کەرکوک، تەقینەوەیەک دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی کردە ئامانج
لەشاری کەرکوک، خۆکوژێک لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لەشارەکە خۆی تەقاندەوە.
لەشاری کەرکوک، خۆکوژێک لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لەشارەکە خۆی تەقاندەوە.
بەپی زانیارییەکانی دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستیکەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆکوژێک بە بۆمبەوە هەوڵیداوە خۆی بگەینێتە دەرگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و لەوێ خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کەرکوک تەقەی لێکراوە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.
بینای دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە كەركوك دەكەوێتە نزیك ژووری بارزگانی و گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوەندی شاری كەركوك.
هەروەها ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی خستەڕوو، خۆكوژەكە پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، هەوڵیداوە بچێتە ناو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی كەركوك، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی دەزگاكەوە تەقەی لێكراوە و خۆی تەقاندووەتەوە.
سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان، ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی تەقینەوە خۆکوژیەکەی ئەمڕۆی بەردەم بینای ئاسایشی نشتیمانی عێراق لە کەرکوک دوو کارمەندی ئاسایشی نیشتیمانی بە سوکی برینداربوون و جگە لەوە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە."
ژ.ت