لە ٢ رۆژدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ١١ کەس دەستگیرکراون

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماوەى ٢ رۆژدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ١١ خوێندکاری زانکۆ و چالاکوانی کۆمەڵگەى مەدەنییان دەستگیرکردووە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشممەدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ١١ خوێندکاری زانکۆ و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانە لە شارەکانی کەرەج، مەهاباد، رەبەت و مەریوان دەستگیرکراون.

تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نازانرێت و دیاریش نییە ئەو کەسە براون بۆ کوێ لە کوێ راگیراون، یان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

کەسە دەستگیرکراوەکانیش بریتین لە: فەرزاد سامانی، سوهەیب بادروج، شەپۆل خزری، دەریا تاڵەبانی، سالار رەهەوی، سیروان نوری، ئەفشین مام ئەحمەدی، بەهمەن یوسف زادە، فەرهاد موساپور، فەرەیدون موسا پور و دانا سەمەدی.

ژ.ت