کۆنگرەی گەل: پێویستە لەپێناو ڕۆژئاوا سەفەربەر بین!
کۆنگرەی گەل بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە، کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا سەفەربەر بین".
کۆنگرەی گەل بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە، کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا سەفەربەر بین".
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل دژی هێرشە داگیرکارییەکان، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"دژی هێرشی چەتەکانی ئاکەپە_مەهەپە بۆ سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، پێویستە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە کوردستان و جیهان سەفەربەر بن.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای ئایینپەرستی و نەتەوەپەرستی شەڕی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت و ئەمەش سەرچاوەی کۆمەڵکوژیی گەلانە. لە بەرامبەر ئەم وێرانکاری و کۆمەڵکوژییانەدا شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر بناغەی ئازادیی ژن ئافرێندرا. بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە بپارێزین کە لەسەر بناغەی ژیانی یەکسان و ئازادی هەموو باوەڕ و گەلێک دامەزراوە، پێویستە سەفەربەر بین.
وەک چۆن گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و جیهان بۆ پاراستنی کۆبانێ سەفەربەربوون، پێویستە ئێستەش بە هەمان شێوە بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا سەفەربەر بین.
ئەمە ٦ ساڵە گەلی عەفرین بە ئیرادەیەکی نموونەییەوە، لە شەهبا و تەل ڕەفعەت بەرخۆدان دەکەن. گەلی عەفرین بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە، ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ شوێنە سەلامەتەکانی ژێر دەستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. پێویستە بۆ خاوەندارێتیکردن لە سەدان هەزار مرۆڤی خۆمان کە هاتوونەتە شوێنەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، سەفەربەر بین.
بە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، هەم شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین و هەم فاشیزم دەڕووخێنین. چونکە شۆڕشی ڕۆژئاوا کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە باکوور و هەموو پارچەکانی تر.
هۆکاری ترس و تۆقینی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە ئەمەیە. بەڵام ئەم ترسە بێ کەڵکە، ڕژێمی دەوڵەتی نەژادپەرست_تاکپەرست_فاشیست لەسەر بناغەی نکۆڵی لە کورد دامەزراوە، ناچارە ڕوو لە دیموکراسی بکات. تاکە چارەسەر، چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە.
پێویستە بۆ ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە_مەهەپە، کردنەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی و پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سەفەربەر بین.
بۆیە بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین:
ڕۆژ، ڕۆژی سەفەربەرییە.هەرچییەک هەیە، دەبێت ئەمڕۆ بکرێت. سبەی درەنگە.
بە ڕۆحی کۆبانێ تێکۆشان مەزنتر دەکەین. بە سەرخستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، لەسەر بناغەی ئازادیی ژنان، ئایندەیەکی ئازاد بۆ تەواوی گەلەکەمان بنیات دەنێین.
بە باوەڕی سەرکەوتنەوە، لەسەر بناغەی مەزنکردنی تێکۆشان سەفەربەر دەبین".