ترەمپ پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران هەڵوەشاندەوە
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە بیر لە بۆردوومانکردنی سەر ئێران بکاتەوە، هەروەها پلانی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە بیر لە بۆردوومانکردنی سەر ئێران بکاتەوە، هەروەها پلانی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە.
ڕابەری باڵای ئاینی ئێران، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی بە لێدوانێک هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکای بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بچووک نیشان دا. دوای ئەم لێدوانەی خامنەیی، وەک کاردانەوەیەک دۆناڵد ترەمپ پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران هەڵوەشاندەوە.
خامنەیی گوتی، لە دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی، ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ئەم لێدوانەش دوای ئەوەدێت، لە چوارچێوەی شەڕی ئیسرائل-ئێراندا، بنەکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر بووە جێ ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران و 'زلـلەیەک بەر ڕووی ئەمریکا کەوت'. خامنەیی ئەوەیشی دووپاتکردەوە ئێران هیچ کاتێک ڕادەستی خواستەکانی ئەمریکا نابێت.
دوابەدوای ئەم قسانەی خامنەیی، دۆناڵد ترەمپ قسەکانی خامنەیی وەک 'توڕەی و نەفرەت' پێناسەکرد و کۆتای بە پرۆسەی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران هێنا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی ئەنجام درا، ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری 'گەر پێویست بکات، ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکرێتەوە بە ئامانج' ئەمەی گوت: "دووبارە هێرشکردنە سەر ئێران بەدوور نازانم و جێگەی شەرم نییە."
ترەمپ کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، داوایکردبوو ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی ئێران کە بۆمبباران کراوون، لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمەوە یان لەلایەن پشکێنەرانی لایەنێکی دیکەوە کۆنترۆڵ بکرێن.