کۆنگرەی توای-دەر: پێویستە گۆشەگیری بشکێنرێت
لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی توای-دەر، دووپاتکرایەوە پێویستە گۆشەگیری بشکێنرێت و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی توای-دەر، دووپاتکرایەوە پێویستە گۆشەگیری بشکێنرێت و بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر) لە ناوچەی سوری ئامەد بە بەشداری سەدان کەس، چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. نوێنەری زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان و ڕێكخراوەکان ئامادەبوون.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ماف و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەد (مەد-توای فەد) کەرەم جانپۆڵات تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو چالاکییانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و لە زیندانەکان دژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێن، بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان دژی گۆشەگیری.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)ی ئامەد ڕزا پۆڵات گوتی: "تا گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەگیرێت، تێکۆشانی ئێمە و زیندانییەکان بەردەوام دەبێت".
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی بە هەموو جڤاکدا بڵاوبۆتەوە.
پاش خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبردن بەردەوام بوو.
لە ڕۆژانی ئایندە هاوسەرۆکان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی نوێوە ڕادەگەیەنرێت.
کۆنگرەکە بە سڵاو بەڕێوەبەرانی نوێ کۆتایی هات.