لپنگرا گەل وتی، " ئێمە وەک گەل و تەڤگەری ئازادی لە ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕیدا هەموو دەوڵەت و هێزەکان کە بەشداریان لە پیلانگێڕیەکەدا کردووە، بە تۆڕەییەوە شەرمەزار دەکەین. ئەو هێزانە لە بەرانبەر ویژدانی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیدا تاوانبارن. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، ئێمە دەست لە حساپپرسینی پیلانگێڕیەکە هەڵناگرین."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"بەبۆنەی ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕییەوە هەموو شەهیدەکانمان بەبیر دێنینەوە کە بە دروشمی " ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" کە لە تێکۆشاندا بوونەتە قەڵغانی ئاگر و پێشەنگایەتیان بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە کرد، بە خۆشەویستی و سوپاسگوزاری ئێمە جارێکی تر سوێند بە شەهیدان دەدەین کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆبەر دەکەین.
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کە بەنیازە هیوای ئازادی کورد لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆ لەناوببات، ڕووی بکوژ و قێزەون و دڵڕەقانەی لەسەر بنەمای ئەو بەرژەوەندیەی کە دەتوانێت هەموو جۆرە خراپەیەک بکات بە سیستمی مۆدێرنیتەوە ئاشکرا بوو. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و کۆمەڵکوژی سەدان ساڵەی کورد پەیوەندی ڕاستەوخۆی پێکەوە هەیە.
گەمارۆی قڕکردن شکێنرا
هێزە باڵادەستەکان کە پەیمانی سایکس – پیکۆیان ئیمزا کرد، بەرپرسی پلانی قڕکردنی سەدساڵەی کورد و تاوانبارن. بناغەی دەوڵەت – نەتەوەی تورک کە لەسەر رەتکردنەوە و لەناوبردنی کورد دروست بووە، ئەو پەیامەیە. بەم هۆکارەیە کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لەدژی ڕاپەرینەکانی کوردان پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات.
ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەدژی ئەو پلانە کە کورد لە هەموو روویەکی ژیان لاواز دەکەن و لەناو دەبەن، بۆ بەرگریکردن لە کورد دروست بوون. لەدژی بۆسەی قڕکردنی سەر کورد، بوون بە وڵامێکی مێژوویی.
ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەستوەردانی لە راستی کوردیان کرد کە بە دەستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە چەوسێنران ، هیوای مۆدێرنیتە شکێنرا و بە خەباتێکی بێوێنە ئەو دۆخەیان پێچەوانە کردەوە. راستی گەل کە بە پیشەنگایەتی رۆحی میلیتانی ئاپۆیی سەرلەنوێ خوڵقێنرا، گەمارۆ قڕکردنی سەر کوردی شکاند.
هێزە سەروەرەکان کە ترسان پلانەکانیان لە هەرێمە پووچەڵ ببنەوە، لەگەڵ ئەوەی پشتگیریان لە دەوڵەتی تورک کرد، بەڵام نەیانتوانی شۆڕشی گەلی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئاستەنگ بکەن، راستەراست دەستوەردانیان کرد. خواستن کە رێبەر ئاپۆ کە پلانی سەدان ساڵەی ئەوانی تێکدا، ئەو گەلەی کە هێزیان نەمابوو، کە ئەم خەڵکەی زیندوو کردەوە و کردیە هێزێکی هەرێمی، بە پیلانگێڕیەکە لەناوببەن.
وایاندەزانی کە ڕێبەر ئاپۆ تەسلیمی دەوڵەتی تورک دەبێت و دەگەنە ئامانجی خۆیان. پیلانگێڕی نێودوڵەتی بووە هۆی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی نێوان مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و قڕکردنی کورد بە فراوانی ببینێت و پارایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی جێگرەوەی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بخوڵقێنێت.
هیچ هێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنێت
لەگەڵ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و دۆخی ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپح بە پارادایمی ئازادی سەرەتا بۆ گەلی کوردستان و هەرێمەکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، ژنان، لایەنگرانی ئازادی و دیموکراسی بووە هیوایە. بە هەستانەوەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ گەمارۆی سەر کورد شکێنرا. ئێدی هیچ هیزێک ناتوانێت خواستی ئازادی و ئیرادەی گەلی کوردستان بشکێنێت.
پیلانگێڕی پووچەڵکرایەوە بەڵام هێشتا بەردەوامی پێدەدرێت. گۆشەگیری ئمڕالی لەسەر گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان، لەدژی گەریلا بە چەکی کیمیایی، هێرشی سەر مەخمور و شەنگال و لەم دواییانەدا بە بانگەوازی هێزە نێودەوڵەتیەکان و دەوڵەتان لەدژی هێرشی داعش لە حەسەکە، ئەنجامی گرنگی ئەم شۆڕشەیە.
تەمەنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ئێدی ناتوانێرێت درێژ بکرێتەوە
فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە هاوكاتی هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، تاوەکو ئێستاش لەسەر دوژمنایەتی کورد دەوەستێت. بەڵام قۆناغی ئێستا گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی کەوتوونەتە قۆناغی ئازادی نەگەڕاوە. هیچ شتێک ناتوانێت هەڵوەشاندنی فاشیزم ڕاوەستێنێت. بە بە تەواوی تەسلیمبوونی پەدەکە لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکک، نە دۆخی ناوخۆ و دەرەوە ناتوانن فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە زیندوو بکەنەوە.
فاشیزم لەسەر لێواری هەڵوەشینە. ئێمە گەل و هێزەکانی دیموکراسی بە رۆحی سەفەربەری کە گەیشتووینەتە لێواری سەرکەوتن، دەتوانین ساڵی ٢٠٢٢ بکەینە ساڵی هەڵوەشاندنی فاشیزم. فاشیزم ب ترسی هەڵوەشاندن ئەم قۆناغە هێرشەکانی قورستر کردووە. گەلەکەمان و دۆستەکانمان پێویستە زیاتر روو لەم هەلە بکەن و ڕێگە نەدەن فاشیزم تەمەنی درێژ بکات و وابکەن کە زیاتر هەڵبوەشێت.
بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە سمبۆڵی ئازادی و لیدەری گەلەکەمان و مرۆڤایەتیە، پلانی مۆدێرنیتەی قڕکردنی کورد بە تەواوی پووچەڵ دەبێتەوە. لەبەرئەوەی کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادی گەلەکەمان و گەلان دێت کە پێکەوە بژین و هەموو پێکهاتەکانی دیموکراسی یەکسان بن. بە واتای ئەوەی لە هەموو هەرێمەکە لەسەر بناغەی ئازادی ژن، خواستی کۆمەڵگای دیموکرات و ژینگەپارێز گەش دەبێت و دەبێت زاوەن سازومانی.
'ساڵی ٢٤ بکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ'
ئێمە ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە هەموو گۆڕەپانەکان، بە شێوەیەکی گەش و کاریگەر شەرمەزار بکەین. بە چالاکیەکانمان رای گشتی بەهێز دروست بکەین. ئێمە فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هێزەکانی مۆدێرنیتە کە پشتگیری لێدەکەین تەشهیر بکەین.
ئێمە کەوتینە ساڵی ٢٤ی پیلانگێڕیەکە. گەلەکەمان، هێزە دیموکراتەکان و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان، پێکەوە، بە رۆحی سەفەربەری، هەنگاوی ' کاتی ئازادی' فراوان بکەین و ساڵی ٢٤ی پیلانگێڕیەکە بکەینە سالی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە چوارچێوەیەدا گەلەکەمان، ژنان و گەنجان، هاوڕێ ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان کە لە هەموو وڵاتان پیلانگێڕیەکە شەرمەزار دەکەین، بەشداری ڕێپێوان و میتینگەکان دەبن، سڵای خۆمان پێشکەش دەکەین.
سڵاومان پێشکەش بە هەر کەسێک دەکەین کە بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە چالاکیەکانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، دەکەین و داوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ف.ق