین کتێبی لەسەر پردی نێوان پۆنتۆس و کوردی نووسیوە و چاپی کردووە. هەروەها دەیان وتار و چاوپێکەوتنی لەم بوارانەدا نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە. لەسەر ئاستی جیهان، وەک شارەزایەک لە سەر پۆنتۆس و پرسی کورد، لە دەیان کۆڕ و سیمینار و پانێڵدا وتاری  پێشکەش کردووە و پەیامی لەسەر چارەسەری پۆنتۆس و پرسی کورد بڵاوکردووەتەوە.

بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس بە درێژایی ژیانی بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان، بۆ سیستەمێکی دادپەروەرانە و دیموکراتیک لە یۆنان تێکۆشان دەکات. بەخەباتە بێ وێنەکانی لە هەموو بوارەکاندا بووەتە هاووڵاتییەکی بەنرخی گەلی یۆنانستان. کۆچی دوایی بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلانی کورد و یۆنان و پۆنتۆس. ئێمە بە کۆچی دوایی بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس، زۆر خەمگینین و هاوبەشی خەم و ناخۆشی بنەماڵە و هەڤاڵەکانین. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس و هاوڕێیانی و سەرجەم خەڵکی یۆنان و پۆنتۆس دەکەین.

لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستان، بیرەوەرییەکانی بەڕێز میچالیس چارالامپیدیس بە زیندووی بەرز ڕادەگرین و بەردەوام بە دڵێکی گەرمەوە بە بیری دەهێنینەوە.