کوردانی روسیا داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد
کوردانی روسیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا و بێدەنگی رای گشتی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد.
کوردانی روسیا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا و بێدەنگی رای گشتی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد.
کوردانی روسیا هێرشی داگیرکەری سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە ناوچەی ناڤائەلکسەندرۆڤسکی هەرێمی ستاڤراپۆلی روسیا رایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری هیچ ئەنجامێک لەم هێرشەدا بەدەست ناهێنێت.
لە راگەیەنراوەکەدا کە لەبەردەم ناوەندی کەلتوری کوردی خوێندرایەوە، حسێن ئەخمەدۆڤ هاوسەرۆکی ناوەندی کەلتوری کورد و مستەفا ئاسایەڤ ئەندامی ئەنجومەنەکە رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک گورزێکی گەورەی وەک گارەی بەردەکەوێت.
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2021-04-27-stavrapol-isgalci-turk-devleti-protesto-edildi-1.mp4
لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا، دەوڵەتی تورک یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات. چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و لەدژی بێدەنگی رای گشتی لە سەر هێرشی تورک هەڵوێستیان هەبوو. هەروەها دەگوترێت، "ئەمریکا، وڵاتانی ئەوروپا و هێزە نیودەوڵەتیەکان بە بێدەنگی خۆیان هەڵوێستیان رادەگەیەنین. نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و ئەوروپا پێویستە بە زوترین کات پشتگیریەکانیان بۆ سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوەی کورد کۆتایی پێبهێنن."
ف.ق