کەرکوک، بەدروشمی (یەک بگرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان) کۆنفرانسێکی تایبەت رێکخرا
لە شاری کەرکوک لەلایەن پەیمانگای ژنانی سەرکردە یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بەژنان لەژێردروشمی (یەک بگرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان تا ٢٠٣٠) سازکرا.
لە شاری کەرکوک لەلایەن پەیمانگای ژنانی سەرکردە یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بەژنان لەژێردروشمی (یەک بگرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان تا ٢٠٣٠) سازکرا.
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، پەیمانگای ژنانی سەرکردە بەپاڵپشتی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان و هەروەها بە هاوکاری ڕاکان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، یەکەمین کۆنفرانسی تایبەت بە ژنان لەژێر دروشی (یەک بگرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان تا ٢٠٣٠) بەرێوەچوو.
جێگای باسە ئەم کۆنفرانسە هاوکاتە لەگەل هەڵمەتی ١٦ رۆژەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان.
لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەکی زۆری ڕێخکراوەکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ ئامادە بوون هەروەها نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان و نوێنەری پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شارەکە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.
حەلا عەبد، بەرێوبەری سەنتەری ناوچەی ئایش پارێزراو بۆ ژنان و کچان لە کەرکوک، سەبارەت بە کۆنفرانسەکەیان بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ANF ڕاگەیاند: " پەیمانگای ژنانی سەرکردە لەگەل سەنتەری ناوچەی ئایش پارێزراو بۆ ژنان و کچان لە کەرکوک، هەستاین بە ئەنجامدانی ئەم کۆنفرانسە بەبۆنەی هەڵمەتی ١٦ رۆژی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەم کۆنفرانسە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت لەژێر ناونیشانی (یەک بگرن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان تا ٢٠٣ )."
هەروەها حەلا عەبد سەبارەت بە ئەنجام ئەم کۆنفرانسە و ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF وتی: "ئەمە یەکەمین کۆنفرانسی لەم جۆرەیە لە کەرکوک بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەوڵدەدەین هەلی کار بۆ ئەو ژنانە برەخسێنین کە توانای ئابوریان لاوازە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە لە ڕێگەی پالپشتی کردنیان و هیوادرین ئەم کۆنفرانسە سەرەتایەک بێت بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە کەرکوک.''
ف.ق