کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد

کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلاکان بکەین و ئەم پلان و ھێرشانە ڕسوابکەین و ڕای گشی لێ ئاگادار بکەین.

کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، بانگەوازی لە هەموو تاکێکی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکرێت کە پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر داگیرکەری بکرێت و هێرشەکان شەرمەزار بکرێن و جیهانی لێ ئاگادار بکرێنەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"جەماوەری سەربەزی کوردستان  ڕێکخراوە مەدەنیی و ئازادیخوازەکان و ھێزە سیاسییە شۆڕشگێڕەکان و ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی ووڵات  بە دروشمی:    ھەزار ساڵ بکەی بێگانە پەرستی ئاخری ھەر دێنی نووشووستی  گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو لە شەڕی بەرگری بووە، دژ بەو دەسەڵات و دەوڵەتە چاوچنۆکانەی کە مەرامیان داگیرکردنی خاکەکەی و کوشتنی خەڵکەکەی و تاڵانکردنی سامانەکەی بووە ، لە ھەر کات وسەردەمێکدا بەشێوازی جۆراوجۆر ، تاکتیکی نوێ ، چەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو ھەوڵیان داوە ھزر و ئیرادەی تاکی کورد تێکبشکێنن  نەسڵەمینەوەتەوە لە پێشلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەکارھێنانی چەکی بایلۆجی و کیمیایی و نایاسایی قەدەغەکراو ، گەلی کوردیش قارەمانانە بەرگری شەرەفمەندانەی  کردوە لەپاراستی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان پاراستی خاکەکەی بە فیداکردنی گیانی ڕۆڵەکانی بوونی خۆی ھێشتۆتەوە لەبەرامبەر  ئاگرو ئاسن و ژەھردا  ، بەڵام ئەوەی ھۆی شكست و سەرکوت کردنی شۆرشەکانی پێشوو بووە نەک بەھێزی دۆژمن و لاوازی گیانی بەرگری بووبێ ، بەھەزاران داستانی قارەمانانە ھەیە کە دوژمن نەک ھەرشکست بەڵکو بەسەرشۆڕی و زیانی گیانی و مادی گەورەوە دەرکراوە ،بۆیە دوژمن ھەوڵی داوە بەشیک لە کەسە لاواز و خۆفرۆشەکان دەستەمۆبکا ھاوکاربوون بۆ پیادەکرنی پلانە دگیرکاریەکانی دوژمنان لە بەرامبەر بەدەستھێنانی کەمێک پوول و پارە  ، ئەوانەی خۆیان دەفرۆشن  دەستی داگیرکەر دەگرن بۆ سەر خاکەکەیان بۆ  پوول و پارە لەدوای شۆرشی گەلەلانی ئێران لە سەدەی ڕابردوودا،ڕاپەڕینی خەلکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئازاد کردنی شاروشارۆچکەکانی ڕۆژھەڵات ،ھەتنەسەری مەلاکان لە کۆماری ئیسلامی و ھێرش و پەلاماردانی خەلکی ڕۆژھەڵات بە چاوساغی و ھاوکاری تاقمێک چەکداری بەکرێگیراو بەناوی قیادە مۆقەتە کە پاشماوەی شۆڕشە شکست خواردۆکەی باشوور بوون    بوونە ھاوکاری دوژمنان لە سەرکووتکرد و داگیرکردنی ناوچە ئازادکراواکانی ڕۆژھەڵات .  ھێرش و پەلاماردانی ڕژێمی بەعسی پێشوو  لەسەدەی ڕابردوودا دژ بە خەلک و شۆرشی کورد لە باشوور بە گرتنی وکوشتنی ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکان ھێرش سەربازی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیای و ئەنفال و جینۆسایدکرنی ھەزاران خەلکی بێتاوان بەھاوکاری و چاوساغی ھەزاران جاشی خۆفرۆش کە ئێستا زۆربەیان شەھیدن یان بەرپرسن لای دەسەڵاتدارانی ھەرێم  ،لەگەل گۆڕانکاری نێودەوڵەتی لە ناوچەکەو سەرھەڵدانی ناکۆکی لە نێوان ڕژێمی باعس و ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا  سەپاندنی ئابڵۆقی ئابووری و وەشاندنی گورزی سەربازی بووە ھۆی رەخساندنی ھەلومەرجی لەبار سەرھەڵدانی ڕاپەڕینی خەلکی باشووری کوردستان دژی دەسەلاتی بەعس و ئازادکرنی تەوای شارو شارۆچکەکان لەساڵی ١٩٩١ ڕاماڵین دەرکردنی تەواوی دەسەڵاتی بەعس لە باشووری کوردستان سەرھەلدانی ھەلبژاردن و دروست بوونی دەسەلاتی خۆبەرێوەبردن ، بەلام لەبری گەشەی دیموکراتی لەپای دیکتاتۆری و فروان کردنی ئازادیەکان لەبری سەرکوتکردن و پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەرێن و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری دوای کاولکاری و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەلک لەپای ئەو قوربانی و تێکوشانەی ئەوانی لە پەنابەرەوەکردە دەسەڵاتدار ، کەوتنە تاڵان کرد و بردنی ژێرخانی ئابووری و ھەڵگیرساندنی شەڕی نەگرسی ناوخۆ  بە پلان و ئەجیندای داگیرکەران و پارسستنی  بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی پەلکێش کردنی دوژمنان بۆ ھاوسەنگی شەڕکە دژ بە یەکتر لەباربردنی دەسکەوتی ڕاپەڕین حوکمرانیەکی سەقەت  تێکدانی گشت بوارەکانی ئابووری ،کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی  لە ڕۆژ ئاواش دوای ڕزگارکرنی ناوچەکان لە دەست دەسەڵاتدارانی ئەسەد  سەر ھەلدانی خۆبەرێوەبەی و شۆرش و گیان فیدای کوردانی ڕۆژ ئاوا  دەسەڵاتدارانی باشوور لە بری پالپشتی و ھاوکاری ڕۆژئاوا کەوتنە ھاوکاری پلانەکانی دوژمنان لەو ھێرشانەی دەکرانە سەر ڕۆژئاوا ھەر لە  ئابلۆقەدان و خەندەق لێدان بۆ جیاکردنەوەی باشوور و ڕۆژئاوا  تەسلیم بوونیان لەبەرامبەر ھێرشەکانی داعش و دەولەتی تورکیا  لە کۆبانی و عەفرین . دوای ھەڵگیرساندنی بلێسەی شۆڕش لە باکووری کوردستان بە ڕابەرایەتی پارتی کرێکارانی کورستان لە بەرگری مافە نەتەوەیە و دیموکراتی گەلاکەمان لەدژی سیاسەتی شۆڤێنیانەی ڕژێمی فاشستی تورکیا لە سرینەوەی ناو و ناسنامەی گەلەکەمان لە ھەوڵی پەلاماردان و سەرکووتکردنی ئەو شۆرشە دیارە دوای شکستەکانیان  پلانی دەستەمۆکرنی کەسانی خۆفرۆش پیادەدەکەن بۆ چاوساغیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزە شۆڕشگێرەکان بەھاوکاری نەوەی دووەمی قیادە مۆقەتی جارانی سەر بە  ئێران ، بوونەتە داردەست و بەکرێگیراوی دەوڵەتی فاشی تورکیا دژ بە تێکۆشان و بزافی ڕزگارخوازانەی دیمکراسی گەلان لە باکووری کوردستان ھاوکاری پلانە گڵاوەکانی ڕژێمی تورکیان بە ھێرش کردنە سەر گەریلاکان لە شاخی گارە سەر کووت کردنی جوڵانەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان و داگیرکردنی باشووری کوردستان  ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە  لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلاکان بکەین و بە شێوازی مەدەنیانە کارو چالاکی جوراوجۆر  ئەم پلان و ھێرشانە ڕسوابکەین  ڕای گشی لێ ئاگادار بکەین  .

 بژی شۆرشی ڕزگاریخوازی گەلی کورد  نەفرەت لە دوژمنان و نۆکەرانیان   

کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا