کرێکارێکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە عەربەتی سلێمانی گیانی لەدەستدا
کریکارێکی کامپی مەخمور، لەکاتی کارکردندا لە شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.
کریکارێکی کامپی مەخمور، لەکاتی کارکردندا لە شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی بەنزینخانەیەکدا، کریکارێک گیانی لەدەستدا.
کرێکارەکە ناوی (وڵات مەحمود)ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە، خەڵکی باکووری کوردستانە و دانیشتووی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی بووە لە مەخمور.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە کەسوکارەکەی وەریگرتووە، ئۆتۆمبێلی کۆنکرێت(میکسەر) ئەو کرێکارەی کردووە بەژێرەوە، دوای گیانلەدەستدانی، تەرمی وڵات ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە و دوای تویکاریی، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و بەرەو مەخمور براوەتەوە.
ف.ق