کەجەکە: شۆڕشی رۆژئاوا رەنگ و شێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی

کەجەکە بە بۆنەى ٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا رایگەیاند، "بە شۆڕشی رۆژئاوا نەک تەنها رەنگی رۆژئاوا و سوریا، بەڵکو هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا. هەموو کۆمەڵگەکان بە شێوەکی رادیکاڵ دەگۆڕێت.

کەجەکە بە بۆنەى ٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا رایگەیاند، "بە شۆڕشی رۆژئاوا نەک تەنها رەنگی رۆژئاوا و سوریا، بەڵکو هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا. هەموو کۆمەڵگەکان بە شێوەکی رادیکاڵ دەگۆڕێت. کاریگەرییەکەى لە دە ساڵی داهاتووی بەردەماندا جوانتر دەردەکەوێت.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیاند، شۆڕشی رۆژئاوا لە ٩هەمین ساڵیدا شۆڕشی هەموو مرۆڤایەتییە و وتی، "پێشەنگایەتیی تێکۆشان لە دژی داعشی دژ بە مرۆڤایەتی کردووە و لەو رێگەیەوە خزمەتێکی گەورەی بە هەموو مرۆڤایەتی کردووە. ئەوەى داعشی سەرەونخونکرد شۆڕشی رۆژئاوا و گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریایە. هەموو مرۆڤایەتی زۆر شت قەرزداری شۆڕشی رۆژئاوایە. لەو رووەوە شۆڕشێکی وەهایە، کە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری و پشتیوانیی لێ بکات. بێ شک و گومان مرۆڤایەتی خاوەنداری و پشتیوانیشی لێدەکات، بەڵام شایانی ئەوەیە مرۆڤ زیاتر پشتیوانی و خاوەنداریی لێ بکات".

راگەیاندراوەکەى هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە:

"لە ٩هەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا ئێمە بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەڕڤانان، کە بۆ سەرخستنی ئەو شۆڕشە و پاراستنی شەهید بوون و هەموو فەرماندەکان دەکەینەوە، لە تێکۆشانی ئێستا بە دواوەش سەرکەوتن بۆ بەشدارابوان و بەڕێوەبەرانی ئەو شۆڕشە دەخوازین.

بناغەى شۆڕشی رۆژئاوا رێبەر ئاپۆ دایناوە، کە ٢٠ ساڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە نزیکەوە لەگەڵ گەلدا لە پەیوەندیدا بوو. هەزاران ژن و پیاوی رۆژئاوا لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پەروەردە کران، بوونە فەرماندە و شەڕڤانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان. لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ، نزیکایەتیی لە رێکخستن و ژیان تێکۆشان و شەهید بوون. ئەو شۆڕشەش لەلایەن رێبەر ئاپۆوە، شەهیدانمان، لەلایەن گەلی رۆژئاوای کوردستانەوە، کە هەتاهەتایە دڵسۆزی رێبەر ئاپۆن، ئافرێنراوە. ئەو شۆڕشە، کە رێبەر ئاپۆ بناغەکەى داناوە، هەروەها دەبێتە شۆڕشی یەکەم و بەرچاوی پارادیگمای کۆمەڵگەى دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک (ژینگەپارێزی)، ئازادیخوازیی ژن لەلایەن رێبەر ئاپۆوە. ئەو شۆڕشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە عەقڵییەتی دەسەڵاتخوازی، دەوڵەتخوازی، دەستپۆتیک (ملهوڕی)، پیاوسالاریی تیادا باڵادەستە، بووەتە ناوەند و مەڵبەندێکی دیموکراسی. بووەتە شۆڕشێک، کە نەک تەنها گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو هەموو گەلانی جیهان روویان تێکرد، هەموو مرۆڤایەتیەتیی هێنایە جۆش و خرۆش. بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، هیوا و ئومێدی بۆ ژیانی نوێ و ئازاد و دیموکراسی گەش کردووە.  

لە هەموو لایەکی جیهانەوە مرۆڤەکان بەشداری شۆڕش بوون

ئەو شۆڕشە چۆن لە پێش هەموو شتێکەوە شۆڕشی گەلانی کورد، عەرەب، سوریانی و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە هەموو شوێنەکانی جیهانەوە ژنان و گەنجانی بە بڕوا و بەهێز هاتن و بەشداری بوون، شەهید بوون و بوونە رێبواری ئەو رێگایە. ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانە هێڵی کۆمەڵگەبوون، دیموکراتیک و ئازادیخوازیی شۆڕشی رۆژئاوایان ئافراند. هەوێنی شۆڕش ئەو شەهیدە ئینتەرناسیۆنالیستانەن.

نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەى دیموکراتیک، ئازادیی ژن، خوشک و برایەتیی گەلان، سیستمی کۆنفیدراڵیی دیموکراتیک و بەدەر و دووربوون لە دەسەڵات و دەوڵەتبوون بەها و نرخە سەرەکییەکانی شۆڕشن. ژنان مۆری خۆیان لەسەر سیستمی دیموکراتیک و کۆمەڵگەبوون داوە. لەو رووەوە شۆڕشی رۆژئاوا لە پێش هەموو شتێکەوە شۆڕشی ژنانە. ئێستاش ستونی سەرەکیی شۆڕش دایکان و ژنانن. لە دژی هەر جۆرە هێرشێک لە پاراستن لەسەر هێڵی رێبەرایەتی لە بەرەی پێشەوە جێگا دەگرن. ئەمڕۆ ئەوانەى پێشەنگایەتیی بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دەکەن ژنانی کورد، عەرەب و سوریانین. ژنان لە گەلانی رۆژئاوا و باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا بوونەتە خاوەنی ئەو شکۆیە، کە سەرەتا و لە پێشەوە شۆڕشی ژنانیان پێکهێناوە. ئێمە بە جۆش و خرۆشی ئازادیی و دیموکراسیمان سڵاو لە هەموو دایکان و ژنان دەکەین، کە پشتیوانی و خاوەنداری لە شۆڕش دەکەن.

شۆڕشی رۆژئاوا لە ٩ ساڵدا بووە شۆڕشی مرۆڤایەتی. پێشەنگایەتیی تێکۆشان لە دژی داعشی دژ بە مرۆڤایەتیی کردووە و بەو شێوەیە و لەو رێگەیەوە خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە. ئەوەى داعشی سەرەونخونکرد شۆڕشی رۆژئاوا و گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریایە. هەموو مرۆڤایەتی زۆر شت قەرزداری شۆڕشی رۆژئاوایە. لەو رووەوە شۆڕشێکی وەهایە، کە شایانی ئەوەیە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنداری و پشتیوانیی لێ بکات. بێ شک و گومان مرۆڤایەتی خاوەنداری و پشتیوانیشی لێدەکات، بەڵام شایانی ئەوەیە مرۆڤ زیاتر پشتیوانی و خاوەنداریی لێ بکات.

هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و هێرش و کۆمەڵکوژییە بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی، چونکە ئەو شۆڕشە هی هەموو مرۆڤایەتییە. لە ١٠ هەزار زیاتر شەڕڤانی پیاو و ژن لە تێکۆشانی دژ بە داعش دا شەهید بوون. ئەوانە بۆ هەموو مرۆڤایەتی خوێنی خۆیان رژاندووە. بەڵام لە دۆخێکی وەهادا، کە گەل خاوەنداری لەو شۆڕشە دەکات و لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک وەستانەتەوە، ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و زۆرێک لە دەوڵەتان، کە زیانەکانی داعش گەیشتووەتە ئەوانیش، لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییەدا بێدەنگن، یان بە هەڵوێستی خۆیان ئەوەیان قبوڵ کردووە و هاندەری ئەو داگیرکەرییە بوون. بەو شێوەیە بوونە خاوەنی بێ ئەخەلاقانەترین هەڵوێست لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا.  

داعش و کۆماری تورکیای گەورە هاوکاری، هەڕەشە لە شۆڕشی رۆژئاوا و سیستمی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن

هێشتا داعش و گەورە هاوکاری داعش و ژمارەیەکی زۆر هێز هەڕەشە لە شۆڕشی رۆژئاوا و سیستمی دیموکراتیکی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەکەن. لەو رووەوە پاراستنی ئەو شۆڕشە ئەرکێکی بە پەلە و خێرایە. لە پێش هەموانەوە دەبێت گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو مرۆڤایەتی بەرگری لەو شۆڕشە بکەن. دەبێت مرۆڤ ئەوە بزانێت لە قۆناغی پاراستنی شۆڕشدا هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان بەپێی دۆخی پاراستنی شۆڕش بە رێکخستن دەکرێت و دەبێت بکرێت و دروست بکرێت. هیچ هێزێک بەو گەلە ناوێرێت، کە خۆی بۆ پاراستنی شۆڕش بە رێکخستن کردووە. جارێکیتر بۆ ئەوەى داگیرکەریی سەر عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی روونەدات، بە دڵنیاییەوە دەبێت مرۆڤ بگات بە راستیی شەڕی شەڕکەر. شۆڕش و تێکۆشانی ئازادی راست و هەڵەکان، دۆست و دوژمنان، وڵاتپارێزان و خائینان روون و دیاری دەکات. گەلی رۆژئاوا لە ناو ئەو شۆڕشە گەورەیەدا فیداکاریی گەورە و خیانەتیشیان بینی. لەبەر ئەوەش هەموو کات لە دژی خیانەت هەڵوێستی روونی داناوە. ئێستاش لە بەرامبەر گەلی کوردستان خاوەن هەڵوێستێکی نمونەییە. بە هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە داگیرکەریی گەلی کوردستان نمونەییە. ئێمە بە رێزەوە سڵاو لەو هەڵوێستانەیان دەکەین.

گرینگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی دیموکراتیک رووبدات و ببێت بە نمونە. سەرباری هەموو هێرشەکان ئەگەر ئەو شۆڕشە گەیشتبێتە دەهەمین ساڵی خۆی، ئەوە پەیوەندیی بە کاراکتەری ئازادیخواز و دیموکراتیکی ژنانەوە هەیە. هەتاکو بە کۆمەڵگەدا  دیموکراتیکبوون بڵاوبێتەوە و تیادا قوڵ بێتەوە رەگ دابکوتێت گەل بەهێز دەبێت، شۆڕش وەها دەتوانێت بەرەنگاری هەموو سەختی و دژوارییەک ببێتەوە. گەورەترین هێزی شۆڕشی رۆژئاوا بۆ خسڵەتە دیموکراتیکەکەى دەگەڕێتەوە. ئەو خسڵەتە ئەو گەلە بەهێز دەکات. گەلی کوردیش لە دژی هێرشەکان قوربانییەکەى هەرچیەک بێت دەیدات و لە دژی هێرشەکان دەوەستێتەوە.  شۆڕشی رۆژئاوا بە تایبەتمەندیی ئازادیخوازیی ژن و کۆمەڵگەى دیموکراتیک، وەک شۆڕشێک، کە سۆسیالیزمی تیادا بەرچاوە بۆ هەموو گەلانی چەوساوە دەبێتە رووناکی.

شؤڕشی رۆژئاوا رەنگ و شێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی

بە شۆڕشی رۆژئاوا نەک تەنها رەنگ و شێوەی رۆژئاوا و سوریا، بەڵکو سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا. هەموو کۆمەڵگەکان بە شێوەیەکی رادیکاڵ دەگۆڕێت. کاریگەرییەکەى لە ١٠ ساڵی داهاتووی بەردەماندا زۆر جوانتر و باشتر دەردەکەوێت. گەلی کوردستان چۆن لە گۆڕەپانەکاندا لە گۆڕانکاریی گەورەدا دەژی، ئەوا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگۆڕێت و زۆر دوور نابێت، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە خاوەنی کارەکتەری دیموکراتیک.

ئێمە بە رێزەوە سڵاو لە گەلانی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین، کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مۆدێل. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە هێڵی رێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنەکاندا بچەسپێنن. کاتی ئەوەیە کە "یەک دوو رۆژئاوای زیاتر" دابمەزرێن".

ژ.ت