کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا لە ڕانیە دەستی پێ کرد
لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا، کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستی پێ کرد.
لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا، کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ لە شاری ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لە باشووری کوردستان، بە پێشەنگایەتی گرووپی کۆشان لە باخی گشتی ڕانیە بە درووشمی "پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، پاراستنی هەموو کوردستانە" کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت. بەم بۆنەیەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی گرووپی کۆشان عارف حەمەدەمین دەربارەی کەمپەینەکە دوا، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و ئاوارەبووونی سەدان هەزار هاوڵاتی کورد، گوتی: "سەدان هەزار هاوڵاتی کورد بۆ جاری دووەم ئاوارە بوونەتەوە و لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن و دووچاری ماڵوێرانی و هێرش و پەلاماری فاشیست و تیرۆریست و هاوپەیمانەكانیان بوونەتەوە، هەرچەندە خەبات و تێكۆشانی گەلی ئێمە لە ڕۆژئاوا بۆتە جێگەی ئومێدی كوردان و ئازادیخوازانی جیهان، بەڵام لەئێستادا پێویستیان بە هاوكاری و پشتیوانی مادی و مەعنەوی هەیە لەلایەن ئێمە و سەرجەم مرۆڤایەتییەوە".
عارف حەمەدەمین ڕایگەیاند پشتیوانی لە کەمپەینەکە ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتمانیی، ئایینی، ئەخلاقی و مرۆیییە و گوتی: "لەسەر ئەو بنەماییە بانگەواز دەكەین، با هەموومان لە بەجێهێنانی ئەم ئەركە بە گوێرەی تواناكانمان بەشدار بین و هاوخەم و هاوسۆزی خوشك و براكانمان بین و نیشانی بدەین".