کۆمیتەى گەل و باوەڕەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى مانگی موحەڕەمەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەو و رایگەیاند، "ئێمە چووینەتە مانگی موحەڕەم، کە لە باوەڕی عەلەوییەکاندا خاوەنی پێگەیەکی گرنگە. موحەڕەم لە هەمان کاتدا بۆ ئەو مسوڵمانەشی، کە شیعە نین مانگێکی گەورەی عیبادەت و هێژا و ماتەمە.
موحەڕەم لە بیرنەکردنی زاڵمێتییە لە کەربەلا. رۆژی یادکردنەوەى جیاوازیی نێوان ئیسلامی کۆشک و دەسەڵاتدارە لەگەڵ داکۆکیکارانی دادپەروەری و یەکسانی. ئێمە هیوادارین مانگی موحەڕم، کە دەستیپێکردووە لەسەر هێڵی بەرخودانی کەربەلا تێپەڕێت. ئێمە بانگ لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە لایەنگری حەق و حەقیقەتن لە دژی یەزیدەکانی ئەم سەردەمەش هەڵوێستی حوسەینیانەی هاوچەرخیان پیشان بدەن.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەزیدایەتی بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بە دەسەڵاتداریی ئاکەپە – مەهەپە بووەتە دەوڵەتێکی یەزیدی. لە نێوان ئەنقەرەى ئەم سەردەمەدا و شامی سەردەمی یەزیدا هیچ جیاوازییەک نییە. ئەردۆغان لە کۆشکەکە هەزار و یەک ژوورییەکەی و کۆشکە سەوزەکەیدا وەک یەزید پلانەکانی تاڵانی، دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردن، فیتنەیی و کۆمەڵکوژکردن دەردەکات. دەوڵەتى تورکیش شوێنکەوتوانی ئەو زاڵمانە، کە یەزید بۆ کوشتنی ئیمام حوسێن و هاورێکانی ناردبوونی، ئەو بکوژانەی کۆکردووەتەوە و بۆ ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی رێکیخستوون. لەسەر دەستی ئەو بکوژانە هەموو رۆژێک کوردان و عەلەوییەکان دەکوژرێن، وەک یەزید هێرش دەکەنە سەر هەموو ئەو کەسانە، کە وەک ئەوان بیر ناکەنەوە.
ئەو یەزیدانەى، کە دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبەن هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکەن و گوشار و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجام دەدەن.
دەوڵەتی تورک، کە نوێنەرایەتیی نەریتەکەى یەزد دەکات زۆر جار عەلەوییەکانی کۆمەڵکوژکردووە. ئێستاش مەترسیی کۆمەڵکوژی لەسەر عەلەوییەکان هەیە. موحەڕەمی ئەمساڵ بۆ عەلەوییەکان لە هەموو کات زیاتر لە دۆخێکی مەترسیداردا دەستیپێکردووە. عەلەوییەکان تەنها بە تێکۆشانێکی ئازایانە و فیداکارانەى وەک ئیمام حوسێن دەتوانن ئەو مەترسییە بڕەوێننەوە. بەو بۆنەیەوە ئێمە بانگ لە هەموان دەکەین، لەوانەى لە باوەڕەکەیان دا بڕوایان بە هۆشمەندی و رۆحی ئازادی هەیە، کە لەسەر هێڵی حوسێن ببن بە خاوەنی هەڵوێستی حوسێنی. ئێمە داوا لەو کەسانە دەکەین، کە ئیمام حوسێن بە رابەری خۆیان دەزانن، بڵێن، 'ئەگەر زوڵم هەبێت، ئەوا هەموو کاتیش حوسێن دەبێت' بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە ئێمە لەو بڕوایەداین تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورک، کە دوژمنی گەل و باوەڕەکانە بە مانای بەردەوامیدانە بە تێکۆشانی کەربەلا. بۆیە وەستانەوە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە رابەرایەتیی بۆ یەزیدایەتیی لەم سەردەمەدا دەکات، بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراسی بە مانای نوێکردنەوەى راستیی حوسەینە.
موحەڕەمی ئەمساڵ لە تورکیا لەگەڵ کۆمەڵکوژی، گوشار و زیندانیکردن، ئاگرەکان، هەژاری و بێکاری دەستیپێکردووە. هەموو ئەو کارەساتانە بە هۆی ئەوەوەیە، کە تورکیا لە ژێر حکومەتێکدایە، کە عەقڵییەتی یەزیدی هەیە. ئێمە لەو بڕوایەداین ئەو عەلەوییانەى، کە ئەو گوشارانە دەبینن یادکردنەوەى موحەڕەم دەکەن بە هۆکاری بەهێزکردنی یەکێتیی عیبادەت و خزمەت.
یەزیدایەتی هۆکار و پاساوی ئەوەیە، کە عەلەوییەکان بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان زۆر زیاتر بەشداری تێکۆشانی دیموکراسی ببن. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە عەلەوییەکان یادی مانگی موحەڕەمی ئەمساڵ بە بەرخودانی کەربەلا و بە تێگەیشتوویی زیاتر و باوەڕەوە دەکەنەوە. بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە ئێمە لەو بڕوایەداین، ئەوانەى لەکۆمەڵگەدا یادی بەرخودانی کەربەلا بە پیرۆزمەندییەوە دەکەنەوە و عیبادەت دەکەن، تێکۆشانە. ئێمە دەمانەوێت رایبگەیەنین، کە ئەوە جەوهەری رێگای عەلەوییە. ئەوانەى باوەڕیان بە بەردەوامیدان بە نەریتی بەرخودانی کەربەلا هەیە هەموو کات روویان لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بووە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە بەرخودانی کەربەلا بۆ هەموو ئەو کەسانەى، کە لە حەق و حەقیقەت تێدەگەن، بەرخودانیان لە دژی یەزیدەکانی سەردەم گەورەترین کار و پیرۆزترین خزمەتە.
بە بۆنەى عیبادەت، یادکردنەوە و شین لە مانگی موحەڕەمدا، ئێمە جارێکیتر ئومێد دەکەین، کە رۆژوو و خزمەتی ئەوانەى لە دڵەوە هەست بە ئیمام حوسێن دەکەن، لە ئێستا بە دواوە لە دەفتەی حەق دا بنووسرێتەوە. ئێمە بانگ لە شوێنکەوتوان و خۆبەخشەکانی حوسەین دەکەین، کە بە تێکۆشان لە دژی زوڵم خاوەنداری لە حەزرەتی حوسێن و شەهیدەکان بکەن و خاوەنداری لە یادیان بکەن و بانگ لە هەموو کەس دەکەین، کە بەشداری لە ناو ریزەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا بکەن و لە دژی یەزیدەکان و یەزیدایەتی، کە هەوڵ دەدات گەریلان بە گژ یەکدا بکات، بەرەنگاری بکەن و بوەستنەوە".
ژ.ت