کۆمەڵەی پارێزەرانی شرنەخ: قەدەغەکردنی رۆژنامەى خۆبوون قبوڵ ناکەین
کۆمەڵەی پارێزەرانی شرنەخ لەسەر رێگریکردن لە رۆژنامەی خۆبوون راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەوڵەت واز لە سیاسەتی قەدەغەکردن بهێنێت.
کۆمەڵەی پارێزەرانی شرنەخ لەسەر رێگریکردن لە رۆژنامەی خۆبوون راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد، دەوڵەت واز لە سیاسەتی قەدەغەکردن بهێنێت.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی Xwebun.org بە بڕیاری ژمارە (490.05.01.2022-93453) ی دەزگای راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری لە بەرواری ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا ڕاگیرا. دوای راگرتنی ماڵپەڕەکە، دووبارە ماڵپەری ڕۆژنامەکە بە لینکێکی xwebun1.com دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد.
پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەی خۆبوون و کاردانەوەکان لە دژی داخستن و رێگریکردن بەردەوامە. دوای ئەوەى دوێنێ کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد لە ئەکاونتی تویتەرەکەیاندا کاردانەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی رێگرییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەى خۆبوون خستەڕوو، ئەمڕۆش کۆمەڵەى پارێزەرانی شرنەخ لەسەر ئەژماری تویتەرەکەیاندا کاردانەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر رێگرییەکانی سەر رۆژنامەى خۆبوون بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنی زمانی کوردی لە کۆمەڵەی پارێزەرانی شرنەخ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند، ڕۆژنامەی خۆبوون لەلایەن دەزگای راگەیاندن و تەکنۆلۆژیای زانیارییەوە ڕاگیراوە و کاردانەوەکەیدا نووسیویەتی:
"ڕۆژنامەی خۆبوون لە ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٩دا بە شێوەی هەفتانە و بە کرمانجی و زازاکی دەست بە چاپ و بڵاوکردنەوەی کرا. رۆژنامەى خۆبوون تاکە رۆژنامەى کوردییە لە تورکیا.
بە داخەوە لە ٢٢ ی ١ی ٢٠٢٢ بەبێ هۆکار و بێ بڕیاری دادگا ماڵپەڕی رۆژنامەی خۆبوون، کە تاکە رۆژنامەی کوردییە لە تورکیا، ڕێگریی لێکرا. ئەو کارە دژی ئازادیی راگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییە. ئێمە وەک کۆمەڵەی پارێزەرانی شرنەخ ئەو رێگرییە بێ هۆکارە لە دژی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کوردی قبوڵ ناکەین. داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین، دەستبەجێ رێگری و ئاستەنگی سەر رۆژنامەکە لابەرن و واز لە سیاسەتی قەدەغەکردن دەژ بە کورد بهێنن".
ژ.ت