کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان ١٥ی شوباتی ئیدانە کرد
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.
کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە باشووری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد.
دەقی راگەیاندراوەکە:
له 24مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیدا؛
کات کاتی ئازادیی رێبەر ئۆجەلانە
23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت، دژ به رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نه‌گریسه، كه به به‌دیلكردنی رێبه‌ر ئۆجەلان له 15ی شوباتی 1999دا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕندەیی خۆی، تا رۆژی ئه‌مڕۆش به چه‌ندین شێواز به‌رده‌وامه و پیلانگێڕه‌كان سوورن له گه‌یشتن به‌ئامانجه نه‌گریسه‌كانیان.
پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئازادیی به رێبه‌رایه‌تی بەڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌ست به كاروانی تێكۆشانی خۆی بكات، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا؛ لەرێككه‌وتنامه شوومه‌كه‌ی لۆزان له ساڵی 1923وه، نكۆڵیکردن، قڕكردن، تواندنەوە، پارچەکردن، کۆچبەرکردن و برسیکردن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێندرا. ئه‌مه‌ش وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كرا، گه‌لی كوردیش له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی تێكۆشانی خۆیدا ئه‌م رێككه‌وتننامه شوومه‌ی هه‌رگیز په‌سند نه‌كرد و دژی وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادی په‌كه‌كه، ئیدی گه‌لی كورد ژیایه‌وه، گه‌ل به فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی، خۆی هۆشیار و به‌رێكخستن كرد و لۆزانی بێ‌واتا كرد و له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا تاهاتووە خه‌باتی هاوبه‌ش و رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی و داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی خۆی بونیادناوە. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر و سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی ته‌نگه‌تاو كردووە. بۆ ئه‌وه‌ی بە ئامانجی خۆیان بگه‌ن كه له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌یه‌تی، ده‌ستیان به‌چنینی پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له‌راستیدا ئه‌م پیلانگێڕییه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادییدا ده‌ستیپێكرد، هه‌ر جاره‌ی كه بێ ئه‌نجام ده‌بوون، قۆناخێكی تری پیلانگێڕییان ده‌ستپێده‌كرد، له ساڵی 1992شدا ئاستی پیلانگێڕییه‌كه‌یان گه‌یشته قۆناخێكی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شه‌ڕی كورد به كورد به‌كوشتدان بوو. ئه‌مه‌ش له ساڵانی نه‌وه‌دەكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه. به‌ڵام لوتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته پیلانگێڕییه له 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998دا به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانی كرده ئامانج و لەمیانەیدا لە15ی شوباتی 1999دا بیرمەندیی ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان رادەستی رژێمی تورکیا کرایەوە.
له 23 ساڵی رابردوودا؛ له ئیمڕاڵیدا دژ به‌و پیلانگێڕییه، رێبەر ئۆجەلان مه‌زنترین و مێژوویی‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌شمان، به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له‌ده‌وری ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا، به‌درووشمی "كه‌س ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات" بوونه په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان له رێبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد و له‌سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا بره‌ویان به تێكۆشانی ئازادیی خۆیان دا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلای ئازادییش له‌م 23 ساڵه‌دا بوونه پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه و گه‌لێك داستانی مێژووییان ئافراند، ئه‌مڕۆ له چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن دان و زه‌بری كوشنده‌یان له سوپای داگیركا‌ر داوه و هه‌موو حیساباتی داگیركارییان سه‌روبن كردووه.
ئه‌مڕۆ كه به‌نه‌فره‌ته‌وه یادی ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه به‌رده‌وامه و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی سێكوچكه‌ی"فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ده‌یانەوێت له‌ڕێی توندتركردنی گۆشه‌گیریی له ئیمڕاڵی و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌ل له‌باكووری كوردستاندا، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی داگیركردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامیی به پیلانگێڕیی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئۆجەلان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به به‌رخۆدانی مێژوویی خۆیان هه‌م زه‌بری كوشنده‌یان له فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی داوه، هه‌میش بوونه‌ته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان. ئه‌مڕۆ داگیركاریی و فاشیزم له‌لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژیت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت، بۆیه ئیدی كات كاتی ئازادییه، كاتی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گه‌لی كوردستانه. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لی كوردیش ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بپارێزێت و ببێته خاوه‌ن پێگه و قه‌واره‌ی خۆی و به ئازادی و كه‌ڕامه‌ت و سه‌ربه‌رزانه بژیت. كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانی خۆی بچنێته‌وه و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر بژیت.
ئێمه وه‌ك "کۆمیتەی ئازادیی ئۆجەلان – لە باشووری کوردستان" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه كوردستانیش ئازاد ده‌بێت، نه خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر و ئاشته‌وا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌و راستییه‌ش ده‌كه‌ین كه ئازادی بەڕێز ئۆجەلان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی به‌یه‌وه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن. چونكه له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجەلان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان یه‌ك دۆزه و به‌یه‌كه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن. له‌كۆتاییدا؛ له‌یادی ئه‌م رۆژه ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه‌وا به‌یه‌كه‌وه و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنین، رێبه‌ر ئۆجەلان ئازاد بكه‌ین، كوردستان بپارێزین.
ژ.ت