کەنەکە لە دژی داگیرکاری لەگەڵ چالاک و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی کۆبوویەوە
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمد قەرموس هاوسەرۆکی کەنەکە لەدژی داگیرکاری بە مەبەستی ڕاوێژ لەگەل کۆمەڵیک لە چالاک و ڕۆشنبیرانی سلێمانی کۆبوویەوە.
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمد قەرموس هاوسەرۆکی کەنەکە لەدژی داگیرکاری بە مەبەستی ڕاوێژ لەگەل کۆمەڵیک لە چالاک و ڕۆشنبیرانی سلێمانی کۆبوویەوە.
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان-کەنەکە کە پێکاهاتووە لە هەر یەک ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی گشتی کەنەکە، ئاسیا عەبدوڵا ئەندامی کۆنگرە و مەروان محمد ئەندامی بەرێوبەرایەتی ئۆفیسی ڕۆژئاوای کوردستانی، دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە ناوەندی غەزەلنوس لە شاری سلێمانی لەگەڵ کۆمەلێک لە ڕۆشنبیران و چالاکانی شاری سلێمانی کە لە ژێر چەتری سەکۆی نیشتیمانی دژی داگیرکاری خۆیان بە ڕێکخستنکردووە، کۆ بوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد قەرەموس ئەرک و ڕۆڵی سەکۆی نیشتمانی لە دژی داگیرکاری بەرز نرخاند کە لە دژی داگیرکاری هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە و خۆیان بە ڕێکخستن کردووە، هەروەها هیواشی خواست ئەو شێوازی کارە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بڵاو ببێتەوە و فراون ببێت و وتیشی، ئەم هەنگاوانە هاوبەشە لەگەڵ کارەکانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان.
ز.ش