کۆنگرا ستار نامەیەکی بۆ گۆتێریس نارد: بەرپرسیارێتی ئەخلاقی خۆت لە بەرانبەر ئۆجالان جێبەجێ بکە

کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە کردەوەکان لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵی پێشێلکردنی کەرامەتی گەلی کورد دەدات و داوای لە ئەنتۆنیۆ گوترێس کرد کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی خۆی لە دژی گۆشەگیری جێبەجێ بکات.

بەبۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دیموکراتی و ئاشتەوایی کۆنگرا ستار، نامەیەکی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

لە نامەکەدا هاتووە:

"پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چووە ناو ٢٤هەمین ساڵییەوە. پیلانگێڕییەکە لە ساڵی ١٩٩٩ لە نایرۆبی پایتەختی کینیا بە دەستگیرکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. دەیانویست بەم پیلانگێڕییە پڕۆژەی بزووتنەوەی کورد و هێڵی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکبشکێنن.

مەرجەکانی گۆشەگیریی توند کە بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە بەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مەدەنەی، سیاسی، یاسای ئابوری، کۆمەڵایەتی و کەلتوریە.

سەبارەت بە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) دەبوایە هەر سێ مانگ جارێک سەردانی زیندانی ئیمرالی بکات و ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێز ئۆجەلان بڵاوبکاتەوە، بەڵام نەیکرد زانراوە کە دوایین سەردانی سی پی تی چەند ساڵێک پێش ئێستا بە سەرپەرشتی دەسەڵاتدارانی تورکیا بووە. لەوەش زیاتر ئەو ڕاپۆرتەی کە سی پی تی ئامادەی کردووە نەگەیشتۆتە ئاستی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و فشار لەسەر بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی تاکەکەسیدا. ئەمە ئەوە دەردەخات کە سی پی تی بە باشی ئەرکی مرۆیی و یاسایی خۆی جێبەجێ ناکات.

پارێزەران چەندین جار داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا کردووە کە لەگەڵ موەکیلەکەیان کۆببنەوە، بەڵام هەموو داواکارییەکانیان ڕەتکراونەتەوە. ئۆجەلان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ەوە ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ پارێزەر و خێزانەکەی کۆببێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، فشاری قورسی لەسەر دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە ٢ هەزار و ١١٧ داواکاری چاوپێکەوتن، هەزار و ٦٥٤ داواکاری رەتکراونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٢١ هەزار و ٧٤١ داواکاریان پێشکەش کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان. هەرچەندە دادگاکانی تورکیا هەزار و ٣٠٣ داواکاریان ڕەتکردۆتەوە و ٤٣٨ داواکارییان پەسەندکردووە. هەروەها خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ٣٧٦ داواکاریان پێشکەش کرد بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد و ٢٥ داواکاری پەسندکران و ٣٥١ داواکارییش ڕەتکرانەوە.

دوایین دیدار لەگەڵ ئۆجالان بە تەلەفۆن بوو کە لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک درێژەی هەبوو. ئەمە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی بووە و ٨١ داواکاری پارێزەران بۆ قسەکردن لەگەڵ موەکیلەکەیان رەتکراوەتەوە.

بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دیلی جەنگە. بەپێی ماددەی ٤ی پەیماننامەی جنێف، سیاسەتی پیلانبۆداڕێژراوی گۆشەگیریی کە کۆماری تورکیا بەسەر ئۆجالاندا دەسەپێنێت، دژی پەیماننامەی جنێف ٣ و یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی و هەروەها ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە کە بەپێی بەپێی ئەو یاسا و بڕیارانە دەبێت ڕێز لە دیلەکان بگیرێت و لە پەیوەندی دەرەکی بێبەش نەکرێن، بەتایبەتی لەگەڵ پارێزەران و خێزانەکانیان.

بانگی ئێمە بۆ ئەوەیە کە بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و مرۆیی و یاساییەکان جێبەجێ بکەن و بێدەنگیی خۆیان لە دژی دەوڵەتی تورک بشکێنن کە لە کەسایەتیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا کەرامەتی گەلی کورد دەشکێنرێت و هاوکاریش بن لە هەڵگرتنی گۆشەگیریی و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان."

ف.ق