کەرکوک؛ گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان داوای ئازادکردنی چالاکوانان دەکەن
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوکەوە بانگەوازی ئازادکردنی چالاکوانانی سلێمانی دەکەن.
کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوکەوە بانگەوازی ئازادکردنی چالاکوانانی سلێمانی دەکەن.
لە شاری کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕایگشتی و ئازادیخوازان کرد و تیدا داوایان کرد بێدەنگ نەبن و هەڵوێست نیشان بدەن بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆسەر خاکی باشووری کوردستان بە هاوکاریی نۆکەرەکانی لە حزبی دەسەڵات لە باشوور.
هەروەها ئەنجومەنی کەرکوکی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان داوای ئازادکردنی چالاکوانانی مەدەنیان کرد، کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکرابوون. ئەمەش دوای ئەوەی ئەو چالاکوانانە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا هەڵوێستیان وەرگرت دژی هەوڵەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.
ئارین کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەیاننامەکەی بەناوی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانەوە خوێندەوە کە تیدا هاتبوو: " ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بانگەوازی بۆ تەواوی کۆمەڵگای جیهانی خاوەن بیرو فەلسەفە، بەئامانجی گەیشتن بە ئازادیی گشتیی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان کە خۆیان بەخاوەنی زمان و مێژوو و شارستانی دەبینن، ئەو خاکەی کە داگیرکراو لەلایەن فاشستییەکانەوە کراوە بە چوار پارچە، بەناوی خێڵ و هۆز و تیرەی جیاواز و بەناوی گەنجانی کورد دەوڵەتی خۆیان دامەزراند وە کورد بێ ماف و بێ وڵات مایەوە."
ناوبراو ووتیشی: "کاتی دەرکەوتنی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەناو کوردان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەمڕۆ لەسەر بناغەی نەتەوەی دیموکرات ژیان بەرێوە دەبردرێت لەبەر ئەوە دوژمنی سەرمایەداری دژی ئایدۆلۆژیای ئازادی دەیەوێت ویستی ئەو گەلە بە تەڤگەری ئازادی تەواو بکات لەپاش جەنگی گارە مێژووی پێکهات، جارێکی دیکە دەوڵەتی فاشستی تورک بە سەر هەرچوار دەوڵەتی (سوریا، عێراق، ئێران و تورکیا) جەنگی گەرورەی خۆی هێناوەتە سەر چیای مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەم جەنگە دەیەوێت (پەیماننامەی میلی) عوسمانی پێکبهێنێت و (کەرکوک و موسڵ) بخاتە سەر دەوڵەتی عوسمانی نوێ."
سەبارەت بە ڕادەستکردنی خاکی باشووری کوردستان بۆ تورکیا، ئارین کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان وتی: "بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ لەلایەنەکانی کورد بەتایبەتی (پارتی دیموکراتی کوردستان) بە بەرێوبەرایەتی (نێچێرڤان و مەسعود بارزانی)دا هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی تورکیا کردووە."
لەکۆتایدا سەبارەت بەگرتنی ئەو چالاکوانانەی کە دژی داگیرکاری تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە، ئەو ئەندامەی گەنجانی وڵاتپارێز بەناوی کۆمەڵەکەوە وتی: " ئێمە بانگەوازێک ئاراستەی ئاسایشی سلێمانی دەکەین و داوای ئازادکردنی چالاکوانانی ئازادیخوازی کۆمەڵگای کورد و کوردستان دەکەن، بانگەوازی لە سەرکردەکانی دەسەڵاتی عێراق دەکەین کە لەپێش داگیرکردنی خاك و وڵاتی عێراق لەلایەن تورکیاوە هەڵوێست بگرن و ڕێگربن لە داگیرکردنی وڵاتەکەیان لەلایەن تورکیاوە."
ژ.ت