کۆمیتەى هاوبەشی کەنەکە و یەکێتیی پەرلەمانتاران: خەبات بۆ یەکێتیی ناوخۆیی بەردەوامە
کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و یەکێتی پەرلەمانتاران بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی رایگەیاند، کار بۆ فراوانکردنی کۆمیتەى وتوێژەکان دەکەن.
کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و یەکێتی پەرلەمانتاران بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی رایگەیاند، کار بۆ فراوانکردنی کۆمیتەى وتوێژەکان دەکەن.
کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و یەکێتی پەرلەمانتاران بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی رایگەیاند، "ئێمە لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی بە پێویست بە بایەخ ئەزانین. بۆئەوەی ئەو ئەرکە بگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی، داوای پشتگیریی لە هەموو دەزگا و پارت و رێکخراوو کوردستانییەکان و گەلی کوردستان ئەکەین".
دەقی راگەیاندراوی کۆمیتەى هاوبەشی کەنەکە و یەکێتیی پەرلەمانتاران
لە کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتارانەوە
هەوڵدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی بەردەوامە. کۆمیتەی هاوبەش رۆژی 03.12.2020، کۆبوونەوەی کرد. لە کۆبوونەوەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارو خەباتی کۆمیتە کرا. سەرەڕای کەموکوڕییش، ئەو کارانەی تا ئێستا بەڕێوەچوون بە ئەرێنی لەقەلەم دران. لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتی لەسەر بەجێهێنانی بڕیاو راسپاردەکانی کۆنفراسی پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی وتوێژ کرا. چۆنێتی فراوانکردنی کۆمیتە خاڵی سەرەکیی وتوێژەکان بوو.
کۆمیتەی هاوبەشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و یەکێتی پەرلەمانتاران بڕیاری دا بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی، پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییە کوردستانییەکاندا بکات و کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی فراون بکات.
ئێمە لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا پەرەپێدانی دیالۆگی ناوخۆیی بە پێویست بە بایەخ ئەزانین. بۆئەوەی ئەو ئەرکە بگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی، داوای پشتگیریی لە هەموو دەزگا و پارت و رێکخراوو کوردستانییەکان و گەلی کوردستان ئەکەین.
ژ.ت