به پێشه‌نگایه‌تی كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و به به‌شداری ٤٥ ژنی كورد له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات كۆبونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به رێگای ئۆنلاینه‌وه ساز كرا. ژنانی به‌شداربووی ئه‌م كۆبونه‌وه له بواری سیاسی، بواره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و مافی ژنان كار ده‌كه‌ن. ژنان به یه‌كده‌نگی سه‌ره‌نجیان ڕاكێشایه سه‌ر شه‌ڕ وداگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا كه له ١٧ نیسانه‌وه ده‌ستی پێكردووه وتا ئێستایش به دژواری به‌رده‌وامی هه‌یه. ئاشكرایه، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه له ناوچه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به‌رێوه‌ده‌چێت ته‌نیا له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه وتێكۆشانی ئازدی گه‌لی كورد نییه.
ژنان به ڕاشكاوی وتییان كه ده‌وڵه‌تی تورك له خه‌یاڵی ئاواكردنی توركیایه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌یه‌وێت تا ساڵی ٢٠٢٣ واتا له سه‌دساله‌ی په‌یمانی لۆزان ئه‌م خه‌یاڵه له سه‌ر خاكی كوردستان جێبه‌چێ بكات. شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشوور و رۆژئاوای كوردستان به‌و ئامانجه روو ئه‌دات. ده‌وله‌تی توركیا به ئاشكرایی ده‌یه‌وێت له سه‌ر حیسابی رۆژئاوا وباشووری كوردستان خه‌ون وخه‌یاڵی ئیمپراتوری ئوسمانی سه‌رله‌نوێ بكاته‌وه. له ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دا سیاسه‌تی هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێزدییه‌كان له شه‌نگال به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌بات. به درۆن سیاسه‌تمه‌دارانی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگای ئێزدی قه‌تل ده‌كرێن و هه‌ره‌شه وهێرشه‌كان بۆ سه‌ر شه‌نگاڵ به‌رده‌وامی هه‌یه.
له كۆبه‌ه‌نه‌وه‌كه‌دا به تایبه‌تی سه‌ره‌نج راكێشرایه سه‌ر به‌رفراوانبوونی كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه‌ی به‌هدینان. ئاماژه به‌وه كرا ئه‌گه‌ر ڕێگری له‌مه نه‌كرێت ئیدی له ماوه‌یه‌كی كورت توركیا ده‌توانێت بناخه بۆ داگیركردنی سه‌رانسه‌ری به‌هدینان دابنێت و هه‌موو ناوچه‌كه داگیربكات. له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وانه ناڕازیبوونی كۆمه‌ڵگا هه‌یه به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كورد زه‌خت له سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌كرێت كه بێ ده‌نگ بمینن.
ژنان به گشتی سه‌رنجیان ڕاكێشایه سه‌ر پێویستی پاراستنی كوردستان وله‌م بابه‌تدا بانگی ئاواكردنی رێكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی ژنان كرا. ژنان داوای ئه‌وه‌یان كرده وه كه كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد ده‌ستبه‌جێ كۆبێته‌وه ونه‌خشه‌یه‌ك بۆ پاراستنی كوردستان داڕێژن. له به ئه‌وه‌ی كه پارچه‌بوون له سیاسه‌تی كوردی هه‌یه به تایبه‌تی له سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان هه‌ر چه‌ند كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی له به‌رامبه‌ر داگیركاری هه‌یه به‌لام به‌ش ناكات ونه‌توانڕاوه داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركی بوه‌ستێنته‌وه.
به پیویست زانرا كه بۆ پاراستنی كوردستان ژنان پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه كۆمه‌ڵگا چالاكتر و به‌گۆرو تینتربێت. له رۆژئاوی كوردستانیش ژنان به دامه‌زراندنی ده‌سپێشخه‌ره‌یك ده‌ستیان به كار وخه‌بات كردووه بۆ پاراستنی كوردستان وده‌یانه‌وێت له ناو وده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیش ده‌سپێشخه‌ری هاوشێوه دابمه‌زرێن.
هه‌ر وها ژنان ره‌خنه‌یان له بێده‌نگی دام وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، وده‌ستنیشانیان كرد كه ڕه‌وشی جیه‌ان به هۆی شه‌ڕی ناتۆ وروسیا وبه‌تایبه‌تی ره‌وشی ڕۆژهه‌لاتی ناوینیش ئاڵوزه. ڕووی ڕاستی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران له‌م شه‌ڕه‌دا ئاشكرابوو، كه به پێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه پشتیوانی له هه‌ندێك لایه‌ن ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به پێ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه نه‌بێت له به‌رامبه‌ردا بێده‌نگ ده‌مێننه‌وه. ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان بێ ده‌نگن. ئه‌مه دوو ڕووی و بێ ئه‌خلاقیی وڕاستی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌مڕۆ ئاشكرا ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی تۆند ئاراسته‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كرا. به هۆی بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ولێر له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا ژنان بانگیان له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كرد كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له دژی توركیا هه‌ڵوه‌ست پێشان بده‌ن. هه‌ر وه‌ها بانگ له كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كرا شاندێك ژنان پێكبینن بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كانی ژنان كورد بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌غدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تێكۆشانی ژنانی كورد له باكووری كوردستان ستایش كرا. ده‌ستنیشانكرا كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له توركیا دژین وله دژی ده‌سه‌ڵاتداری رژێمی ئه‌ردۆغان به قاره‌مانیه‌تی تێكۆشان ده‌كه‌ن ژنانی كوردن. ژنانی كورد له رۆژی ئه‌مڕۆمان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی تێكۆشان دان له دژی رژێمی فاشست و نه‌ژادپه‌ره‌ستی تورك وبه‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه سه‌ره‌نجیان ڕاكێشایه سه‌ر هێزی ژنانی كورد و ووتیان به رێكخستنی رێكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی ژنان ده‌توانن رۆلێكی پێشه‌نگه‌یان ه‌ه‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه ده‌وڵه‌تی توركیا له ڕه‌وشی ئێستادا هه‌م له لایه‌نی سیاسی و هه‌میش له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی وئابوریشه‌وه لاوازی ژیان ده‌كات و له ناو قه‌یرانێكی قۆڵدایه و هه‌ره‌شه‌كانی ده‌وله‌تی توركیا بۆ سه‌ر وڵاتانی فینلاند و سوێد له بێچاره‌ییوه دێت چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا به پشتبه‌ستن هه‌ێزی خۆیه‌وه ناتوانێت رێگری له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد بگرێت.
ژنانی كورد به تێكۆشانی خۆیانه‌وه له سه‌ر ئاستی جیه‌ان ناسراون له ئێستادا ئه‌گه‌ر یه‌كرێزی ورێكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ساز بكه‌ن ده‌توانن دیسان پشتگیری جیه‌ان به‌ده‌ست بێنن.
هـ . ب