لە بانە بەهۆی تەقینەوەی مینێک کۆڵبەرێک بریندار بوو

بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە سەر سنوری شاری بانە گەنجێکی کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوو.

گەنجەکە ناوی ئارڤین شۆکەتیە و تەمەنی ١٨ ساڵە. ئارڤین شۆکەتی خەڵکی گوندی ساحیبی سەر بە سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەسەر سنوری هەنگەژاڵی بانە کاری کۆڵبەری دەکرد.

بەپێی زانیاریەکان ئاڤین لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە قاچیەوە بریندار بووە.

ئارڤین شۆکەتی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانە گواستراوەتەوە.

ف.ق