کۆماو سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی کامپی قادیا کرد

کۆمەڵەی خانەوادەی بێسەروشوێن و شەهیدانی کوردستان (KOMAW) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئێزدی کامپی قادیا کرد. کۆماو وتی،" خاوەندارێتی و پاراستنی شەنگال و ئێزدیەکان خاوەندارێتی و پاراستنی کوردستانە"

کۆماو سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کامپی قادیا کە ئێزدیەکان تیایدا جێگیر بوون، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێزدیان و وتی"ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیای فاشیست سوورە لەسەر ئامانجی خۆی بۆ کۆمەڵکوژیی گەلی ئێزدیمان"

پەیامەکەی کۆماو بە گشتی بەم شێوەیەیە:

دوای شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالی و زەردەشتی شەنگالی و مام سەعید حەسەن و هتد، هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی گوندی سکینی. ئێستا دەبینین لە 30.8.2021 هێرشیان کردە سەر کامپی قادیا- زاخۆ کە کۆچبەرانی ئێزدی تێدا دەژین. بەپێی ڕاپۆرتەکان بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە دوو منداڵ شەهید بوون و چەندین کۆچبەری دیکەش برینداربوون.

جارێکی دیکە ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک هێرشەکەی ڕاناگرێت و بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ مسۆگەرکردن ئەو پەیمانەی بە ناوی پەیمانی شەنگالە لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020 ئیمزاکراوە. هەروەها، بە تایبەتی ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلی ئێزدیمان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالە، بەڵام بە گشتی ئامانجەکە کۆمەڵکوژیی گەلی ئێمەی ئێزدییە. چونکە ئاشکرایە نەک تەنیا هێزە چەکدارەکان، بەڵکو خەڵکی مەدەنی و منداڵ و بەساڵاچووان و ژنان  دەکاتە ئامانج و هەوڵ دەدەن خەڵكی ئێزدیمان کۆمەڵکوژ بکات.  

لەم فەرمانەدا بێگومان لەگەڵ دەوڵەتی تورک، واژۆکەرانی فەرمانەکە بەغدا و هەولێریش تاوانبارن. هەروەها بە بێدەنگیی خۆیان، دەوڵەتە پەیوەندیدارەکانیش لەم فەرمانەدا هاوبەشی دەوڵەتی تورکن.

ئێمە وەک کۆماو، بە هەموو هەست و هێزەوە لەگەڵ خەم و ئازاری گەلی ئێزدیداین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین

خاوەندارێتی و پاراستنی شەنگال و ئێزدیەکان خاوەندارێتی و پاراستنی کوردستانە!'

ف.ق