کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە: نه خێر بۆ شه‌ڕی وه‌كاله‌ت
كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) راگەیاندراوێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکەى ئەمدواییەى ناوچەى گارە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، نەخێر بۆ شەڕی بە وەکالەت.
كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) راگەیاندراوێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکەى ئەمدواییەى ناوچەى گارە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، نەخێر بۆ شەڕی بە وەکالەت.
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) راگەیاندراوێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییە بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى کەنەکە
ژنانی كورد: نه خێر بۆ شه‌ڕی وه‌كاله‌ت
ئه‌مه چه‌ند رۆژێكه كۆمسیونی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ژنانی ئه‌ندامی كنك له ره‌وشێكی نائاسایی دان، به هۆی ناردنی هێزی تایبه‌ت به تانك و تۆپ وچه‌كی قورسه‌وه له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ناوچه‌ی گاره و مه‌تینا، بۆ ئه‌و جێیانه كه هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ماوه‌ی ٤٠ ساڵه تیادا ده‌میننه‌وه. به‌و هه‌وڵانه دیاره كه ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕه‌كی قورس و به‌رفراوان ده‌كرێت.
له لێدوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ندێك له وڵاتانی رۆژئاوایی ئاشكرایه كه به‌نزین به سه‌ر ئاگردا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕێک بەرپابکەن. كوردان بخەنە به‌رامبه‌ری یه‌كتر. چونكه دیاره هێزی داگیركه‌ر ماوه‌ی سه‌د ساڵه به سیاسه‌تی (پەرتکە و زاڵ به) كوردیان لاواز كردوه. ئه‌مڕو له دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له باشوور قەوارەیەکی فیدراڵیی به ده‌ست هێناوه و له رۆژئاوای كوردستانیش سیسته‌می خۆبه‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراندوه، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان كه‌وتونه‌ته مه‌ترسییه‌وه كه كۆنتڕۆڵی خۆیان بۆ سه‌ر كوردان له ده‌ست بده‌ن. هه‌ر وه‌ها ده‌بینن كه تێكۆشانی ئازادی به پێشه‌نگایه‌تی ژنان، كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا لێكهوتۆتەوەوو ئێدی كۆمه‌ڵگای كوردی به ژنان و پیاوانیهوه بەرەو ئازادیی و نوێبوونەوە و روشهنبیریی هه‌نگاو ده‌نێت.
ژنانی كورد له رۆژئاوای كوردستان و له شه‌نگاڵ له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا سه‌ری كوردیان له سه‌ر ئاستی جیهان بڵند كرد. ئه‌مڕۆ دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) به هه‌موو زمانه‌كان له جیهان ده‌گوترێته‌وه.
ئه‌ردۆغان له دژی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات. دژایه‌تی سیستەمی هاوسه‌رۆكایه‌تی و دژایه‌تی ژنانی كورد ده‌كات.
له كاتێكدا كه ژنانی گه‌ریلا به روحی فیدایی له دژی چه‌ته‌كانی داعش پشهنگایهتییان بۆ ڕزگاركردنی كوردستان و ناوچه‌كانی رۆهه‌ڵاتی ناوین كرد، به‌و قارەمانیهتییهوه گۆرزی كوشنده‌یان له فه‌لسه‌فه‌ی باڵادەستی سه‌له‌فی پانئیسلامستی تورك، له كه‌سایەتی داعش و هێزه جیهادییه‌كانیان دا، ئێستا ئه‌ردۆغان ئەیەوێت تۆڵه‌ی خۆی له ژنانی كورد بكاته‌وه. له به‌ر ئه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌ر فرسه‌تێكدا دەست و زماندرێژی بۆ سه‌ر ژنانی كورد ده‌كات و ده‌یانخاته زندانه‌وه.
له به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌موو ئه‌و زماندرێژیانه له‌م رۆژانه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتەوە بۆ سه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و ژنانی كورد كراوه، به توندی ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆردستان وه‌كو هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن سیسته‌می هاوسهروكایهتییه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كه‌نه‌كه به پارت و كه‌سایه‌تییه‌وه شانازی به‌و سیستهمهوە ده‌كه‌ن.
ئیدی سیاسه‌تی كوێلایه‌تی بۆ سه‌ر ژنان و گه‌لی كورد به‌ڕێوه ناچێت. به‌و هۆیه‌وه ئه‌یانه‌وێت ده‌سكه‌وته‌كانی ئێمه به شەڕێكی قورس كه له ئێستادا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی گاره و مه‌تینان ئاماده‌كاری بۆی ئه‌كرێت، له بار ببه‌ن . دیسان ئێمه‌ی كورد و ژنان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كاتی كوێلایه‌تی پێشوو.
ئێمه‌ی ژنانی كورد واته ده‌ده‌ینه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر چونكه داگیركه‌ره به‌ڵام واته ناده‌ینه هێزێكی كوردی به بیانوی داگیر کاری بێبێته ئاموری شه‌ڕی وه‌كاله‌ت.
هه‌موو جیهان ئه‌زانێت كه ده‌وڵه‌تی توركیا له سایه‌ی ڕژێمی ئه‌ردوگان دوژمنی گه‌لی كورد و ژنانه. له ڕۆژی ئهمڕوماندا بووه به به‌ڵا بۆ سه‌ر گه‌لانی ئه‌وروپاش. هه‌روه‌ها گه‌لی ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بیش. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی كوردی خۆی به دۆستی ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێشان بدات ئه‌و كات رووی ڕه‌ش و كوژەری ئه‌م ده‌وڵه‌تە ئه‌شارێته‌وه. ده‌وڵه‌تی توركیا دۆستی ئێمه نییه به‌ڵكو دوژمن و داگیركه‌ره و نه‌ژادپه‌رسته. له به‌ر ئه‌وه له دژی ئه‌م داگیركه‌ره و بۆ دوا رۆژی ئازاد پێویستیمان به تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ژنان و كوردان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ركه‌وێت و له ناوچه‌كانی گاره و مه‌تینا شه‌ڕێك رو بدات ئه‌وكات ئه‌توانێت به ٤٠ باره‌گای له‌شكه‌ری خۆیه‌وه له باشووری كوردستان له چه‌ند رۆژێكدا كۆمه‌ڵكوژی له دژی ئێمه‌ی كورد ئه‌نجام بدات و ستاتۆی فیدراڵی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له ناو ببات. ئه‌بێ ئێمه له بیرمان نه‌چێت كه ئه‌ردۆغان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا بەردەوام ئەوە دوباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن كه هه‌بوونی ستاتۆی هه‌رێمی كوردستان برینێكی قۆڵه له دڵی ده‌وڵەتی توركیادا.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان بە خوێنی شه‌هیدانی ژن و پیاو گه‌یشتوه به‌م ئاسته و ئه‌مڕو ژنانی تیادا بوونه‌تە خاوه‌ن ناسنامه‌ی شكۆدار، ئێمه بانگ له ژنانی كورد ده‌كه‌ین نه‌هێڵن شه‌ڕ بێته ئاراوه وبه‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بە ئەنجام بگات. هەروەها ئێمه بانگ له خوشكانی خۆمان ده‌كه‌ین با رێگە نه‌ده‌نه هیچ هێزێك زمان درێژی و ره‌شكردن بۆ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانمان بكات، جا ئه‌و هێزە چ هێزی داگیركه‌ر بێ یان هێزی كوردی بێ.
ژ.ت