کەجەکە پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد

گەریلا پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد و وتی، " بە دڵ و گیان پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان دەکەین کە بەشداریان لە قۆناغی سەرکەوتندا کردووە."

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژەئاستار نارد. کەجەکە وتی، " بەر لە هەموو شتێک یادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان لە هەنگاوەکانی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس و شەهید ساڤاشی جەنگی خابور دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە ئاڵای بەرخۆدانیان سەربکەوێت و خاوەنداری لە یادەوەریان بکەین."

پەیامی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵانی هێژا:

ئێمە وەک گەل و تەڤگەر، لە پرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارداین. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە ١٤ی نیسانەوە بە پشتیوانی هێزە هەژموونگەراکان و هاوپەیمانە ناوخۆییەکانیان شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی دەستپێکرد. بەم شەپۆلە هێرشکردنە کە دەکرێت بە هەوڵێکی کۆتاییش پێناسە بکرێت، دوژمنی داگیرکەر تاوەکو دەتوانێت هێرش دەکات، دەیەوێت سەرکەوتنێکی بچووک لە دژی گەریلاکان بکاتە سەرچاوەی ژیان. هەرچەندە زیاتر لە دوو مانگ تێپەڕیوە، بەڵام دوژمن بە هیچ شێوەیەک نەگەیشتۆتە ئامانجی خۆی، بە شێوەیەکی سەرەکی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا رووبەرووی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بووەتەوە.  بۆیەش سەرکەوتنی بەرخۆدانی ئێوە هەڤاڵە هێژاکان کە لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس و ساڤاش مەرەشی شەڕی خابووردا پیشانتاندا و هەموو حسابەکانی دوژمنیان تێکدا، دوژمنتان هێنایە بەر لێواری رووخاندن. لە هەمان کاتیشدا دڵی گەلەکەمان و دۆستامنانی خۆشکرد و بوو بە ورەیەکی گەورە.

هەڤاڵانی هێژا

ئێوە کە نوێنەری نەوەی فیداییبوونن، بە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و بە ئاڵای بەرخۆدانی گەریلای ١٥ی تەباغی هەڤاڵ عەگید، وەک پۆڵا، هۆکاری یەکلاکەرەوەی شەڕن کە بەسەر گەلەکەماندا سەپێنراوە. بەر لە ئێوە فەرماندە فیداییەکانمان دەلال ئامەد و ڕەشید سەردار و عەلی پلنگ و ڕۆژین گەودا و ساڤاش مەرەش و چەندین فەرماندە کە ناتوانین ناوی هەمووان لێرە بڵاوبکەینەوە، هەمان ئاڵایان بە شکۆداریەوە بەرز کردەوە. ئێوە وەک شوێنکەوتووانی ئەو فەرماندە فیداییانە، لە ئاستی 'لووتکە' دا لە ناوەندی ئەم جەنگەدان. ئێوە دەزانن ئێوە بە تەنها هەرێمێک ناپارێزن، ئێوە دواڕۆژی ئازادی گەلەکەمان دەپارێزن، تەواوی خاکی وڵات دەپارێزن، ئێمە دەزانین کە ئێوە ئاگاداری ئەم بەرپرسیارێتییە گرنگەن و جێبەجێی دەکەن. بەرخۆدانی ساڵی رابردووی گارێ، کە لە مامرەشۆ، گردی سور و وەرخەلێ دوژمنی هەژاند، ئەمساڵیش لە وەرخەلێ، کورەژارۆ، ئەشکەوتی برینداران، شەهید شاهین، گردی جودی، گردی ئێف ئێم و گردی هەکاری رێ لە دوژمن دەگرێت و گورزی گەورەی مێژوویی لە دوژمن دەدات. ئەم قۆناغەی شەڕ کە بە مزگین و رۆهاتەکان دەستیپێکرد، بە ماهیر، سیابەند و ئەکینەکان گەش بوو و بە نالین و ئوزگورەکان گەیشتە گەورەترین ئاست، بە فەرماندەیی پێشەنگەکانی تونێلەکانی شەڕ، شەهیدان باگەر، ئاڤزەم، ئارین و شەرزانەکان بووەتە مژدەی گەورەی سەرکەوتن. لە مانگی فیداییەکاندا بە رۆحی هەڤاڵ شەهید زیلان (زەینەب کناجی) و قاڕەمانەکانی زاگرۆس، ئەو شەهید قاڕەمانانەمان وەک چاران لە مێژووی شۆڕشگێری ئێمەدا بڕیارێکی گەورەیان پیشاندا و بوونە پردێک لەنێوان رابردوو و داهاتووە. پیشانیاندا کە فیداکاری، بوێری، باوەڕی و هاوڕێیەتی پێویستە لەسەر بناغەی چ رۆحێک بێت.

پرۆسەی شەڕی دوو مانگ و نیوی ڕابردوو بەڕوونی دەریخست کە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کە ستراتیژی ئازادی ئەم سەردەمەیە کە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ دەکرێت، ئیتر هیچ شتێک نەماوە کە گەلەکەمان و هێزە ئازادیخوازەکانمان بەرەو سەرکەوتن نەبات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و باوەڕ بە سەرکەوتن، خۆیان بەهێز کردووە، ئەگەر کەموکورتییەکانی رابردووی شەڕ چارەسەر بکەن، سەرکەوتنی گەورەتریش بەدەست دەهێنن. ئێمە دەزانین کە فەرماندەیی و ئیدارەی ئێمە وردە وردە پلان بۆ جەنگ دادەڕێژن و شیکردنەوە و تێڕوانینی پێویست دەزانن. ئەگەر وانەکان و ئەو پەیامانەی شەهیدەکانمان بە دروستی لێکبدرێتەوە، سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت.

لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە لە کەسایەتی شەهیدانی ئەم قۆناغەماندا، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە. لە دڵ و ناخەوە پیرۆزبایی لە هەڤاڵانمان دەکەین کە بەشداریان لەم قۆناغەی سەرکەوتندا کردووە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێکانمان دەخوازین کە لەم قۆناغە مێژووییەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەرپرسیاری سەر شانیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق