'کردەوەی بارزانییەکان خیانەتە و بێدەنگیش بەرامبەر بەوە بە واتای هاوکاریکردنی خیانەتە'

حافز ئەحمەد تورهالی رایگەیاند، "پراتیکی بارزانییەکان خیانەتە، دەبێت ئەوە بۆ گەلەکەمان باس بکەین. بێدەنگی بە واتای هاوکارییە". وتیشی، کە دەوڵەتی تورکی هێرش دەکاتە سەر هەموو بەهاکانی کوردان.

سەرۆکی گشتیی بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی هاوچەرخ و سەردەمیانەی کوردستان حافز ئەحمەد تورهالی سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری پەدەکە بۆ سەر باشوری کوردستان دەستیپێکردووە و هەروەها هێرشەکان بۆ سەر کولتور و زمانی کوردی، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

'هێرش دەکرێتە سەر هەموو بەهاکانی کوردان'

تورهالی ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد یەک لە دێرینترین گەلەکانی جیهانی و لەسەر ئەو جوگرافیایەی هەزاران ساڵە لەسەری دەژی خاوەن کولتور و زمانە. تورهالی دەستنیشانی کرد کە داگیرکەران بۆ لەناوبردنی بەهاکانی گەلی کورد هەموو شتێک دەکەن و رایگەیاند، "بەتایبەتیش دەوڵەتی تورک لە سەر بنەمای نەژادپەرستی و نکۆڵی دامەزراوە و بەم جۆرەش بەردەوامە. زیاتر لە هەمووانیش دەوڵەتی تورک دەیەوێت کولتوری گەلی کورد لەناوببات. لە رێگەی ئایین و ئیسلامەوە ناپاکی دەکات. ئەوانە بۆ ئەوەی خراپەکارییەکانیان بە باشی نیشان بدەن بە شەو و رۆژ کار دەکەن. بە گەلی کورد و جیهان دەڵێن؛ 'کێشەی ئێمە پەکەکەیە و ئێمە لە دژی ئەوان دەجەنگین'. پەکەکە رۆڵەی ئەم گەلن و خودی ئەم گەلەن. لەبارەی فەلەستینەوە لە چوارچێوەی ئازادی سیاسەت دەکەن، واتە بەو جۆرە نیشانی دەدەن. هەڵبەتە ئازادی مافی فەلەستینیەکانە، بەڵام رێک لەو کاتەی باس لەوە دەکەن، لە لایەکی دیکەوە دەیانەوێت زمانی کوردی، کولتور، جوگرافیا و سەرچاوە ئابورییەکانی کوردستان لەناوببەن. لەپێناو ئەو لەناوبردنەدا هەموو جۆرە سیاسەتێکی درۆیینە دەهێننە کایەوە. ئەوەش لە ژێر ناوی ئیسلامدا دەکەن. ئێمەش لە دژی لەناوچوون خۆڕاگری دەکەین".

بۆ کوردانی ئاکەپەیی: خیانەت لە خوداش دەکەن

تورهالی هۆشداری دایە ئەو کوردە مسوڵمانانەی بە دەوری ئۆپراسیۆنە چەپەڵەکانی ئاکەپە-مەهەپەدا کۆبوونەوە و باسی لەوەکرد، لە ماوەکانی رابردوودا لەسەر پرسی فەلەستین پرۆپاگەندەی ئیسلامی دەکرێت و بەوەش خراپەکارییەکانی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە پەردەپۆش دەکرێت و ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو کوردانەی بەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک لە خشتەبراون رۆچوونە ناو هێڵی خیانەتەوە. حەزرەتی محەمەد دەڵێت مەبنە کۆیلەی خائینان. ئەمرۆ زمانی گەلی کورد لەناودەبرێت و ئێوەش چەپڵەیان بۆ لێدەدەن. کەواتە ئێوە لەسەر هێڵی خیانەتن. ئێوە دەڵێن با فەلەستین ئازاد بێت و کوردستانیش لەناوبچێت، ئەگەر ئەمە خیانەت نەبێت چییە! گەلەکەمان تەنیا لەبەر هەڵپەڕکێ دەخرێتە زیندانەوە، مەگەر ئەوە نابینن؟ قەدەغەکردنی زمانەکەمان بەس نییە، ئێستا دەیانەوێت بە تەواوەتی لەناومان ببەن. ئێوە ئەمە نابینن، مەگەر ئەمە خیانەت نییە؟ ئەمرۆ بۆجی بەو جۆرە بە دڕندانە و ستەمکارانە هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. لەبەر ئەوەی ١٠٠ ساڵە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد پلان دادەنێن، بەڵام پەکەکە پلانەکانی ئەونای تێکداوە. هەربۆیەشە لە ئیمراڵی بە توڕەیی و رقەوە مامەڵە لەگەڵ رێبەری گەلی کورد دەکەن. بۆ ئەوەی تۆڵە بکەنەوە. ئەمڕۆ لە کوردستان لە پێناو فەلەستین رێپێوان دەکرێت، بە هەزاران کورد کوژران کەس رێپێوانی نەکرد، ژنانی کورد کوژران، کەس رێپێوانی نەکرد. ئەمە خیانەتە، ئەمە نامرۆڤایەتیە، نائەخلاقییە و نا ئایینیە".

'هیچ لێکدانەوەی تر هەڵناگرێت؛ ئەوەی بارزانی دەیکات خیانەتە'

تورهالی باسی لەوەکرد کە لە باشور پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی پشتیونای لە هێرشەکانی سڕینەوە و داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکەن و ئەوەی خستەڕوو کە ئەو کردەوانەیان خیانەتە. تورهالی سەرنجی بۆ سەر کۆمەڵکوژی ئەنفال نیشاندا و وتی، "بە روونی ئەو کەسانە ناودێر بکەین کە لەپێناو کوشتنی رۆڵەکانی کورد بانگهێشتی دوژمنی گەلی کورد دەکەن، بە روونی ئەوە خیانەتە. ئەوانەش خائینن. ئەوە بێئاگایی و هەڵە نییە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە بێ مەبەست هەڵە دەکات. ئەمە خیانەتە. لەبەر ئەوەی دەبیستین ئەوان دەڵێن با تورک ئەو رۆڵە ئازایانەی کورد بکوژن، ئێمە رزگارمان دەبێت. کەواتە با ئەوە بە بیرخۆمان بهێنینەوە. خۆمان نەخەڵەتێنین! لە کاتی ریفراندۆمدا ئەردۆغان چی بە ئێوە وت، مەگەر نەیوت 'بە برسێتی دەتانکوژم''؟ ئایا ئەوەتان لەبیرکردووە؟ دەست لە خیانەت هەڵبگرن.

ئەمڕۆ لێرەدا دەڵێت کە پەکەکە هۆکارە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک هێرش بکات. ئەمە درۆ و رووڕەشییە. ئەمرۆ ئێوە لە سایەی پەکەکە و شەهیدانەوە دەتوانن لێرە بژین. کوردستان یەکە نەک چوار و پێنج پارچە. ئیتر هەموومان پێتان دەڵێین بەسە. رۆڵەکانمان دەکوژن، جوگرافیاکەمان تاڵان دەکەن و ئێوەش بێدەنگن. خودا و پێغەمبەر دەڵێن 'خیانەت لە خۆتان مەکەن، خیانەت لە ئەمانەت و سپاردەکان مەکەن'. گەلی کورد ئەناتێکی بە ئێوەدا و وتی ئازادمان بکەن. ئەمرۆ ئێوە لەوێ لە ڤیلای شاهانەدا دەژین، ئەمە خیانەتە.

بانگەواز بۆ باوەڕداران

داوا لە هەموو باوەڕداران دەکەم. با لە دژی ئەوە هەڵوێستیان هەبێت. خیانەت لە راستی نەکەین. دوژمن کاری خۆی دەکات، ئێمە سەری خۆمان لە بەرامبەر ناچەمێنین. بڕوانن ئەمڕۆ جۆن لە باکور ناتوانن بەرامبەر بە نوسینی 'بۆ پێشەوا و پیادەڕۆ '  ناکەن، لەبەرامبەر ئێوەش پشوو درێژ نابن. بڕوانن چی لە عەفرین دەکەن. کوردیان نەهێشت. ئەگەر ئێمە لە دژی خیانەت نەوەستینەوە، ئێمە دەبینە بەشێک لەو خیانەتە".