کۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "دەبێت لە سەردانەکانی جەژندا ڕۆژەڤی سەرەکی لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت."
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "دەبێت لە سەردانەکانی جەژندا ڕۆژەڤی سەرەکی لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت."
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەیان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەن و گوتی: "هیوادارین ئەم جەژنە یارمەتیدەر بێت بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە وەک مانیفێستی سەدەی بیست و یەک پێناسە کراوە و بەتایبەتی لە لایەن کورد، تورک و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە زیاتر خاوەندارێتی لێ بکرێت.
ڕێبەر ئاپۆ ئەم بانگەوازە مێژووییەی کرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لە ناوبردنەکانی دەوڵەتی تورک بگرێت کە لە بەرانبەر داوای ماف و یاسایی گەلی کورد دەکرا، بۆ ئەوەی لە زەمینەی شەڕوپێکدادان دووریبخاتەوە و بۆ ئەوەی مەرجەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک بە دی بێت.
سیستەمی حکومەتی سەرۆککۆماری کە سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆگان نوێنەرایەتی دەکات، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم دەرفەتە مەزنە بداتەوە کە ئەم بانگەوازە مێژووییە بە تایبەتی بۆ گەلانی تورکیا پێشکەشی دەکات، هیچ هەنگاوێکی نەناوە."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ناکرێت کار لەسەر ئەم پڕۆسە مێژووییە بۆ سیاسەتی حکومەتی ئاکەپە جێبهێڵرێت. ئەو هێز و بازنانەی داوای ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی دەکەن، خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم پرۆسەیەن. بۆ فشارکردن لە پارتە سیاسییەکان و پەرلەمان بکەوێتە جوڵەوە، دەبێت بە خێرایی فشار لە ڕای گشتی بکرێت. ڕۆشنبیران، بازنەی ئەکادیمی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەندیکاکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوەکانی ژنان و خوێندکاران بۆ 'بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەبێت پێشەنگایەتی لە ئافراندنی ڕای گشتی بکەن. بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی کە هەموو پرسەکانی کۆمەڵگە چارەسەر دەکات، دەبێت ڕێ و ڕێباز بئافرێنرێت.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی گەل ئاماژەش بەوەکراوە سەردانەکانی جەژنی قوربان دەرفەتێکی مەزنە و گوتراوە: "دەبێت لە سەردانەکانی جەژندا ڕۆژەڤی سەرەکی لە چوارچێوەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت. دەبێت سەرنجمان لەسەر پێشخستنی تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت. پەرەسەندنی دیموکراسی و ئاشتی بە تایبەت ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەستە بەمەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە جەژنی قوربان جارێکی دیکە لە گەلەکەمان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەین، با جەژن ببێتە بۆنەی یەکێتی و پشتیووانی گەلان."