کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١دا بە بەشداری هێزی ئاسمانی و زەمینی لەدژی هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بە ئۆپەراسیۆنێ داگیرکەری کرد.
ئێمە دەمانەوێت رایبگەیەنین کە دەوڵەتی تورک لە رۆژێکی تایبەتدا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە. ئەم رۆژە کۆمەڵکوژی و قڕکردنی گەلی ئەرمەنە. پەیام و ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم ئۆپەراسیۆنە قڕکردنی گەلی کوردە. دەوڵەتی تورک بە مەبەست دەستی بە ئۆپەراسئۆن کرد و دەیەوێت ئەم پەیامە بە گەلی کورد بدات.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی لە گەلی کورد و کوردستان دەکەین کە لە هەر کوێ بن، پێویستە لە بەرانبەر ئەم ئۆپەراسیۆنەی داگیرکەری ناڕەزایی پیشان بدەن. پێویستە گەلی کورد بێدەنگ نەبێت و لەبەرانبەر ئەم ئۆپەڕاسیۆنە هەڵوێستی وڵاتپارێزی خۆی پیشان بدات. ئێمە بانگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و دەزگا نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە بە زوترین کات دەست بە هەوڵدان بکەنو ئەم کۆمەڵکوژیەی سەر گەلی کورد بوەستێنن.
رۆژ رۆژی بەرخۆدانە، رۆژ رۆژی پاراستنی شەرەفی گەلی کوردە. پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە شەرەف و ئەرکی وڵاتپارێزی خۆی بکات."
ف.ق