بە دیمەن

کەژار کۆنگرەی چوارەمی خۆی سازکرد

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە چیا ئازادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد.

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤، لە چیا ئازادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم بەشەکان کۆنگرەی چوارەمی پێکهێنا.

کۆنگرەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە ٧ی ئایارەوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی کێشا و لە ٩ی ئایار بە دروشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، کۆتایی هات. ئەم کۆنگرەیە و ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی بەڕێوە چووە و بەڕێوە دەبرێن، پێشکەشی شەهیدانی پێشەنگ شەهید ئاریەن ئارێ و شەهید شیلان بانە و شەهید ڕووکەن لە نەتەوەی عەرەب کە لە شاهۆ شەهید بوو کرا. لە میانی کۆنگرەکەدا بە وردی باس لە شەش ڕۆژەڤی سەرەکی کرا. لە ڕۆژەڤی یەکەمدا بارودۆخی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگێندرا. لە ڕۆژەڤی دووەمدا بە وردی باس لە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرا. دواتر لە بەرنامەی ڕۆژەڤی سێیەمدا باس لە ڕێکخستنی کۆمیتەکان کرا. هاوکات لە ڕۆژەڤی چوارەمدا باس لە ئاستی خۆپاراستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا. لە ڕۆژەڤی پێنجەمدا بڕیار و پلانەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵی داهاتوو گیرا. لە کۆتاییدا لە ڕۆژەڤی شەشەمدا هەڵبژاردنی دەستەی بەێوەبەری کە لە ١٥ بەڕێوەبەر پێکدێت، بەڕێوەچوو. ئەم شەش ڕۆژەڤە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا بە بەرفراوانی باسیان لێکرا و گفتوگۆیەکی گونجاویان لەسەر کرا.

'بە یەکگرتن سەردەکەوین'

بۆ دەستپێکردنی کۆنگرە، کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دەنیز دەریا وتاری دەستپێکی کۆنگرەی پێشکەش کرد. لە سەرەتای قسەکانیدا دەستپێکردنی کونگرەی ٤ـەمی لە ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیخوازان و سەرجەم ژنان و گەلی کورد و گەلی ئازادیخواز و سەرجەم ئەندامانی (کەژار) پیرۆز کرد. لە هەمان کاتدا سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ئازادیی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و وتی: "لەو سەردەمەی کە ئێستا تێیداین و لە ناوەڕاستی هێرشانەی کە داگیرکەرەکان لە سەر ڕێبەرمان و هەموو مرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن، بەڕێوە بردنی ئەم کۆنگرەیە دەرئەنجامی ڕەنجی هەڤاڵانی شەهیدمانە. بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە بەردەوام بێت و له هەموو کات به هێزتر بێت، گیانی خۆیان له پێناو ئازادیدا بەخشی. بۆیە لە کەسایەتی شەهید ئاریەن ئارێ و شەهید شیلان بانە و شەهید ڕووکەن هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی بەبیر دێنینەوە. لەسەر بنەمای ئەم کۆنگرەیە، بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەدەستهێنانی ئازادی دووبارە دەکەینەوە. بێ گومان لەمەودوا لە پاش کۆنگرەی چوارەمماندا بەرامبەر بە دەسەڵات، باڵادەستی و ڕەگەزپەرەستی بە پاڵپشتی ژنان چالاکییەکانمان بەهێزتر دەبن. ئێمە بەم بڕیارەوە کۆنگرەی چوارەم بەڕێوە دەبەین."

'رێبەرایەتی ژیان و کۆمەڵگای زیندووکردەوە'

پاش وتاری دەستپێکی کۆنگرە لەلایەن دەنیز دەریاوە، گفتوگۆ لەسەر ڕۆژەڤی یەکەم لەسەر ڕۆژەڤی بارودۆخی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆ بوو. لەم گفتوگۆیانەدا، لە لایەن زۆربەی نوێنەرانەوە بە وردی باسی بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ کرا. هەروەها له وتووێژەکاندا سەرەنج به گرنگی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ژنان و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان درا. وەها باسکرا، 45 ساڵ بەرخۆدان، بۆ گەران بەدوای حەقیقەت و پێناسەی ڕاستەقینەی ژیان، بە بەرخۆدانی ڕێبەر مسۆگەر بوو. ڕێبەرایەتی ئەم بەرخۆدانەی بە سێیەم لەدایک بوونی پێناسە کرد. گۆشەگیری ڕەها نەیتوانی لەبەردەم ڕێبەرایەتی ئازاد، گەورەترین شەڕی ئایدۆلۆژی و شەڕی سیستەم ببێتە بەربەست. دژی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و هەموو سیستەمەکان، هەڵوێستێکی مێژوویی بەڕێوە برد و گەورەترین 'نا'ی وڵامی دەسەڵاتداران دایەوە."

پاش وتاری دەستپێک، کە بە وردی باسی لەسەر کرا، یەکەم ڕۆژەڤ لەسەر بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بوو و وترا: "خاوەنداری لە هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، دەرکەوت کە بیرۆکەی ڕێبەرایەتی چەندە گەردوونی بووەتەوە. ترسی گەورەی زلهێزە هەژموونەکان، بیر و بیرۆکەی ڕێبەرایەتیە. بەشدار بوون لە هەڵمەتەکە، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو شێوەیەی کە دەخوازرێت، بە لاوازی ماوەتەوە. بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زۆر لاواز بووە. خاوەنداری کردن لە ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئێمە وەک گەل و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداریکردن لە هەڵمەتەکەدا و قووڵ بوونەوەمان لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا بەدی دێت. ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئەوەی بتوانین لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بە بەرفراوانی شەڕ و تێکۆشان بکەین، چۆن ڕێکخستن بکەین و گەشە بکەین، بە ڕوونی هەموو شتێکی بۆمان ڕوونکردووتەوە. لە ساڵی 1999 گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەک چۆن دژی پیلانگێڕی سەرهەڵدانیان کرد، لە ساڵی 2022 بە سەرهەڵدان و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، پشتیوانییان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کرد. لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی، وەک ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دەبێتە ناوەندی هەموو چالاکییەکانمان. ئێمە وەک (کەژار) بە هەموو هێز و ئیرادەمانەوە خاوەنداری لە تێکۆشان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

'ژن، ژیان، ئازادی گەورەترین راپەڕین بوو'

هەڵسەنگاندنی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە کۆنگرەدا لە ڕۆژەڤی دووەمدا باسی لەسەر کرا. لەم ڕۆژەڤەیەدا بە شێوەیەکی زۆر گرنگ تیشک خرایە سەر بابەتە پەیوەندیدارەکان و گفتوگۆی لەسەر کرا. لە زۆربەی گفتوگۆکاندا ئەم هەڵسەنگاندنە هاتە پێشەوە: "شۆڕشی ژن، لە ساڵی ٢٠٢٢، جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردە سەرچاوەی ژیان بۆ مرۆڤایەتی. تێکۆشان و بەرخۆدانی بەساڵانی ژنان، ئێستا لە ئاستی شۆڕشدایە لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاو. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تێکۆشانی ژنانی گەیاندە بەرزترین ئاست. بوو بە سەردەمێکی نوێ و پرۆسەکە ئێستا گەیشتووتە قۆناغی کۆتایی. دروشمێک کە لە چەند ڕۆژدا بە هەموو جیهاندا وەک زریانێک بڵاو بووەو و پێگەی ئەفسانەیی خۆی نیشان دا. بوو بە ڕووناکی و بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە. میراتی گەورەی ژنانی کورد، کە ڕەنجێکی زۆری بۆدراوە، بە بڵاوبوونەوەی 'ژن، ژیان، ئازادی' گەیشتە لوتکە و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی دروستکردووە. ڕێبەرایەتیمان وتی: "کات بۆ مێژوو نییە، کەس بۆ کۆمەڵگا نییە". هەروەها وتی: "شۆڕش، گۆڕانکاری و گۆڕان بەبێ کات و شوێن بیری لێ ناکرێتەوە. دەکرێ بڵێین شۆڕشی ژنان گەورەترین تەقینەوەی کۆمەڵایەتی لە سەردەمی خۆیدا هێنایە ئاراوە. شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' جارێکی دیکە کارێکی کرد جیهان تێبگات کە هیچ کەسێک ناتوانێت بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی کۆمەڵگاکان ڕبگرێت. فەلسەفەی ئاپۆیی لە کەسایەتی ژندا، نەک تەنیا لەسەر ئاستی تیۆری، بەڵکو بە بەهێزترین و ڕادیکاڵترین شێوە لە سەردەمی خۆیدایە و هەرواش بەردەوامی دەبێت. بۆیە ژنان لەسەر ئاستی جیهان بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

'لە تێکۆشانی یەکتر ئیلهام وەردەگرن'

لە درێژەی وتووێژەکاندا، ناڕەزایەتی و سەرهەڵدانی ژنان و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دژی ڕژێمی داگیرکەری ئێران باسی لەسەر کرا: "بە کوشتنی کچی کورد ژینا ئەمینی، تووڕەیی بە ساڵانی ژنان و گەلان تەقیەوە. لە ڕاستیدا لەگەڵ کوشتنی شلێر ڕەسوڵی مەریوان کە خۆی ڕادەستی دەستدرێژکەرێک نەکرد، کاردانەوەی گشتی لێکەوتەوە. کارادانەوەی گەلی مەریوان، ڕێگەی بۆ سەقز و هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردەوە کە بە کاردانەوەی گەورە خاوەنداری لە ژینا بکەن. کولتوری گەلە کە ئیلهام لە یەکتر وەردەگرێت، سووکایەتی قبوڵ ناکات، کاریگەری لەسەر شار بە شاری کوردستان و ئێران کرد. بڕینی قژی ژنان و سووتاندنی کەفی(لەچکە)، لە ئاستێکی بەرزدا کاردانەوە بوو دژ بە ڕێژیمی ئێران. بە پێشەنگایەتی ژنان، هەموو ئەو یاسایانەی کە ڕژیم بە ناوی ئایین و شەریعەتەوە بەسەر پێکهاتەکاندا سەپاندبووی، کاریگەریان نەما. لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا ڕاپەڕینی جەماوەری بەرفراوان دژی ڕژێم بەڕێوە چوو، بەڵام بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرا. هەزاران کەس دەستگیرکران و کوژران. بەڵام ئەم سەرهەڵدانە لە هەموو سەرهەڵدانەکانی تر جیاواز بوو. یەکەمجار بوو هەموو نەتەوە، ئایینەکان، ژنان، گەنجان و چین و توێژەکان بەشداری شۆڕش و سەرهەڵدان بن. لەم ساڵانەی دواییدا ناڕازیەتیەکانی دایکان، مامۆستایان، کرێکاران و ژنان پەرەی سەندووە. وەک ڕۆحێکی سەرهەڵدێر کۆمەڵگای بە زیندووی هێشتەوە، ئەمەش ڕێگەی دا کە توانای ژن سەرهەڵبدات و بەرخۆدان لە دژی ڕەگەزپەرەستی و دەسەڵاتدا زیاتر بێت.

 هەروەها له درێژەی هەڵسەنگاندنەکاندا باس لەوەکرا خاوەنداری لە هەڵمەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان'، خاوەنداریە لە ئیراده و هەبوونی ژنان . بۆیە پێویستە ئێمە وەک ژن لەم هەڵمەتەدا لە ئاستێکی بەرزتر ڕۆڵێکی کارا ببینین. شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی نەهاتووە و کۆتایی نایەت. ئێمە لە ساڵی نوێدا، لە ئاستێکی بەرزتردا، هەوڵەکانمان بۆ سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە بەهێزتر دەکەین."

'لەگەڵ یەکتر پێکبێین'

لە ڕۆژی سێهەمدا ڕەوشی کەژار یەک بە یەک ڕاوەستەی لەسەر کرا. لەسەر لیژنەکان گفتوگۆکرا. لە هەمان کاتدا گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی لەمرۆدا و لە داهاتوودا لە چ ئاستێکدا خەبات بەڕێوەببرێت. لە هەمانکاتدا بۆ دامەزراندی کۆمیتەکانی (شەهید، زیندان، ئیکۆلۆژی، ژینگە پارێزی) بڕایاردرا. لە هەمانکاتدا بۆ کۆمیتەکانی ئێستای (کەژار) لە ئاستی کارکردن و خەباتدا بڕیاری نوێ لە کۆنگرەدا درا. هەروەها لە هەر جێگەیەک کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی لێیە، لەسەر بەڕیکخستنکردنیان گفتوگۆکرا. بەتایبەت لەسەر بە ڕێکخستن بونی ژنان لە ئەوروپا گفتوگۆکرا و بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە درا. گفتوگۆکان لەم بوارەدا بەم شێوەیە بوون: "لەم قۆناغەدا هەموو هێزەکان خۆیان بەڕێکخستن بکات و لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا خۆی ئامادەبکات، دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ ١٠ ساڵ پێش ئێستا دەستنیشانی کرد و وتی ' ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە بەردەوام نابێت، گۆڕانکاری دێتە کایەوە، بۆیە پێویستە باش ئامادەبن و هیزی پاراستن بگەیەننە ئاستێکی بەرز' لە بواری مێژووی و لە ژیانی ئێستاماندا ئێمەی هۆشیارکردەوە. پێویستە وەک ژن و گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆمان بۆ گۆڕانکاری ئامادەبکەین. وەک تەڤگەری ژن لە ڕۆژهەڵاتدا، بە ڕێکخستنکردنی هێزی پاراستنی ژن (هەپەژە)، سەرەنجی ژنان ڕاکێشینە سەر تێکۆشانی چەکداری. گرنگی هێزی پاراستنی ژن، لە کاتێکی وادا بۆ هەموو کەسێک پێویستە. بۆ ئەمەش پێویستە پرۆژەی سەرەکییمان بەڕیکخستن کردن و گەورەکردنی هێزی پاراستنی ژن بێت. پێویستە ڕێکخستنکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجام بدرێت، پێویستە وەک ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشێوەیەکی گەورەتر ڕابەری ئەم ئایدیایە بکەین. لەسەر بنمەمای زانستی ژنۆلۆژی هیچ ژنێک بێ پاراستن و بێ ڕێکخستن نەمێنێتەوە. بە زانستی ژنۆلۆژییەوە دەتوانین پێکەوە ئاستی پەرەوەردەی و زانستی شۆڕشی قوڵتر بکەین. لەو ڕوانگەیەوە دەتوانین بە دەرفەتەتەکانی ئێستامان لە کات و شوێنی خۆیدا بەکاربهێنین."

'ڕێگە نەدەین'

لە بەردەوامی گتوگۆکاندا، سەرنجخرایە سەر زیندانیانی ژنی سیاسی و سیاسەتی لە سێدارەدانی ڕژێم و ئەمە وترا: " بە زیندانیکردن و لەسێدارەدان دەیانەوێت ئیرادەمان لەبن پێ نێن. ڕژێمی ئێران لەناو هەموو ڕژێمە داگیرکەراندا ئاستێکی بەرزی ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات. بەسەدان ژن کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن لە ئێستادا لە زیندانەکانی ڕژێمدان، لە نمونەی زەینەب جەلیلانی هاوخەباتمان. کە ماوەی ١٦ ساڵدا بەرامبەر بە هەموو جۆرە توندیەکی ڕژێم لە زینداندا بەرخۆدان دەکات و چەندین ژنە زیندانی تر لەسەر ڕیگەی خەباتیدا سیاسەتی توندنی ڕژێمیان پوچەڵکردە و زیندانیان گۆڕی بۆ گۆڕەپانی خۆ پەرەوەردەکردن. بۆیە پێویستە لەبەرامبەر ئەم پێکهێنانە دڕندانانەی ڕژێم کە لەسەر بنەمای پوچ دامەزرێنراون، لەبەرامبەر لە سێدارەدان هێزی خۆمان بە یەکگرتووەیەوە بە هێزتربکەین و ئەم سیاسەتە ڕاوەستێنین. وەک کەژار لەم پرۆژەی نوێیەی پێشماندا، بە خەباتی بەڕێکخستنی کردنی ژنانی زیدان، هەموو ژنێک پەرەوەردە و بەڕێکخستن بکەین. بەم ئایدیایەوە خەباتمان بەڕێوەببەین."

'ئەندێشەی ژن، ژیان، ئازادی دەکەین بە قوتابخانەی ژیان'

خۆپاراستنی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە چی ئاستێکدایە و پێویستە لە چی ئاستێکدا پێکبهێنرێت، لە ڕۆژی چوارەمی گۆنگرەکدا باس و خواسی لەسەر کرا و گفتوگۆی ڕوونی لەسەر کرا، لە بواری خۆپارستنەوە لە بەرامبەر هەموو هێرشێک کە لەبەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، ژنان پێویستیەکی زۆریان خۆپارستن هەیە. ئەمەش لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا زۆر بەڕوونی دەرکەوت. لەبارەی ئەم پرۆژەیەوە گفتوگۆی گرنگ ئەنجام درا. بەشێوەیەکی کورت و پوختی چوارچێوەی گفتوگۆکان بەم شێوەیە: "لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی ڕژێمی ڕەگەز پەرست و قڕکەری ئێران، کە لە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، پیویستە ژنان لە بواری خۆیدا خۆی بەڕێکخستن بکات و پێویستیان بە یەکگرتن و خۆپاراستن هەیە. پێویستە ژنان لە هەموو بوارێکدا لەبەرامبەر هێرشەکاندا خۆی بپارێزێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خاوەنداری لە تێکۆشین، هەبوون  ناسنامەی خۆی بکات. وە لەبواری دەرونی و جەستەیشدا پێویستە ژنان یەکتری فێری خۆپاراستن بکەن. لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا وەک ژن ئەمەمان بە ڕوونی بینی. وەک ژن لە قۆناغ و هێرشی دژواردا دەبازدەبین.  لەبەرئەوە گەر خۆمان نەپارێزین، ئەوا ناتوانی خاوەنداری لە هەبوون و ئیرادەمان بکەین. بۆ ئەوەی بگەین بەمەش پێویستە لە دەوری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆببینەوە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی بەهێز فێری خۆپاراستنمان دەکات. پێویستە وەک ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بکەین بە قوتابخانەی خۆپاراستن و خۆبوون و ژیانی"

لە ڕۆژی پێنجەمدا بڕایاری و پلانسازی بۆ ٢ ساڵ دەرخرا. بڕیار و پلانسازییەکان بەم شێوەیە:

١-تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆ سەرچاوەی هەموو تێکۆشانمان بێت.

٢-تێکۆشانی هابەش لە چوارچێوەی سیستەمێکی هاوبەشی ژناندا ئامانجی سەرەکی کارکردن بێت.

٣-لە بواری خۆپاراستندا زیاتر خۆمان بەهێز و پەروەردەبکەین.

٤- YJCRلەسەر بنەمای خۆ ڕێکخستن و خۆپاراستن، بگەینین بە هەموو ژانانی گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

لە رۆژی شەشەم و کۆتایدا بۆ نوێکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) هەڵبژاردن ئەنجام درا و ١٥ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار هەڵبژێردران.

لە کۆتایدا هاوسەرۆکی کەژار زیلان ڤەژین قسەی کۆتاییکرد و وتی: "ئەم کۆنگرەیەمان بە یادکردنەوەی شەهیدان دەستپێکرد و هەتا کۆتایی بەردەوام بوو. بە هەموو حەز  و خەباتێکمانەوە هەوڵبدەین خاوەنداری لە ڕەنجی شەهیدان بکەین. ئەم خەباتە لەم قۆناغە زۆر هەستیارەدا بە ئەنجام بگەیەنێنین. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا بەشێوەیەکی باشتر خاوەنداری لەم خەباتە بکەین. بۆ ئەوەی بتوانین ئەم ئەرکە بەتەواوی بەڕێوەبەرین پێوستە زۆر بە باشی خاوەنداری لە خۆ بەڕێوەیمان بکەین. لەم گۆنگرەیەدا گفتوگۆ لە بابەتی زۆر گرنگکرا و بۆ چارەسەگەڕاین بۆ هەموو ئەو زەحمەتییانەی لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی ژنان بووەتەوە. کۆتاییەکەی تاجداری دەبێت. لەم ڕووەو بانگەوازی لە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەهەمان کاتدا لە تەواوی ژنانی جیهان دەکەین،  بتوانین لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی بە فکر و فەلسەفەی ڕێپەر ئاپۆوە، لە ژێر چەتری کەژاردا تێبکۆشین."

لە کۆتایدا کۆنگرە بە دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' و 'ژن، ژیان، ئازادی' بە گێڕانی ئاهەنگەوە کۆتایهات.

هـ . ب