کۆنگرەی گەل 'شۆڕشگێڕی پێشەنگی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی' ڕاپەڕین ئامەدی بەبیر هێنایەوە

ئەنجوومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەڕێزدارییەوە، ڕاپەڕین ئامەد یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی ژنانی بە بیر هێنایەوە و وتی: "شۆڕشگێڕی پێشەنگی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی بوو."

ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هەڤاڵ ڕاپەڕین ئامەد لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ شەهید بوو، لە ٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی دا بە ڕێز و حورمەتەوە یادی بەرز ڕادەگرین. وەک ئەندامێکی پەکەکە و پاژک، لە ماوەی تێکۆشانی ٣٠ ساڵەیدا لە هەموو پارچەکانی کوردستان خزمەتی کردووە.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، "بۆ دامەزراندنی سیستەمی ئاکادیمی، کاری هاوبەش، ئەنجوومەن و کۆمۆنەکان کە چوار بنەمای بنەڕەتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکن، پێشەنگایەتی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی دەکرد. بەتایبەتی بۆ سەرکەوتنی ئاکادیمی و دابینکردنی پەروەردەی پێویست بۆ کۆمۆن و ئەنجومەنەکان.

لەم پڕۆسەیەدا، سەرەتاییترین ئەرکی ئێمە وەکوو گەل و بزووتنەوەی ئازادی ئەوەیە کە تیشک بخەینە سەر سەرکەوتنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد". بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، هەڵمەتی ئازادی و بنیاتنانی کۆمەلگای دیموکراتیک هاوتەریب ئەنجام بدرێت.

ئێمە لە چوارچێوەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکدا، بە مەبەستی تێکشکانی ئەو سیستەمە کۆمەڵکوژەی لە ئیمرالی کە لەلایەن هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان و ڕژێمی فاشیستی تورکەوە دروستکراوە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی بەدیل بنیات دەنێین. بنیاتنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای پەروەردە و ڕێکخستنی گەل، لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک کە ئامانجی سەرەکی تێکۆشانی ئازادییە بنیات دەنێین.

هەڤاڵ ڕاپەڕین بە عەشق و سۆزەوە بۆ ئەنجامدانی کاری پەروەردەیی گەل بەتایبەتی لە کۆمۆن و ئەنجومەنەکاندا لە چوارچێوەی کاری یاسادانان دەستی بە تێکۆشان کرد. ئەو دەیزانی کە بنیاتنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان کلیلی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە. بەم زانیاری و باوڕەوە کاری بنیاتنانی کۆمەڵایەتی ئەنجامدا. وەک ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، شێوازی خوڵقکارییەکانی هەڤاڵ ڕاپەڕین لە کاری بنیاتنانی کۆمەڵایەتیدا بە بنەما وەردەگرین.

لەم پڕۆسەیەدا کە هەڵمەتی "ئازادی بۆ سەرۆک ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" و کارەکانی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژەڤی سەرەکیدان، نەبوونی هەڤاڵ ڕاپەڕین ئامەد خەسارێکی گەورەیە بۆ ئێمە. بەڕێزدارییەوە لە بەر یادی هەڤاڵماندا سەر دادەنوێنین. ئەرکی ئێمەیە کە کارە تەواونەکراوەکەی بەو شێوەیەی کە دەیویست بە ئەنجامی بگەیەنین.

وەک تەڤگەری ئازادی و گەل، بەڵێنمان بە هەموو شەهیدان و بەتایبەت هەڤاڵ ڕاپەرین دووپات دەکەینەوە. بە جێبەجێکردنی پارادایمی ئازادی لە ڕێگەی بنیاتنانی سیستەمی کۆمەڵگای دیموکراتیکەوە، ئامانجی شەهیدانمان لەسەر بنەمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بەدی دێنین. هەلومەرجی گەیشتن بەم ئارمانجانە لە ڕێگەی تێکۆشانی بەردەوامەوە دروست دەبێت. بەم هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەوە کە لە بەرامبەر شەهیدانمان و مێژوومان هەمانە ئەرکەکانمان بە سەرکەوتن دەگەیەنین.